
Season 31 · Episode 9
پهندهكان ٦: ١٦ - ٢٤
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
November 3, 202417m 21s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
پهندهكان ٦: ١٦ - ٢٤
- 16شەش شت هەن یەزدان ڕقی لێیانە،
- حەوتیش قێزەونە لەلای:
- 17چاوی بەفیز،
- زمانی درۆزن،
- دەستێک کە خوێنی بێتاوانی ڕشتبێت،
- 18دڵێک پیلانی خراپ دابهێنێت،
- پێیەک بە پەلە بەرەو خراپەکاری ڕابکات،
- 19شایەتی درۆزن درۆ بڵاو بکاتەوە و
- وروژێنەری ناکۆکی نێوان برایان.
- 20ڕۆڵە، ڕاسپاردەکانی باوکت بەجێبگەیەنە و
- فێرکردنەکانی دایکت پشتگوێ مەخە.
- 21هەمیشە بە دڵتەوە گرێیان بدە و
- بە گەردنی خۆتەوە هەڵیانواسە.
- 22لە هاتوچۆکردنتدا ڕێنماییت دەکەن،
- لە ڕاکشانت چاودێریت دەکەن و
- کە خەبەریشت بووەوە دەتدوێنن،
- 23چونکە ئەم ڕاسپاردانە چران و
- ئەم فێرکردنەش ڕووناکییە،
- سەرزەنشتی تەمبێکردنیش ڕێگای ژیانە،
- 24بۆ ئەوەی لە ژنی بەدڕەوشت بتپارێزێت،
- لە زمانلووسی داوێنپیس.