PLAY PODCASTS
په‌نده‌كان ٤: ١٠ - ٥: ١٤
Season 31 · Episode 7

په‌نده‌كان ٤: ١٠ - ٥: ١٤

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

November 1, 202418m 47s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

په‌نده‌كان ٤: ١٠ - ٥: ١٤

  • 10ڕۆڵە، گوێ بگرە و قسەکانم وەربگرە،
  • جا تەمەنت درێژ دەبێت.
  • 11ڕێگای داناییم پیشاندایت،
  • بۆ ڕێڕەوە ڕاستەکان ڕێنماییم کردیت.
  • 12لە ڕۆیشتندا هەنگاوت کورت نابێت،
  • لە ڕاکردنیشدا پێت هەڵناکەوێت.
  • 13دەست بە تەمبێکردنەوە بگرە و دەست شل مەکە،
  • بیپارێزە، چونکە ژیانتە.
  • 14مەچووە سەر ڕێگەی بەدکاران،
  • بە ڕێگای خراپەکاراندا مەڕۆ.
  • 15خۆتی لێ لابدە و پێیدا مەڕۆ،
  • لێی دووربکەوە و تێپەڕە،
  • 16چونکە خەویان لێ ناکەوێت ئەگەر خراپە نەکەن،
  • خەویان دەزڕێت ئەگەر یەکێک نەخەن.
  • 17نانی خراپە دەخۆن و
  • شەرابی ستەمکاری دەخۆنەوە.
  • 18ڕێچکەی ڕاستودروستان وەک ڕووناکی بەرەبەیانە،
  • ڕووناکتر و ڕووناکتر دەبێت هەتا دەبێتە ڕۆژی تەواو.
  • 19بەڵام ڕێگای بەدکاران وەک تاریکستانە،
  • نازانن پێیان لە چی هەڵدەکەوێت.
  • 20ڕۆڵە، سەرنج بدە وشەکانم،
  • گوێ بۆ قسەکانم شل بکە.
  • 21لەبەرچاوت دوورنەکەونەوە،
  • لە ناخی دڵت بیانپارێزە،
  • 22چونکە ژیانن بۆ ئەو کەسەی دەیاندۆزێتەوە،
  • دەرمانە بۆ هەموو لەشی.
  • 23لە سەرووی هەموو چاودێرییەکەوە دڵت بپارێزە،
  • چونکە دڵ سەرچاوەی ژیانە.
  • 24خواری لە دەمت داماڵە و
  • چەوتی لە لێوانت دووربخەوە.
  • 25با چاوەکانت تەماشای پێشت بکەن و
  • پێڵووەکانت ڕێک بۆ بەردەمت بێت.
  • 26ڕێڕەوی بەرپێت خۆش بکە،
  • هەموو ڕێگاکانت دەچەسپێن.
  • 27بەلای ڕاست یان چەپدا لامەدە،
  • پێت لە خراپە دووربخەوە.

په‌نده‌كان ٥

  • 1ڕۆڵە، سەرنج بدە داناییم،
  • گوێ بۆ تێگەیشتنم شل بکە،
  • 2تاکو سەلیقەت بپارێزیت و
  • لێوەکانت ئاگایان لە زانیاری بێت،
  • 3چونکە لێوەکانی ژنی داوێنپیس هەنگوینیان لێ دەتکێت،
  • قسەی لە ڕۆن لووسترە.
  • 4بەڵام کۆتاییەکەی وەک زەقنەبووت تاڵە،
  • وەک شمشێری دوو دەم تیژە.
  • 5پێیەکانی بەرەو خوار دەبنەوە بۆ مردن،
  • هەنگاوەکانی پەیوەستن بە جیهانی مردووانەوە.
  • 6سەرنج ناداتە ڕێچکەی ژیان،
  • هەنگاوەکانی خوارە بەڵام ئەو نازانێت.
  • 7ئەی کوڕینە، ئێستاش گوێم لێ بگرن،
  • لە قسەی دەمم خۆتان لامەدەن.
  • 8ڕێگای خۆتی لێ دووربخەوە،
  • لە دەرگای ماڵەکەی نزیک مەبەوە،
  • 9نەوەک شکۆمەندیت بە خەڵکی دیکە بدەیت و
  • ساڵانی تەمەنت بە کەسی دڵڕەق،
  • 10نەوەک بێگانەکان لە توانات تێر بن و
  • بەری ماندووبوونت بۆ ماڵی نامۆیەک بڕوات.
  • 11لە کۆتایی ژیانتدا دەناڵێنیت،
  • کاتێک گۆشت و جەستەت لەناودەچێت.
  • 12دەڵێیت: «چۆن ڕقم لە تەمبێکردن دەبووەوە،
  • دڵم گاڵتەی بە سەرزەنشت دەهات.
  • 13گوێڕایەڵی ئەوانە نەبووم کە ڕێنماییان دەکردم و
  • گوێم بۆ مامۆستاکانم شل نەکرد.
  • 14کەمێکی مابوو بکەومە ناو هەموو خراپەیەکەوە،
  • لەناو کۆڕ و کۆمەڵدا.»