
Season 29 · Episode 52
زهبورهكان ١٣٨: ١ - ١٣٩: ٢٤
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
September 25, 202417m 59s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
زهبورهكان ١٣٨: ١ - ١٣٩: ٢٤
- 1بە هەموو دڵەوە ستایشت دەکەم،
- لەبەردەم خوداوەندەکان گۆرانیت بۆ دەڵێم.
- 2بەرامبەر پەرستگای پیرۆزت کڕنۆش دەبەم،
- ستایشی ناوت دەکەم،
- لەبەر خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت و دڵسۆزییەکەت،
- چونکە فەرمایشتی خۆتت لە ناوبانگەکەت بەرزتر کردووەتەوە.
- 3ئەو ڕۆژەی هاوارم بۆ تۆ کرد بەدەنگمەوە هاتیت،
- ئازا و بوێرت کردم.
- 4ئەی یەزدان، هەموو پاشاکانی سەر زەوی ستایشت دەکەن،
- کاتێک فەرمایشتی دەمی تۆیان بیست.
- 5گۆرانی بەسەر کارەکانی یەزداندا دەڵێن،
- چونکە شکۆمەندی یەزدان مەزنە.
- 6هەرچەندە یەزدان پایەبەرزە، دەڕوانێتە کەسی بێفیز و
- لووتبەرزان لە دوورەوە دەناسێت.
- 7ئەگەر بەناو تەنگانەشدا بڕۆم ژیانم دەپارێزیت،
- دەست درێژ دەکەیت بەسەر تووڕەیی دوژمنانم،
- بە دەستی ڕاستت ڕزگارم دەکەیت.
- 8یەزدان ئەستۆپاکیم دەسەلمێنێت؛
- ئەی یەزدان، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت هەتاهەتاییە،
- واز لە کارەکانی دەستت مەهێنە.
زهبورهكان ١٣٩
- 1ئەی یەزدان، تۆ منت پشکنی و
- منت ناسی.
- 2هەستان و دانیشتنی منت زانیوە،
- لە دوورەوە لە بیرکردنەوەم گەیشتووی.
- 3ڕێڕەو و جێی ڕاکشانی منت پێواوە،
- شارەزای هەموو ڕێگاکانی منیت.
- 4ئەی یەزدان، بەر لەوەی وشەیەک لەسەر زمانم هەبێت،
- تۆ بە تەواوی دەیزانی.
- 5لەپێش و لە پشتەوە دەورت داوم،
- دەستت دەخەیتە سەرم.
- 6ئەم زانینەی تۆم بەلاوە زۆر سەیرە،
- لە سەرووی منەوەیە، ناتوانم بەدەستی بهێنم.
- 7بۆ کوێ بچم لە ڕۆحی تۆ؟
- بۆ کوێ هەڵبێم لە ڕوخسارت؟
- 8ئەگەر سەربکەوم بۆ ئاسمان، ئەوەتا تۆ لەوێی،
- ئەگەر لەناو جیهانی مردووان ڕاکشێم، ئەوەتا تۆ لەوێی.
- 9ئەگەر دەست بە باڵی بەرەبەیانەوە بگرم،
- ئەگەر لەوپەڕی دەریا نیشتەجێ بم،
- 10لەوێش دەستی تۆ ڕێنماییم دەکات،
- دەستی ڕاستت بە خۆیەوە دەمگرێت.
- 11ئەگەر گوتم: «بێگومان تاریکی دامدەپۆشێت،
- ڕووناکیش دەبێتە شەوی دەورم،»
- 12ئەوا لە تاریکیشدا لەلای تۆ تاریک دانایەت،
- شەو وەک ڕۆژ ڕووناکی دەبەخشێت،
- تاریکیش وەک ڕووناکی وایە.
- 13تۆ ناخی منت دروستکردووە،
- لەناو سکی دایکم منت چنیوە.
- 14ستایشت دەکەم، چونکە بە سامناکی و سەرسوڕهێنەری دروستکراوم،
- کارەکانت سەرسوڕهێنەرن،
- لە ناخمەوە باش ئەمە دەزانم.
- 15ئێسقانم لە تۆ شاراوە نەبوو،
- کاتێک لە پەنهانی دروستکرام،
- لەناو سکی زەوی نەخشێنرام.
- 16هێشتا لە سکی دایکم بووم، ئەندامەکانی لەشمت بینی.
- هەموو ئەو ڕۆژانە کە بۆ من شێوەیان کێشرا،
- لە پەڕتووکەکەتدا نووسراون،
- پێش ئەوەی هیچ کامێکیان هەبن.
- 17ئەی خودایە، بیرۆکەکانت بەلای منەوە چەند گرانبەهایە!
- کۆی ژمارەیان چەندە مەزنە!
- 18ئەگەر بیانژمێرم، لە لم زیاترن.
- کە بەئاگادێمەوە هێشتا لەگەڵ تۆم.
- 19خودایە، خۆزگە بەدکارەکانت دەکوشت!
- ئەی خوێنڕێژەکان، لێم دووربکەونەوە!
- 20ئەوانەی بە خراپە باست دەکەن،
- سکاڵاکاران بەبێ هۆ لێت هەستاون!
- 21ئەی یەزدان، ئایا ڕقم لەوانە نەبێت کە ڕقیان لە تۆیە؟
- ئایا قێزم لەوانە نەبێتەوە کە لە دژی تۆ دەوەستن؟
- 22بە تەواوی ڕقم لێیانە،
- بوون بە دوژمنم.
- 23خودایە، بمپشکنە و بزانە دڵم چی تێدایە!
- تاقیم بکەوە و بزانە خولیای چیم.
- 24سەیر بکە ئاخۆ هیچ ڕێگایەکی خراپەم تێدایە،
- ڕێنماییم بکە لە ڕێگای هەتاهەتایی.