PLAY PODCASTS
په‌نده‌كان ٣: ١٩ - ٤: ٩
Season 31 · Episode 6

په‌نده‌كان ٣: ١٩ - ٤: ٩

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

October 31, 202415m 17s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

په‌نده‌كان ٣: ١٩ - ٤: ٩

  • 19یەزدان بە دانایی زەوی دامەزراند،
  • بە تێگەیشتنیش ئاسمانی چەسپاند.
  • 20بە زانیاری ئەو قووڵاییەکان شەق بوون،
  • هەورەکان شەونمیان دڵۆپاند.
  • 21ڕۆڵە، دەست بە دانایی تەواو و سەلیقەوە بگرە،
  • ئەمانە لەبەرچاوت دوورنەکەونەوە،
  • 22دەبنە ژیان بۆ تۆ،
  • ملوانکە بۆ جوانی گەردنت.
  • 23ئەوسا بە ئاسوودەیی بە ڕێگای خۆتدا دەڕۆیت و
  • ساتمە ناکەیت و ناکەویت.
  • 24کاتێک ڕادەکشێیت بێ ترسیت،
  • ڕادەکشێیت و خەوت خۆش دەبێت.
  • 25نە لە بەڵای کتوپڕ دەترسیت و
  • نە لە ماڵی بەدکاران کە وێران دەبێت،
  • 26چونکە یەزدان دەبێتە پشتیوانت و
  • پێت لە پێوەبوون دەپارێزێت.
  • 27دەستی چاکە مەگرەوە لەوانەی شایستەی چاکەن،
  • کاتێک لە تواناتدایە بیکەیت.
  • 28بە کەس مەڵێ:
  • «بڕۆ، دواتر وەرەوە، بەیانی دەتدەمێ،»
  • لە کاتێکدا ئەو شتەت پێیە.
  • 29پیلانی خراپ لە دژی دراوسێکەت مەگێڕە،
  • لە کاتێکدا ئەو بە دڵنیاییەوە لەلات جێنشین بووە.
  • 30لەخۆڕایی دژایەتی کەسێک مەکە،
  • ئەگەر خراپەی لەگەڵتدا نەکرد.
  • 31بەغیلی بە پیاوی ستەمکار مەبە،
  • هیچ ڕێگایەکی ئەو هەڵمەبژێرە،
  • 32چونکە لەلای یەزدان مرۆڤی قەڵپ قێزەونە،
  • بەڵام نهێنی خۆی لەلای سەرڕاستانە.
  • 33نەفرەتی یەزدان لەسەر ماڵی بەدکارە،
  • بەڵام ماڵی ڕاستودروستان بەرەکەتدار دەکات.
  • 34هەرچەندە گاڵتە بە گاڵتەجاڕان دەکات،
  • بەڵام نیعمەت دەداتە بێفیزەکان.
  • 35داناکان ڕێزداری بە میرات دەگرن،
  • بەڵام گێلەکان شەرمەزاری هەڵدەگرن.

په‌نده‌كان ٤

  • 1ئەی کوڕینە، گوێ لە تەمبێکردنی باوک بگرن،
  • سەرنج بدەن بۆ زانینی تێگەیشتن.
  • 2من شتی چاکتان فێر دەکەم،
  • بۆیە فێرکردنەکانی من پشتگوێ مەخەن.
  • 3کاتێک کوڕی باوکم بووم،
  • ناسک و تاقانە لەلای دایکم،
  • 4فێری دەکردم و پێی دەگوتم:
  • «با دڵت لەسەر قسەی من بێت،
  • ئەگەر فەرمانەکانم بپارێزیت، دەژیت.
  • 5دانایی بەدەستبهێنە، تێگەیشتن بەدەستبهێنە،
  • قسەکانی دەمم لەبیر مەکە و لێیان لامەدە.
  • 6واز لە دانایی مەهێنە، دەتپارێزێت،
  • خۆشتبوێت، چاودێریت دەکات.
  • 7ئەمە دەستپێکی داناییە: دانایی بەدەستبهێنە،
  • بە هەموو دەستکەوتەکانت، تێگەیشتن بەدەستبهێنە.
  • 8ڕێزی بگرە، بەرزت دەکاتەوە،
  • لە ئامێزی بگرە، شکۆدارت دەکات.
  • 9تاجەگوڵینەی نیعمەت دەخاتە سەرت،
  • تاجی شکۆمەندیت پێ دەبەخشێت.»