
Season 31 · Episode 16
پهندهكان ١٢: ٢٢ - ١٣: ٢٥
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
November 10, 202422m 23s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
پهندهكان ١٢: ٢٢ - ١٣: ٢٥
- 23مرۆڤی ژیر زانیارییەکەی دەپارێزێت،
- دڵی گێلەکانیش گێلایەتی دەردەبڕێت.
- 24دەستی تێکۆشەر فەرمانڕەوایەتی دەکات،
- بەڵام دەستی تەمبەڵ لەژێر بێگاریدا دەبێت.
- 25نیگەرانی لە دڵی مرۆڤدا دەیچەمێنێتەوە،
- بەڵام قسەی خۆش شادمانی دەکات.
- 26کەسی ڕاستودروست ڕاوێژی چاک دەداتە هاوڕێکەی،
- بەڵام ڕێگای خراپەکاران گومڕایان دەکات.
- 27مرۆڤی تەمبەڵ نێچیری خۆی ناگرێت،
- بەڵام مرۆڤی تێکۆشەر نرخی سامانەکەی دەدات.
- 28لە ڕێچکەی ڕاستودروستی ژیان هەیە،
- ڕێگای ڕێڕەوەکانی بەرەو نەمرییە.
پهندهكان ١٣
- 1کوڕی دانا تەمبێکردنی باوکی وەردەگرێت،
- بەڵام گاڵتەجاڕ گوێ لە سەرزەنشت ناگرێت.
- 2مرۆڤ لە بەروبوومی دەمی چاکە دەخوات،
- ناپاکانیش ئارەزوویان توندوتیژییە.
- 3ئەوەی ئاگای لە دەمی بێت گیانی خۆی دەپارێزێت،
- بەڵام ئەوەی زمان درێژی دەکات لەناودەچێت.
- 4گیانی تەمبەڵ ئارەزوو دەکات و هیچی دەست ناکەوێت،
- بەڵام گیانی تێکۆشەر سەرکەوتوو دەبێت.
- 5کەسی ڕاستودروست ڕقی لە قسەی درۆیە،
- بەدکاریش ڕیسوایی و شەرمەزاری دەهێنێت.
- 6ڕاستودروستی ئەو کەسە دەپارێزیت کە ڕێگای ڕاستە،
- خراپەش گوناهبار سەرەوژێر دەکات.
- 7هەیە خۆی بە دەوڵەمەند دەردەخات و هیچی نییە،
- هەشە خۆی بە هەژار دەردەخات و سامانی زۆری هەیە.
- 8لەوانەیە مرۆڤ بە سامانەکەی گیانی خۆی بکڕێتەوە،
- بەڵام هەژار گوێی لە هەڕەشە نابێت.
- 9ڕووناکی ڕاستودروستان دەگەشێتەوە،
- بەڵام چرای بەدکاران دەکوژێتەوە.
- 10لە لووتبەرزییەوە تەنها ناکۆکی پەیدادەبێت،
- بەڵام لەگەڵ ڕاوێژکاران دانایی.
- 11ماڵێک بە ناپاکی پەیداکرابێت، کەم دەکات،
- بەڵام ئەوەی بە کاری دەست کۆدەبێتەوە، زیاد دەکات.
- 12ئومێدی درێژکراوە دڵ نەخۆش دەکات،
- ئارەزووی بەدیهاتووش درەختی ژیانە.
- 13ئەوەی سووکایەتی بە فێرکردنەکە بکات خۆی لەناودەبات،
- بەڵام ئەوەی ڕێزی بۆ ڕاسپاردەکە هەبێت پاداشتی دەدرێتەوە.
- 14فێرکردنەکانی دانا کانی ژیانە،
- بۆ دوورکەوتنەوە لە داوی مردن.
- 15تێگەیشتنی باش پەسەندی بەدەستدەهێنێت،
- بەڵام ڕێگای ناپاکان سەختە.
- 16هەموو کەسێکی ژیر بە زانیارییەوە کار دەکات،
- بەڵام نەزان گێلایەتی بڵاو دەکاتەوە.
- 17نێردراوی بەدکار دەکەوێتە خراپەوە،
- پەیامبەری دەستپاکیش چاکبوونەوە دەهێنێت.
- 18هەژاری و ڕیسوایی بۆ ئەوانەیە تەمبێکردن بەلاوە دەنێن،
- بەڵام ئەوەی سەرزەنشت لەگوێدەگرێت ڕێزدار دەبێت.
- 19ئارەزووی بەدیهاتوو خۆشییە بۆ گیان،
- بەڵام گێل وا دەزانێت کە لادان لە خراپە شتێکی قێزەونە.
- 20ئەوەی لەگەڵ دانایان دەڕوات دەبێتە دانا،
- هاوڕێی گێلەکانیش زیانی پێدەگات.
- 21خراپە دوای گوناهباران دەکەوێت،
- بەڵام ڕاستودروستان بە چاکە پاداشت دەدرێنەوە.
- 22پیاوچاک میرات بۆ نەوەکانی بەجێدەهێڵێت،
- سامانی گوناهبارانیش بۆ ڕاستودروست هەڵدەگیردرێت.
- 23لەوانەیە زەویی بەیاری هەژاران خواردنی زۆری تێدابێت،
- بەڵام لەبەر نادادپەروەری دەبردرێت.
- 24ئەوەی ڕێگا لە کوتەک بگرێت ڕقی لە کوڕەکەیەتی،
- بەڵام ئەوەی خۆشیبوێت گرنگی بە تەمبێکردنی دەدات.
- 25کەسی ڕاستودروست دەخوات و تێر دەبێت،
- بەڵام سکی بەدکاران هەر برسی دەبێت.