PLAY PODCASTS
په‌نده‌كان ٦: ٢٤ - ٨: ٨
Season 31 · Episode 10

په‌نده‌كان ٦: ٢٤ - ٨: ٨

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

November 4, 202421m 14s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

په‌نده‌كان ٦: ٢٤ - ٨: ٨

  • 24بۆ ئەوەی لە ژنی بەدڕەوشت بتپارێزێت،
  • لە زمانلووسی داوێنپیس.
  • 25لە دڵەوە ئارەزووی جوانییەکەی مەکە،
  • با بە برژانگەکانی نەتبات،
  • 26چونکە ژنی لەشفرۆش وا دەکات پێویستیت بە نانێک بێت،
  • بەڵام ژنی بەمێرد گیانی گرانبەهات ڕاودەکات.
  • 27ئایا کەس دەتوانێت ئاگر لە باوەش بگرێت و
  • جلەکانی نەسووتێت؟
  • 28یان بەسەر پشکۆدا بڕوات و
  • پێیەکانی داغ نەبێت؟
  • 29ئاوایە ئەوەی بچێتە لای ژنی کەسێکی دیکە،
  • هەرکەسێک دەستی لێ بدات بێ سزا نابێت.
  • 30سووکایەتی بە دز ناکرێت کە دزی دەکات
  • بۆ خۆتێرکردن کاتێک کە برسییە.
  • 31هەرچەندە کە لێی ئاشکرا بوو دەبێت حەوت قات بداتەوە،
  • ئەگەر هەموو ماڵی خۆشی لەسەر دانابێت.
  • 32بەڵام ئەوەی داوێنپیسی لەگەڵ ژنێک بکات تێنەگەیشتووە،
  • هەرکەسێک وا بکات خۆی دەفەوتێنێت.
  • 33تووشی لێدان و سەرشۆڕی دەبێت و
  • شەرمەزارییەکەی ناسڕێتەوە،
  • 34چونکە ئیرەیی پیاو دەوروژێنێت،
  • لە ڕۆژی تۆڵەدا دەست ناگێڕێتەوە،
  • 35چاوی لە هیچ قەرەبووێک نییە،
  • بە دیاری ڕازی نابێت، ئەگەر بۆشی زیاد بکەیت.

