PLAY PODCASTS
په‌نده‌كان ١١: ٢٦ - ١٢: ٢٢
Season 31 · Episode 15

په‌نده‌كان ١١: ٢٦ - ١٢: ٢٢

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

November 9, 202423m 39s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

په‌نده‌كان ١١: ٢٦ - ١٢: ٢٢

  • 26ئەوەی گەنم ئەمبار دەکات و نایفرۆشێت گەل نەفرەتی لێ دەکات،
  • بەڵام بەرەکەت بۆ سەری فرۆشیارە.
  • 27ئەوەی پەرۆشە بۆ چاکە ڕەزامەندی دەست دەکەوێت،
  • بەڵام ئەوەی بەدوای خراپەدا بگەڕێت خراپە دێتە ڕێی.
  • 28ئەوەی پشت بە دەوڵەمەندی خۆی ببەستێت دەکەوێت،
  • ڕاستودروستانیش وەک گەڵا دەپشکوێن.
  • 29ئەوەی ماڵی خۆی ماندوو بکات میراتی با دەبێت،
  • گێلیش دەبێتە نۆکەری دانا.
  • 30بەروبوومی کەسی ڕاستودروست درەختی ژیانە،
  • ئەوەی خەڵک دەباتەوە دانایە.
  • 31ئەگەر کەسی ڕاستودروست لەسەر زەوی پاداشت دەکرێت،
  • ئەی چەند زیاتر خراپەکار و گوناهبار!

په‌نده‌كان ١٢

  • 1ئەوەی حەز لە تەمبێکردن بکات حەز لە زانیاری دەکات،
  • بەڵام ئەوەی ڕقی لە سەرزەنشت بێت دەبەنگە.
  • 2پیاوچاک ڕەزامەندی یەزدان بەدەستدەهێنێت،
  • بەڵام کەسی تەڵەکەباز تاوانبار دەکرێت.
  • 3مرۆڤ بە بەدکاری ناچەسپێت،
  • ڕیشەی ڕاستودروستانیش نالەقێت.
  • 4ئافرەتی خانەدان تاجی سەری مێردەکەیەتی،
  • بەڵام ئافرەتی شەرمەزار وەک کلۆرییە لەناو ئێسقانەکانی.
  • 5پلانی ڕاستودروستان دادپەروەرییە،
  • بەڵام ڕاوێژی بەدکاران هەڵخەڵەتێنەرە.
  • 6قسەی بەدکاران بۆسەی خوێنڕشتنە،
  • دەمی سەرڕاستان فریایان دەکەوێت.
  • 7بەدکاران وەردەگەڕێنەوە و نامێنن،
  • بەڵام ماڵی ڕاستودروستان دەچەسپێت.
  • 8مرۆڤ بەپێی وریاییەکەی ستایش دەکرێت،
  • بەڵام ئەوەی دڵخراپە ڕیسوا دەبێت.
  • 9باشترە ساکار بیت و خزمەتکارت هەبێت
  • لەوەی خۆت گەورە دەربخەیت بەڵام نانت نەبێت.
  • 10کەسی ڕاستودروست بایەخ بە ئاژەڵەکەی دەدات،
  • بەڵام بەزەیی بەدکاران دڵڕەقییە.
  • 11ئەوەی ئیش لە زەوی خۆیدا بکات، تێر نان دەبێت،
  • بەڵام ئەوەی دوای هیچوپووچی بکەوێت، تێنەگەیشتووە.
  • 12بەدکار حەز لە قازانجی خراپەکاران دەکات،
  • ڕیشەی ڕاستودروستان بەروبووم دەدات.
  • 13خراپەکار دەکەوێتە تەڵەی زمانە یاخییەکەی،
  • بەڵام کەسی ڕاستودروست لە تەنگانە دەرباز دەبێت.
  • 14مرۆڤ لە بەروبوومی دەمی تێر چاکە دەبێت،
  • پاداشتی ماندووبوونی دەستەکانی وەردەگرێتەوە.
  • 15ڕێگای گێل لەبەرچاوی خۆی ڕاستە،
  • بەڵام دانا گوێگری ئامۆژگارییە.
  • 16گێل دەستبەجێ تووڕەیی دەردەبڕێت،
  • بەڵام داپۆشەری سووکایەتی ژیرە.
  • 17ئەو شایەتەی کە بە ڕاستگۆیی دەدوێت، ڕاستودروستی ڕادەگەیەنێت،
  • بەڵام شایەتی ناڕاست درۆ دەکات.
  • 18قسەی هەڵەشانە وەک زەبری شمشێرە،
  • بەڵام زمانی دانایان چاکبوونەوەیە.
  • 19لێوی ڕاستگۆ هەتاهەتایە دەچەسپێت،
  • بەڵام زمانی درۆ هەتا چاوتروکانێکە.
  • 20ساختە لە دڵی ئەوانەیە کە پیلانی خراپە دەنێنەوە،
  • بەڵام دڵخۆشی بۆ ڕاوێژکارانی ئاشتییە.
  • 21کەسی ڕاستودروست تووشی هیچ ناخۆشییەک نابێت،
  • بەڵام بەدکاران پڕ دەبن لە خراپە.
  • 22قێزی یەزدان لە لێوی درۆیە،
  • بەڵام ئەوانەی بە ڕاستگۆیی کار دەکەن جێی ڕەزامەندی ئەون.