PLAY PODCASTS
په‌نده‌كان ١٠: ٣ - ٣١
Season 31 · Episode 13

په‌نده‌كان ١٠: ٣ - ٣١

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

November 7, 202421m 56s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

په‌نده‌كان ١٠: ٣ - ٣١

  • 3یەزدان ناهێڵێت ڕاستودروستان تووشی برسیێتی بن،
  • بەڵام ئارەزووی بەدکاران بەتاڵ دەکاتەوە.
  • 4دەستی تەمبەڵ دەبێتە هۆی هەژاری،
  • بەڵام دەستی کۆڵنەدەر دەوڵەمەندی بەدواوەیە.
  • 5ئەوەی لە هاوین کۆدەکاتەوە، کوڕێکی وریایە،
  • بەڵام ئەو کوڕەی لە کاتی دروێنەدا دەخەوێت، مایەی شەرمەزارییە.
  • 6بەرەکەت بۆ سەر ڕاستودروستانە،
  • بەڵام دەمی بەدکاران توندڕەوی دەشارێتەوە.
  • 7یادکردنەوەی ڕاستودروستان بۆ بەرەکەتە،
  • بەڵام ناوی بەدکاران دەڕزێت.
  • 8ئەوەی دڵی دانا بێت فەرمان وەردەگرێت،
  • بەڵام گێلی زۆربڵێ وێران دەبێت.
  • 9ئەوەی ڕێگای ڕاست بگرێت ئاسوودە دەبێت،
  • بەڵام ئەوەی ڕێگای خوار بگرێت لێی ئاشکرا دەبێت.
  • 10چاوقوچان دەبێتە هۆی ئازار،
  • گێلی زۆربڵێش دەکەوێت.
  • 11دەمی کەسی ڕاستودروست سەرچاوەی ژیانە،
  • بەڵام دەمی بەدکاران توندڕەوی دەشارێتەوە.
  • 12ڕق ناکۆکی دەوروژێنێت،
  • بەڵام خۆشەویستی هەموو یاخیبوونێک دادەپۆشێت.
  • 13لە لێوەکانی تێگەیشتوو دانایی هەیە،
  • کوتەکیش بۆ پشتی تێنەگەیشتووانە.
  • 14داناکان زانیاری کۆدەکەنەوە،
  • بەڵام دەمی گێل فەوتانێکی نزیکە.
  • 15سامانی دەوڵەمەند شاری قەڵابەندیەتی،
  • بەڵام فەوتانی هەژاران نەدارییانە.
  • 16کرێی کەسی ڕاستودروست ژیانە،
  • بەڵام داهاتی بەدکار گوناهە.
  • 17ئەوەی چاوی لە تەمبێکردنە لەسەر ڕێچکەی ژیانە،
  • بەڵام ئەوەی واز لە سەرزەنشت بهێنێت گومڕا دەبێت.
  • 18ئەوەی ڕق بشارێتەوە لێوەکانی درۆ دەکەن،
  • ئەوەی بوختان بڵاو بکاتەوە گێلە.
  • 19قسەی زۆر بێ گوناه نابێت،
  • بەڵام ئەوەی زمانی خۆی بگرێت وریایە.
  • 20زمانی کەسی ڕاستودروست زیوی پوختەکراوە،
  • بەڵام دڵی بەدکاران کەم بەهایە.
  • 21لێوەکانی کەسی ڕاستودروست ڕابەرایەتی زۆر کەس دەکەن،
  • بەڵام گێلەکان بە تێنەگەیشتوویی دەمرن.
  • 22بەرەکەتی یەزدان دەوڵەمەندی بەدواوەیە و
  • هیچ زەحمەتێکیش ناخاتە پاڵی.
  • 23وەک پێکەنینە بۆ گێل بەدکاری کردن،
  • بەڵام دانایی بۆ کەسی تێگەیشتوو.
  • 24ئەوەی بەدکار لێی دەترسێت، بەسەری دێت،
  • ئەوەی ڕاستودروستانیش ئارەزووی دەکەن، پێیان دەبەخشرێت.
  • 25وەک تێپەڕبوونی گەردەلوول خراپەکاریش ئاوا نامێنێت،
  • بەڵام کەسی ڕاستودروست هەتاهەتایە جێگیر دەبێت.
  • 26وەک سرکە بۆ ددان و دووکەڵ بۆ چاو،
  • کەسی تەمبەڵیش بۆ ئەوانەی دەینێرن ئاوایە.
  • 27لەخواترسی ڕۆژانی ژیانت زیاد دەکات،
  • بەڵام ساڵانی بەدکاران کورت دەبێت.
  • 28هیوای ڕاستودروستان خۆشییە،
  • بەڵام ئاواتی بەدکاران لەناودەچێت.
  • 29ڕێگای یەزدان پەناگایە بۆ ئەوانەی ڕێگای ڕاست بگرن،
  • بەڵام لەناوچوونە بۆ ئەوانەی خراپە دەکەن.
  • 30کەسی ڕاستودروست هەرگیز نالەقێت،
  • بەڵام خراپەکاران لە خاکەکە نیشتەجێ نابن.
  • 31دەمی کەسی ڕاستودروست دانایی لێ دەڕوێت،
  • بەڵام زمانی درۆودەلەسە دەبڕدرێتەوە.
  • 32لێوەکانی کەسی ڕاستودروست پەسەندیی دەزانن،
  • بەڵام دەمی بەدکاران درۆودەلەسە.