
Season 31 · Episode 3
پهندهكان ١: ٥ - ٣٣
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
October 28, 202417m 38s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
پهندهكان ١: ٥ - ٣٣
- 5(دانا گوێی لێ دەگرێت و فێربوونی زیاد دەبێت،
- تێگەیشتووش ڕاوێژی باشی دەست دەکەوێت،)
- 6بۆ تێگەیشتنی پەند و نموونە،
- قسەی دانایان و مەتەڵەکانیان.
- 7لەخواترسی سەرەتای زانیارییە،
- بەڵام گێلەکان سووکایەتی بە دانایی و تەمبێکردن دەکەن.
- 8ڕۆڵە، گوێ لە تەمبێکردنی باوکت بگرە و
- فێرکردنی دایکت پشتگوێ مەخە،
- 9چونکە تاجەگوڵینەی نیعمەتن بۆ سەرت،
- گەردانەن بۆ ملت.
- 10ڕۆڵە، ئەگەر گوناهباران فریویان دایت،
- ڕازی مەبە.
- 11ئەگەر گوتیان: «لەگەڵمان وەرە،
- بۆسە بۆ خوێنڕشتن بنێینەوە،
- بەبێ هۆ بۆ بێتاوانێک خۆمان مات بکەین،
- 12وەک جیهانی مردووان بە زیندووێتی هەڵیانلووشین و
- بە ساغی وەک ئەوانەی لە گۆڕ دەنرێن.
- 13هەموو گەنجینەیەکی بەهادار دەدۆزینەوە و
- ماڵمان پڕ دەکەین لە دەستکەوت.
- 14پشکی خۆت هەڵبدە ناومان،
- بە هەموومان یەک کیسەمان دەبێت.»
- 15ڕۆڵە، لەگەڵیان بە ڕێگادا مەڕۆ،
- پێیەکانت قەدەغە بکە لە ڕێڕەوەکانیان،
- 16چونکە پێیەکانیان بەرەو خراپە ڕادەکەن،
- بۆ خوێنڕشتن پەلە دەکەن.
- 17بێ سوودە دانانەوەی تۆڕ
- لەبەرچاوی هەموو باڵدارێک.
- 18بۆ خوێنی خۆیان بۆسەیان ناوەتەوە،
- خۆیان تەنها بۆ گیانی خۆیان ماتداوە.
- 19ئاوایە ڕێچکەی هەموو ئەوانەی بەدوای دەستکەوتی ناڕەواوەن،
- سەری خاوەنی دەخوات.
- 20دانایی لە کۆڵان هاوار دەکات،
- لە گۆڕەپانەکان دەنگ بەرز دەکاتەوە،
- 21لە شەقامە قەرەباڵغەکاندا بانگ دەکات،
- لە دەروازەی شارەکاندا قسەی خۆی دەکات:
- 22«هەتا کەی ئەی ساویلکەکان حەز لە ساویلکەیی دەکەن؟
- هەتا کەی گاڵتەجاڕان بە گاڵتەکردن دڵخۆش دەبن،
- گێلەکانیش ڕقیان لە زانیاری دەبێتەوە؟
- 23بگەڕێنەوە کاتێک سەرزەنشتتان دەکەم!
- ئینجا ڕۆحی خۆمتان بەسەردا دەڕێژم،
- وشەکانی خۆمتان پێ دەناسێنم.
- 24بەڵام بانگهێشتم کردن، ڕەتتان کردەوە،
- دەستم درێژکرد، کەس گوێی پێنەدا،
- 25هەموو ڕاوێژێکی منتان پشتگوێ خست،
- سەرزەنشتی منتان وەرنەگرت،
- 26جا منیش لە کارەساتتان پێدەکەنم.
- گاڵتە دەکەم کە ترستان لێ نیشت،
- 27کە ترستان وەک گەردەلوول لێ نیشت و
- وێرانیتان وەک ڕەشەبا هاتە سەر و
- تەنگانە و ناخۆشی بەسەرتانی دادا.
- 28«ئینجا بانگم دەکەن، بەڵام من وەڵام نادەمەوە،
- بە پەرۆشییەوە بەدوامدا دەگەڕێن بەڵام نامدۆزنەوە.
- 29لەبەر ئەوەی ڕقیان لە زانیاری بووەوە،
- لەخواترسییان هەڵنەبژارد،
- 30لەبەر ئەوەی ڕاوێژی منیان وەرنەگرت،
- بە سووکییەوە تەماشای هەموو سەرزەنشتەکانی منیان کرد،
- 31بۆیە لە بەرهەمی ڕێگای خۆیان دەخۆن،
- لە بەری پیلانەکانیان تێر دەبن،
- 32چونکە هەڵگەڕانەوەی ساویلکەکان دەیانکوژێت،
- بێباکی گێلەکان لەناویان دەبات.
- 33بەڵام ئەوەی گوێ لە من بگرێت بە ئاسوودەیی نیشتەجێ دەبێت،
- لە ترسی خراپە دەحەسێتەوە.»