PLAY PODCASTS
په‌نده‌كان ٢: ١ - ١٥
Season 31 · Episode 4

په‌نده‌كان ٢: ١ - ١٥

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

October 29, 202415m 24s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

په‌نده‌كان ٢: ١ - ١٥

  • 1ڕۆڵە، ئەگەر قسەکانم وەربگریت،
  • فەرمانەکانم لەلای خۆت هەڵبگریت،
  • 2هەتا گوێ بدەیتە دانایی و
  • دڵت بدەیتە تێگەیشتن،
  • 3ئەگەر بانگی پەیبردن بکەیت و
  • دەنگ بۆ تێگەیشتن هەڵبڕیت،
  • 4ئەگەر وەک زیو داوات کرد و
  • وەک خشڵی شاردراوە بەدوایدا گەڕایت،
  • 5ئەوسا لە واتای لەخواترسی دەگەیت و
  • ناسینی خودا دەدۆزیتەوە،
  • 6چونکە یەزدان دانایی دەبەخشێت،
  • زانیاری و تێگەیشتنیش لە دەمی ئەوە.
  • 7دانایی تەواو بۆ سەرڕاستەکان هەڵدەگرێت و
  • قەڵغانە بۆ ئەوانەی ڕێگای تەواوەتی دەگرنەبەر،
  • 8بۆ چاودێری ڕێچکەی دادپەروەری و
  • پاراستنی ڕێگای خۆشەویستانی.
  • 9ئینجا ڕاستودروستی و دادپەروەری و ڕاستەڕێیی تێدەگەیت،
  • هەموو ڕێڕەوێکی چاک،
  • 10لەبەر ئەوەی دانایی دێتە ناو دڵتەوە و
  • زانیاریش دەبێتە خۆشی دەروونت،
  • 11سەلیقە دەتپارێزێت و
  • تێگەیشتن چاودێریت دەکات.
  • 12دانایی لە ڕێگای خراپەکاران ڕزگارت دەکات،
  • لەو کەسانەی قسەی خوار دەکەن،
  • 13ئەوانەی ڕێچکەی ڕاستیان بەرداوە
  • تاکو بە ڕێگای تاریکیدا بڕۆن،
  • 14ئەوانەی دڵخۆشن بە خراپەکردن،
  • دڵشاد دەبن بە خواروخێچیێتی خراپە،
  • 15ئەوانەی ڕێچکەکانیان چەوتن،
  • گەوجن لە ڕێڕەویان.