PLAY PODCASTS
په‌نده‌كان ٢: ١٦ - ٣: ١٨
Season 31 · Episode 5

په‌نده‌كان ٢: ١٦ - ٣: ١٨

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

October 30, 202421m 13s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

په‌نده‌كان ٢: ١٦ - ٣: ١٨

  • 16هەروەها دانایی لە ژنی بەدڕەوشت ڕزگارت دەکات،
  • لە ژنی داوێنپیسی زمانلووس،
  • 17ئەوەی وازی لە مێردی گەنجییەتی هێناوە و
  • پەیمانەکەی لەبەردەم خودای لەبیر کردووە.
  • 18بێگومان ماڵەکەی بەرەو خوارەوە دەچێت بۆ مردن و
  • ڕێڕەوەکانی بەرەو دنیای مردووانە.
  • 19هەموو ئەوانەی بچنە لای ناگەڕێنەوە و
  • ناگەنە ڕێچکەی ژیان.
  • 20کەواتە بە ڕێگای پیاوچاکاندا بڕۆ و
  • ڕێچکەی ڕاستودروستان بپارێزە،
  • 21چونکە سەرڕاستان لە خاکەکە نیشتەجێ دەبن و
  • تەواوەکان تێیدا دەمێننەوە،
  • 22بەڵام خراپەکاران لە خاکەکە دەبڕێنەوە و
  • ناپاکانیش تێیدا ڕیشەکێش دەکرێن.

په‌نده‌كان ٣

  • 1ڕۆڵە، فێرکردنەکەم لەبیر مەکە،
  • فەرمانەکانم لەناو دڵتدا هەڵبگرە،
  • 2چونکە ڕۆژگاری درێژ و
  • ساڵانی ژیان و ئاشتیت بۆ زیاد دەکات.
  • 3با خۆشەویستی نەگۆڕ و دڵسۆزی لێت جیا نەبنەوە،
  • بە ملتەوە گرێیان بدە،
  • لەسەر پەڕەی دڵت بیاننووسە.
  • 4ئینجا پەسەندی و نازناوی چاک بەدەستدەهێنیت
  • لەلای خودا و خەڵک.
  • 5پڕ بەدڵ پشت بە یەزدان ببەستە و
  • بە تێگەیشتوویی خۆت پشت ئەستوور مەبە.
  • 6لە هەموو ڕێگاکانت بیناسە،
  • ئەویش ڕێچکەکانت ڕاست دەکات.
  • 7لەبەرچاوی خۆت، خۆت بە دانا مەزانە،
  • لە یەزدان بترسە و لە بەدکاری بەدووربە.
  • 8دەبێتە تەندروستی بۆ لەشت و
  • خۆراک بۆ ئێسقانەکانت.
  • 9بە سامانت ڕێزی یەزدان بگرە،
  • بە یەکەمین بەرهەمی هەموو خەرمانەکانت.
  • 10ئەمبارەکەت پڕ دەبێت هەتا تێری،
  • قەڕابەکەت سەرڕێژ دەبێت لە شەرابی نوێ.
  • 11ڕۆڵەکەم، بە سووکی تەماشای تەمبێکردنی یەزدان مەکە،
  • ڕقت لە سەرزەنشتی ئەو نەبێتەوە،
  • 12چونکە ئەوەی یەزدان خۆشیبوێ تەمبێی دەکات و
  • وەک باوکێک بە کوڕ دڵخۆش دەبێت.
  • 13خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی دانایی دەدۆزێتەوە و
  • بەو کەسەی تێگەیشتن بەدەستدەهێنێت،
  • 14چونکە قازانجی لە قازانجی زیو باشترە و
  • بەرهەمیشی لە زێڕ.
  • 15لە یاقووت بەهادارترە و
  • هەرچی ئارەزووی دەکەیت نابێتە هاوتای.
  • 16تەمەنی درێژ لە دەستی ڕاستیدایە و
  • دەوڵەمەندی و ڕێزیش لە دەستی چەپی.
  • 17ڕێگاکانی ڕێگای خۆشحاڵین و
  • هەموو ڕێڕەوەکانی ئاشتین.
  • 18درەختی ژیانە بۆ ئەوانەی خۆیان پێوە گرتووە،
  • خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی پێی پابەند دەبن.