
Season 31 · Episode 12
پهندهكان ٩: ١ - ١٠: ٢
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
November 6, 202418m 37s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
پهندهكان ٩: ١ - ١٠: ٢
- 1دانایی خانووی خۆی بنیاد ناوە،
- حەوت کۆڵەکەکەی داتاشیوە.
- 2سەربڕدراوەکەی سەربڕیوە و شەرابەکەی تێکەڵ کردووە،
- هەروەها خوانەکەی ئامادە کردووە.
- 3کەنیزەکانی خۆی ناردووە و بانگ دەکات،
- لەسەر بەرزاییەکانی شار:
- 4«کێ ساویلکەیە، با ڕوو لێرە بکات!»
- بە تێنەگەیشتووش دەڵێت:
- 5«وەرن، لە نانی من بخۆن و
- لەو شەرابەی تێکەڵم کردووە بخۆنەوە.
- 6واز لە ساویلکەیی بهێنن و بژین،
- بە ڕێگای تێگەیشتندا بڕۆن.»
- 7ئەوەی گاڵتەجاڕ تەمبێ بکات شەرمەزاری دەست دەکەوێت،
- ئەوەی بەدکار سەرزەنشت بکات خۆی لەکەدار دەکات.
- 8سەرزەنشتی گاڵتەجاڕ مەکە، نەوەک ڕقی لێت بێتەوە؛
- سەرزەنشتی دانا بکە، تۆی خۆشدەوێت.
- 9ڕێنمایی دانا بکە، داناتر دەبێت،
- کەسێکی ڕاستودروست فێر بکە، زاناتر دەبێت.
- 10لەخواترسی سەرەتای داناییە،
- ناسینی خودای پیرۆزیش تێگەیشتنە،
- 11چونکە بە دانایی ڕۆژگارت زیاد دەکات،
- ساڵانی ژیانت پتر دەبێت.
- 12ئەگەر دانا بیت، داناییەکەت پاداشتت دەداتەوە؛
- ئەگەر گاڵتەجاڕ بیت، تەنها لەسەر خۆت دەکەوێت.
- 13گێلایەتی وەک خاتوونێکی بە بۆڵەبۆڵە،
- ساویلکەیە و هیچ شتێک نازانێت.
- 14لە بەردەرگای ماڵەکەی دادەنیشێت،
- لەسەر کورسییەک لە بەرزترین شوێنی شار،
- 15بۆ بانگکردنی ڕێبوارەکان،
- ئەوانەی لە ڕێچکەی خۆیان دەڕۆن:
- 16«کێ ساویلکەیە، با ڕوو لێرە بکات!»
- بە تێنەگەیشتووش دەڵێت:
- 17«ئاوی دزراو شیرینە،
- نانی بە دزی بەتامە.»
- 18بەڵام ئەوان نازانن، خێوەکان لەوێن،
- میوانەکانی نەزانیش لەناو جەرگەی جیهانی مردوواندان.
پهندهكان ١٠
- 1پەندەکانی سلێمان:
- کوڕی دانا باوکی شاد دەکات،
- بەڵام کوڕی گێل دڵتەنگییە بۆ دایکی.
- 2بێ سوودە گەنجینەی داهاتی ناڕەوایی،
- بەڵام ڕاستودروستی فریادەکەوێت لە مردن.