په‌نده‌كان ٧

  • 1ڕۆڵە، گوێڕایەڵی قسەکانم بە و
  • ڕاسپاردەکانم لەلای خۆت هەڵبگرە،
  • 2ڕاسپاردەکانم بەجێبگەیەنە، دەژیت،
  • فێرکردنەکانیشم وەک گلێنەی چاوت بپارێزە.
  • 3بە پەنجەکانتەوە گرێیان بدە،
  • لەسەر پەڕەی دڵت بیاننووسە.
  • 4بە دانایی بڵێ: «تۆ خوشکی منی،»
  • بە تێگەیشتنیش بڵێ: «تۆ خزمی منی.»
  • 5بۆ ئەوەی لە ژنی بەدڕەوشت بتپارێزن،
  • لە ژنی داوێنپیسی زمانلووس.
  • 6لە پەنجەرەی ماڵەکەمەوە
  • لەو دیوی کڵاوڕۆژنەکەمەوە ڕوانیم،
  • 7لەناو ساویلکەکاندا بینیم،
  • لەناو کوڕاندا سەرنجم دا گەنجێکی تێنەگەیشتوو.
  • 8لە شەقامەکە پەڕییەوە و لایدا لای ژنە بەدڕەوشتەکە،
  • ڕێگای ماڵی ئەوی دەگرتەبەر،
  • 9لە زەردەپەڕی ئێواران کاتی ئاوابوونی خۆر،
  • لەژێر تاریکایی شەو.
  • 10ئەوەتا ژنێک بەرەوپیری چوو،
  • لە بەرگی لەشفرۆشێکی فێڵبازدا بوو.
  • 11(ئەم ژنە بە دەنگەدەنگ و سەرکێشە،
  • پێیەکانی لە ماڵی خۆی گیرنابێت.
  • 12پێیەکی لە شەقام و پێیەکی لە گۆڕەپانەکانە،
  • لە هەموو پەنایەک بۆسە دەنێتەوە.)
  • 13گەنجەکەی گرت و ماچی کرد،
  • بێ ئابڕووانە پێی گوت:
  • 14«قوربانی هاوبەشیم لەسەرە،
  • ئەمڕۆ نەزرەکانی خۆمم بەجێهێنا،
  • 15بۆیە بۆ دیدەنیت هاتمە دەرەوە،
  • بۆ دیداری ڕووی تۆ و بۆ دۆزینەوەت.
  • 16نوێنم لەسەر قەرەوێڵەکەم ڕاخستووە،
  • کەتانی ڕەنگاوڕەنگی میسری،
  • 17نوێنەکەم بۆنخۆش کردووە
  • بە موڕ و ئەلوا و دارچین.
  • 18وەرە هەتا بەیانی ئەوین بنۆشین،
  • بە خۆشەویستی چێژ وەربگرین،
  • 19چونکە مێردەکەم لە ماڵەوە نییە،
  • چووەتە ڕێگایەکی دوور.
  • 20کیسە زیوی لەگەڵ خۆی بردووە،
  • هەتا مانگ نەبێت بە چواردە ناگەڕێتەوە ماڵ.»
  • 21بە زۆری مەکرەکانی لەخشتەی برد،
  • بە قسە لووسەکانی زەوقی هەستاند.
  • 22لەناکاو بەدوایدا ڕۆیشت،
  • وەک گایەک بۆ سەربڕین ببردرێت،
  • وەک مامز دەکەوێتە ناو تەڵە،
  • 23هەتا تیرێک جەرگی ببڕێت،
  • وەک پەلەکردنی باڵدار بۆ داو،
  • کە نازانێ بۆ گیانی خۆیەتی.
  • 24ئەی کوڕینە، ئێستاش گوێم لێ بگرن،
  • سەرنج بدەنە قسەکانی دەمم.
  • 25با دڵت بەرەو ڕێگاکانی ئەو ژنە لانەدات،
  • لە ڕێبازەکانی گومڕا مەبە،
  • 26چونکە زۆرن ئەوانەی بە برینداری بەریداونەتەوە،
  • هەموو ئەوانەی بە دەستی کوژراون کۆمەڵی گەورەن.
  • 27ماڵەکەی ڕێگای جیهانی مردووانە،
  • شۆڕبوونەوەیە بۆ ژوورەکانی مەرگ.

په‌نده‌كان ٨

  • 1ئایا دانایی بانگەواز ناکات؟
  • ئەی تێگەیشتن دەنگی خۆی هەڵنابڕێت؟
  • 2لەسەر لووتکەی بەرزاییەکان،
  • لەسەر ڕێگاکان، لە چواڕیانەکان ڕادەوەستێت.
  • 3لەلای دەروازەی شارەکان،
  • لەبەردەم دەرگاکان، هاوار دەکات:
  • 4«ئەی خەڵکینە، بۆ ئێوە بانگ دەکەم،
  • دەنگم بۆ ئادەمیزادە.
  • 5ساویلکەکان، فێری ژیری بن،
  • گێلەکان، فێری تێگەیشتن بن.
  • 6گوێ بگرن، چونکە باسی شتی بەرزتان بۆ دەکەم،
  • کردنەوەی لێوەکانم بۆ ڕاستەڕێییە.
  • 7ڕاستگۆیی وێردی دەممە،
  • خراپەش قێزەونە بۆ لێوەکانم.
  • 8قسەکانی دەمم هەموو ڕاستودروستن،
  • هیچ فێڵ یان خواروخێچی تێدا نییە.