
Season 31 · Episode 11
پهندهكان ٨: ٩ - ٣٦
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
November 5, 202420m 16s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
پهندهكان ٨: ٩ - ٣٦
- 9هەموو ڕێکن لای کەسی تێگەیشتوو،
- ڕاستەڕێیە لای ئەوانەی زانیاری دەدۆزنەوە.
- 10تەمبێکردن لە من وەربگرن نەک زیو،
- زانیاریش زیاتر لە زێڕی پوختەکراو،
- 11چونکە دانایی لە یاقووت باشترە،
- هەرچی ئارەزووی دەکەیت نابێتە هاوتای.
- 12«من داناییم، لەگەڵ ژیریدا نیشتەجێم،
- زانیاری و سەلیقەم هەیە.
- 13ئەوەی لەخواترس بێت، ڕقی لە خراپە دەبێت،
- من ڕقم لە لووتبەرزی و خۆبەزلزانییە،
- لە ڕێگای خراپ و لە قسەی بە فێڵە.
- 14ڕاوێژ و دانایی تەواو هی منن،
- تێگەیشتن هی منە، هێز هی منە.
- 15بە منەوە پاشاکان پاشایەتی دەکەن و
- فەرمانڕەوایان بە ڕاستودروستی یاسا دەردەکەن.
- 16بە منەوە میرەکان میرایەتی دەکەن،
- بەگەکان و هەموو ئەوانەی بە ڕاستودروستی دادوەری دەکەن.
- 17من ئەوانەم خۆشدەوێت کە منیان خۆشدەوێ،
- ئەوانەش کە بە پەرۆشەوە بەدوامدا دەگەڕێن، دەمدۆزنەوە.
- 18دەوڵەمەندی و ڕێزداری لەلای منە،
- ڕاستودروستی و ئەو سامانەی کە دەمێنێتەوە.
- 19بەرهەمی من لە زێڕ باشترە، لە زێڕی بێگەردیش،
- دەغڵیشم لە زیوی پوختەکراو باشترە.
- 20بە ڕێچکەی ڕاستودروستیدا دەڕۆم،
- لەسەر ڕێبازی دادپەروەری،
- 21تاکو سامان بکەمە میرات بۆ ئەوانەی منیان خۆشدەوێت و
- ئەمبارەکانیان پڕ بکەم.
- 22«یەزدان لە سەرەتای بەدیهێنانەکەی منی دروستکرد،
- هەر لە کۆنەوە لەپێش کارەکانی.
- 23لە ئەزەلەوە من دامەزراوم،
- لە سەرەتاوە، لەپێش زەوی.
- 24هێشتا زەریاکان نەببوون من بەدیهێنراوم،
- هێشتا کانییە پڕ ئاوەکان نەبوون.
- 25پێش ئەوەی چیاکان بچەسپێن،
- پێش گردەکان، من بەدیهێنراوم،
- 26هێشتا نە زەوی و نە پانتاییەکانی دروستکردبوو،
- نە سەرەتای خۆڵی زەوی.
- 27کاتێک کە ئاسمانی جێگیر کرد من لەوێ بووم،
- کاتێک کە هێڵی ئاسۆی بەسەر قووڵاییدا کێشا،
- 28کاتێک کە هەوری لە ئاسمان ڕاگرت و
- سەرچاوەی قووڵاییەکانی چەسپاند،
- 29کاتێک کە سنووری بۆ دەریا کێشا
- بۆ ئەوەی ئاوەکان فەرمانی ئەو نەشکێنن،
- کاتێک کە بناغەی زەوی داڕشت.
- 30لەگەڵ ئەو وەستایەکی لێزان بووم،
- ڕۆژبەڕۆژ شادمانی ئەو بووم،
- هەمیشە لەبەردەمیدا دڵخۆش بووم،
- 31لە زەوییە ئاوەدانەکەی دڵخۆش دەبووم،
- لەگەڵ ئادەمیزاد شادمان بووم.
- 32«ئەی کوڕینە، ئێستاش گوێم لێ بگرن،
- خۆزگە دەخوازرێ بەوانەی ڕێگای من دەپارێزن.
- 33گوێ لە تەمبێکردن بگرن و دانا بن،
- پشت گوێی مەخەن.
- 34خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی گوێم لێ دەگرێت،
- ڕۆژبەڕۆژ لەلای دەرگاکەم ئاگادارە،
- لەلای دەروازەی دەرگاکەم ئێشک دەگرێت،
- 35چونکە ئەوەی من بدۆزێتەوە، ژیان دەدۆزێتەوە،
- ڕەزامەندی یەزدانیش بەدەستدەهێنێت.
- 36بەڵام ئەوەی من نەدۆزێتەوە زیان بە خۆی دەگەیەنێت،
- هەموو ئەوانەی ڕقیان لە منە، مردنیان خۆشدەوێت.»