
Season 29 · Episode 50
زهبورهكان ١٣٢: ١ - ١٣٦: ٢٦
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
September 23, 202415m 3s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
زهبورهكان ١٣٢: ١ - ١٣٦: ٢٦
- 1ئەی یەزدان، داود و هەموو ئازارەکانی
- بەبیر خۆت بهێنەوە.
- 2ئەو سوێندەی بۆ یەزدانی خوارد،
- نەزرەکەی بۆ خودای تواناداری یاقوب:
- 3«شەرت بێت نەچمەوە ناو خێوەتی ماڵەکەم،
- نەچمە ناو نوێنەکەم،
- 4خەو نەدەم بە چاوەکانم،
- پشوو نەدەم بە پێڵووەکانم،
- 5هەتا شوێنێک بۆ یەزدان پەیدا نەکەم،
- نشینگەیەک بۆ خودای تواناداری یاقوب.»
- 6ئەوەتا لە ئەفراتە هەواڵی ئەومان بیست،
- لەناو کێڵگەکانی یاعەر دۆزیمانەوە:
- 7«با بچینە نشینگەکەی،
- با لە تەختەپێی کڕنۆش ببەین.
- 8ئەی یەزدان، هەستە و وەرە بۆ شوێنی حەوانەوەت،
- خۆت و سندوقی هێزت.
- 9با کاهینەکانت ڕاستودروستی لەبەر بکەن،
- خۆشەویستانت هەلهەلە لێبدەن.»
- 10لە پێناوی داودی بەندەی خۆت،
- دەستنیشانکراوەکەت ڕەت مەکەرەوە.
- 11یەزدان سوێندی بۆ داود خوارد و
- هەرگیز لێی پاشگەز نابێتەوە:
- «لە بەری پشتی خۆت لەسەر تەختەکەت دادەنێم.
- 12ئەگەر کوڕەکانت پەیمانەکەم نەشکێنن،
- هەروەها ئەو فەرزانەی کە فێریان دەکەم،
- ئەوسا خۆیان و نەوەکانیان هەتاهەتایە
- لەسەر تەختەکەت دادەنیشن.»
- 13لەبەر ئەوەی یەزدان سییۆنی هەڵبژارد و
- حەزی کرد بیکات بە نشینگەی خۆی.
- 14«هەتاهەتایە ئەمە ئارامگامە،
- لێرە نیشتەجێ دەبم، چونکە پێم خۆشە!
- 15بەرەکەت بەسەر ئازووقەکەیدا دەبارێنم،
- هەژارەکانی تێر نان دەکەم.
- 16ڕزگاری دەکەمە بەر کاهینەکانی،
- خۆشەویستانی بە شادمانییەوە هەلهەلە لێ دەدەن.
- 17«لەوێ هێز بە داود دەبەخشم،
- چرایەک بۆ دەستنیشانکراوەکەم ئامادە دەکەم.
- 18شەرمەزاری دەکەمە بەر دوژمنەکانی،
- بەڵام تاجەکەی سەر ئەو شکۆفە دەکات.»
زهبورهكان ١٣٣
- 1ئەوەتا چەند باشە و چەند جوانە،
- کاتێک گەلی خودا پێکەوە بژین!
- 2وەک ڕۆنی بۆن خۆشە بەسەر سەرەوە،
- کە بەسەر ڕیشدا دێتە خوارێ، ڕیشی هارون،
- کە بەسەر یەخەی کراسەکەیدا دێتە خوارێ.
- 3وەک شەونمی حەرمۆن کە دێتە خوارێ
- بەسەر کێوی سییۆن،
- چونکە لەوێ یەزدان فەرمانی بە بەرەکەت دا، ژیانی هەتاهەتایی.
زهبورهكان ١٣٤
- 1ستایشی یەزدان بکەن، ئەی هەموو بەندەکانی یەزدان،
- ئەی ئەوانەی بە شەوان لە ماڵی یەزدان ڕادەوەستن.
- 2لە پیرۆزگاکە دەست بەرزبکەنەوە و
- ستایشی یەزدان بکەن.
- 3با یەزدان، دروستکەری ئاسمان و زەوی،
- لە سییۆنەوە بەرەکەتدارت بکات.
زهبورهكان ١٣٥
- 1هەلیلویا!
- ستایشی ناوی یەزدان بکەن،
- ئەی بەندەکانی یەزدان، ستایشی بکەن،
- 2ئەی ئەوانەی لە ماڵی یەزدان ڕاوەستاون،
- لە حەوشەی ماڵی خودامان.
- 3ستایشی یەزدان بکەن، چونکە یەزدان چاکە،
- مۆسیقا بۆ ناوی بژەنن، چونکە ئاوا جوانە،
- 4چونکە یەزدان یاقوبی بۆ خۆی هەڵبژاردووە و
- ئیسرائیل بۆ گەنجینەیەکی تایبەتی خۆی.
- 5من دەزانم یەزدان مەزنە،
- پەروەردگارمان لە هەموو خوداوەندەکان مەزنترە.
