
Season 31 · Episode 8
پهندهكان ٥: ١٥ - ٦: ١٥
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
November 2, 202416m 44s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
پهندهكان ٥: ١٥ - ٦: ١٥
- 15لە ئەمباراوی خۆت ئاو بخۆوە،
- لە ئاوی هەڵقوڵاوی بیرەکەت.
- 16ئایا کانییەکانت بڕژێتە سەر شەقامەکان،
- جۆگەی ئاو بێت لە گۆڕەپانەکان؟
- 17با تەنها بۆ تۆ بێت،
- بێگانەت لەگەڵدا نەبێت.
- 18با کانیاوەکەت بەرەکەتدار بێت،
- بە هاوسەری گەنجییەتیت دڵخۆش بە.
- 19ئاسکێکی خۆشەویست و مامزێکی شۆخ و شەنگ،
- با هەموو کاتێک مەمکەکانی تێرت بکەن،
- بە خۆشەویستی ئەو هەمیشە وێڵ بیت.
- 20کوڕی خۆم، ئیتر بۆچی وێڵی ژنی بەدڕەوشت دەبیت؟
- بۆچی ژنی داوێنپیس لە باوەش دەگریت؟
- 21ڕێگاکانی مرۆڤ لەبەرچاوی یەزدانە،
- هەموو ڕێڕەوەکانی هەڵدەسەنگێنێت.
- 22بەدکار بە تاوانەکانی خۆیەوە پێوەبوو،
- بە داوی گوناهەکانی خۆیەوە دەبێت.
- 23لەبەر نەبوونی تەمبێکردن دەمرێت،
- لەبەر زۆری دەبەنگییەکەی سەرگەردان دەبێت.
پهندهكان ٦
- 1ڕۆڵە، ئەگەر بووی بە کەفیلی دراوسێکەت،
- ئەگەر لەگەڵ بێگانەیەک تەوقەت کرد،
- 2ئەگەر بە داوی قسەکانی دەمتەوە بوویت،
- بە قسەی دەمی خۆت پێوە بوویت،
- 3ڕۆڵە، ئەمە بکە و فریای خۆت بکەوە،
- چونکە ژێردەستەی دراوسێکەت بوویت،
- بڕۆ، خۆت نزم بکەرەوە و لە هاوڕێکەت بپاڕێوە.
- 4خەو مەدە چاوەکانت و
- پێڵووەکانت خەواڵوو نەبن.
- 5وەک مامز خۆت لە دەست ڕاوچی دەرباز بکە،
- وەک چۆلەکە لە تەڵەی ڕاوچی.
- 6ئەی تەمبەڵ، بڕۆ لای مێروولە،
- بڕوانە ڕێگاکانی و ببە بە دانا.
- 7بێ ئەوەی پێشەوا و
- کوێخا و فەرمانڕەوای هەبێت،
- 8بەڵام لە هاویندا نانی خۆی ئەمبار دەکات و
- لە کاتی دروێنەدا خۆراکی خۆی کۆدەکاتەوە.
- 9ئەی تەمبەڵ، هەتا کەی پاڵدەدەیتەوە؟
- کەی لە خەوەکەت هەڵدەستی؟
- 10کەمێک خەوتن، کەمێک خەواڵووبوون،
- کەمێکیش دەست تێکنان بۆ ڕاکشان،
- 11ئینجا هەژاریت وەک چەتە دێت،
- نەبوونیشت وەک چەکدار.
- 12کەسی هیچوپووچ، پیاوی چەواشەکار،
- بە زمان خواری ڕەفتار دەکات،
- 13چاوی دەقوچێنێت و
- بەپێی ئاماژە دەکات و
- بە پەنجە دەریدەبڕێت،
- 14فێڵ لە دڵیدایە،
- خراپە دادەهێنێت،
- هەموو کاتێک ناکۆکی دەوروژێنێت.
- 15لەبەر ئەوە لەپڕ لێی دەقەومێت،
- لەناکاو دەشکێت و چارەسەری نییە.