
Season 29 · Episode 51
زهبورهكان ١٣٧: ١ - ٩
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
September 24, 202419m 54s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
زهبورهكان ١٣٧: ١ - ٩
- 1لەدەم ڕووبارەکانی بابل، لەوێ دانیشتین،
- هەروەها گریاین کە سییۆنمان بیر کەوتەوە.
- 2بە شۆڕەبییەکانی ناوەڕاستی
- قیسارەکانی خۆمان هەڵواسی،
- 3چونکە لەوێ ڕاپێچکەرانمان داوای گۆرانییان لێکردین،
- چەوسێنەرانمان داوایان کرد دڵخۆشیان بکەین:
- «گۆرانییەکمان بۆ بڵێن لە گۆرانییەکانی سییۆن.»
- 4چۆن گۆرانی یەزدان بڵێین
- لە خاکێکی بێگانە؟
- 5ئەی ئۆرشەلیم، ئەگەر لەبیرت بکەم،
- با دەستی ڕاستم بەهرەکەی لەبیر بکات.
- 6با زمانم بە مەڵاشوومەوە بنووسێت، ئەگەر یادت نەکەم،
- ئەگەر ئۆرشەلیم لە سەرووی هەموو خۆشییەکم دانەنێم.
- 7ئەی یەزدان، ئەو ڕۆژەی ئۆرشەلیم کەوت نەوەی ئەدۆمت لەبیر بێت،
- کاتێک گوتیان: «تەختی بکەن، هەتا بناغە تەختی بکەن!»
- 8ئەی دانیشتووانی بابل کە چارەنووستان لەناوچوونە،
- دەستی خۆش بێت ئەو کەسەی تۆڵەتان لێ دەستێنێتەوە،
- وەک ئەو خراپەی هی ئێمەتان دایەوە!
- 9دەستی خۆش بێت ئەو کەسەی منداڵەکانتان دەگرێت و
- بە تاشەبەردیاندا دەدات!