PLAY PODCASTS
په‌نده‌كان ١١: ١ - ٢٥
Season 31 · Episode 14

په‌نده‌كان ١١: ١ - ٢٥

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

November 8, 202417m 56s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

په‌نده‌كان ١١: ١ - ٢٥

  • 1تەرازووی لاسەنگ لەلای یەزدان قێزەونە،
  • بەڵام ئارەزووی لە کێشی دروستە.
  • 2کە لووتبەرزی هات، ڕیسواییش دێت،
  • بەڵام لەگەڵ بێفیزەکان دانایی دێت.
  • 3ڕاستیی سەرڕاستەکان ڕێنماییان دەکات،
  • بەڵام خواری ناپاکان سەری خۆیان دەخوات.
  • 4بێ سوودە سامان لە ڕۆژی تووڕەیی،
  • بەڵام ڕاستودروستی فریادەکەوێت لە مردن.
  • 5ڕاستودروستی ڕێگا بۆ کەسی بێ کەموکوڕی ئاسان دەکات،
  • بەڵام بەدکار بە بەدکاری خۆی دەگلێت.
  • 6ڕاستودروستی سەرڕاستەکان فریایان دەکەوێت،
  • بەڵام ناپاکان گرفتاری ئارەزووەکانیان دەبن.
  • 7بە مردنی بەدکار ئومێدی دەبڕێت،
  • هیوای پاڵەوانانیش لەناودەچێت.
  • 8کەسی ڕاستودروست لە تەنگانەدا دەرباز دەبێت و
  • بەدکار دەگرێتەوە.
  • 9کەسی دووڕوو بە دەمی دراوسێکەی لەناودەبات،
  • بەڵام ڕاستودروستان بە زانیاری دەرباز دەبن.
  • 10بە سەرکەوتنی ڕاستودروستان شار شادمان دەبێت،
  • بە لەناوچوونی بەدکارانیش هاواری خۆشییە.
  • 11بە بەرەکەتی سەرڕاستەکان شار بەرز دەبێتەوە،
  • بەڵام بە دەمی بەدکاران وێران دەبێت.
  • 12ئەوەی سووکایەتی بە دراوسێکەی بکات تێنەگەیشتووە،
  • بەڵام کەسی تێگەیشتوو بێدەنگ دەبێت.
  • 13دەمشڕ نهێنی ئاشکرا دەکات،
  • بەڵام مرۆڤی دڵسۆز شت دادەپۆشێت.
  • 14بێ ڕاوێژ گەل دەکەوێت،
  • بەڵام سەرکەوتن بە زۆری ئامۆژگارانە.
  • 15ئەوەی ببێتە کەفیلی بێگانە بێگومان تووشی خراپە دەبێت،
  • بەڵام ئەوەی ڕەتی دەکاتەوە دەست بداتە کارێکی لەو شێوەیە، ئاسوودەیە.
  • 16ئافرەتی نەرمونیان ڕێزی دەست دەکەوێت،
  • بەڵام کەسی زۆردار تەنها سامان.
  • 17مرۆڤی بە بەزەیی چاکە لەگەڵ خۆی دەکات،
  • بەڵام دڵڕەق خۆی ماندوو دەکات.
  • 18خراپەکار کرێیەکەی قەڵبە،
  • بەڵام چێنەری ڕاستودروست پاداشتی مسۆگەرە.
  • 19بێگومان ڕاستودروست ژیان بەدەستدەهێنێت،
  • بەڵام ئەوەی شوێن خراپە دەکەوێت، مردنی دەستدەکەوێت.
  • 20قێزی یەزدان لە دڵخراپانە،
  • ڕەزامەندیشی بۆ ڕێ تەواوانە.
  • 21بێگومان بەدکار بێ سزا نابێت،
  • بەڵام نەوەی ڕاستودروستان دەرباز دەبن.
  • 22وەک خەزێمی زێڕە بە لووتی بەرازەوە،
  • ئافرەتی جوانی بێ ئەقڵ.
  • 23ئارەزووی ڕاستودروستان تەنها چاکەیە،
  • بەڵام هیوای بەدکاران لە تووڕەییە.
  • 24هەیە بڵاو دەکاتەوە، بۆی زیاد دەکرێت،
  • هەیە لە ڕادەبەدەر دەستی پێوە دەگرێت، بەڵام نەدار دەبێت.
  • 25چاوتێر دەوڵەمەند دەبێت،
  • ئاوگێڕیش ئاوی دەدرێتێ.