- 6یەزدان هەرچی پێ خۆشبێت دەیکات،
- لە ئاسمان و لەسەر زەوی،
- لە دەریا و لە هەموو قووڵاییەکان.
- 7لەوپەڕی زەوییەوە هەورەکان بەرز دەکاتەوە،
- بروسکە بۆ باران دروستدەکات و
- لە ئەمباری خۆی با دەردێنێت.
- 8ئەو بوو کە نۆبەرەکانی میسری لەناوبرد،
- لە مرۆڤەوە هەتا ئاژەڵ.
- 9ئەی میسرییەکان، لەنێو ئێوە نیشانە و پەرجووی نارد،
- لە دژی فیرعەون و هەموو خزمەتکارەکانی.
- 10ئەو زۆر نەتەوەی لەناوبرد و
- پاشا بە تواناکانی کوشت.
- 11سیحۆنی پاشای ئەمۆرییەکان و
- عۆگی پاشای باشان و
- هەموو پاشاکانی کەنعان
- 12خاکەکەیانی کردە میرات،
- میرات بۆ ئیسرائیلی گەلی خۆی.
- 13ئەی یەزدان، ناوت هەتاهەتاییە،
- ئەی یەزدان، یادت بۆ نەوە دوای نەوەیە،
- 14چونکە یەزدان ئەستۆپاکی گەلی خۆی دەسەلمێنێت،
- میهرەبان دەبێت لەگەڵ خزمەتکارەکانی.
- 15بتەکانی نەتەوەکان زێڕ و زیون،
- دەستکردی مرۆڤن.
- 16دەمیان هەیە، بەڵام قسە ناکەن،
- چاویان هەیە، بەڵام نابینن،
- 17گوێیان هەیە، بەڵام نابیستن،
- هەناسە لە دەمیان نییە.
- 18دروستکەرەکانیان وەک ئەوان دەبن،
- هەروەها هەموو ئەوانەش کە پشتیان پێ دەبەستن.
- 19ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، ستایشی یەزدان بکەن!
- ئەی بنەماڵەی هارون، ستایشی یەزدان بکەن!
- 20ئەی بنەماڵەی لێڤی، ستایشی یەزدان بکەن!
- ئەی ئەوانەی ترسی یەزدانتان لە دڵدایە، ستایشی یەزدان بکەن!
- 21ستایش بۆ یەزدان لە سییۆن،
- بۆ ئەوەی لە ئۆرشەلیم نیشتەجێیە.
- هەلیلویا!
زهبورهكان ١٣٦
- 1ستایشی یەزدان بکەن، لەبەر ئەوەی چاکە،
- خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
- 2ستایشی خودای خودایان بکەن،
- خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
- 3ستایشی گەورەی گەورەیان بکەن،
- خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
- 4بۆ ئەوەی بە تەنها ئەوە کاری سەرسوڕهێنەری مەزن دەکات،
- خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
- 5ئەوەی بە تێگەیشتنەوە ئاسمانی دروستکردووە،
- خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
- 6ئەوەی زەوی لەسەر ئاوەکان ڕاخستووە،
- خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
- 7ئەوەی ڕووناکییە مەزنەکانی دروستکردووە،
- خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
- 8خۆر بۆ حوکمگێڕی ڕۆژ،
- خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
- 9مانگ و ئەستێرەکان بۆ حوکمگێڕی شەو،
- خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
- 10بۆ ئەوەی لە میسر و نۆبەرەکانی دا
- خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
- 11ئیسرائیلی لە ناوەڕاستیان دەرهێنا،
- خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
- 12بە دەستێکی پۆڵایین و بازووێکی بەهێز،
- خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
- 13بۆ ئەوەی دەریای سووری کرد بە دوو بەشەوە،
- خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
- 14ئیسرائیلی بە نێوانیاندا پەڕاندەوە،
- خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
- 15فیرعەون و لەشکرەکەی فڕێدایە ناو دەریای سوور،
- خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
- 16بۆ ئەوەی لە بیابان ڕابەرایەتی گەلی خۆی کرد،
- خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
- 17ئەوەی پاشا مەزنەکانی لەناوبرد،
- خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
- 18ئەوەی پاشا ناودارەکانی کوشت،
- خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
- 19سیحۆنی پاشای ئەمۆرییەکان،
- خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
- 20عۆگی پاشای باشان،
- خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
- 21خاکەکەیانی کرد بە میرات،
- خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
- 22بە میرات بۆ ئیسرائیلی بەندەی خۆی،
- خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
- 23بۆ ئەوەی کاتێک زەلیل بووین ئێمەی بەبیر هاتەوە،
- خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
- 24ئەوەی لەناو دوژمنمان دەریهێناین،
- خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
- 25ئەوەی نان دەداتە هەموو بەدیهێنراوێک.
- خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
- 26ستایشی خودای ئاسمان بکەن،
- خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.