
Season 29 · Episode 49
زهبورهكان ١٢٣: ١ - ١٣١: ٣
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
September 22, 202422m 0s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
زهبورهكان ١٢٣: ١ - ١٣١: ٣
- 1چاوم بۆ تۆ هەڵبڕی،
- تۆ ئەی دانیشتوو لە ئاسمان.
- 2بێگومان وەک چۆن خزمەتکار چاوی لە دەستی گەورەکەیەتی،
- وەک چۆن کەنیزە چاوی لە دەستی خاتوونەکەیەتی،
- ئاواش ئێمە چاومان لە دەستی یەزدانی پەروەردگارمانە،
- بۆ ئەوەی لەگەڵمان میهرەبان بێت.
- 3لەگەڵمان میهرەبان بە، ئەی یەزدان، لەگەڵمان میهرەبان بە!
- چونکە لە ڕادەبەدەر لە سووکایەتی تێربووین.
- 4گیانمان زۆر تێر بووە لە گاڵتەی بێ خەمەکان،
- لە سووکایەتی لووتبەرزەکان.
زهبورهكان ١٢٤
- 1«ئەگەر یەزدان لایەنگرمان نەدەبوو،»
- با ئێستا ئیسرائیل بڵێت،
- 2«ئەگەر یەزدان لایەنگرمان نەدەبوو،
- کاتێک خەڵک لێمان هەستان،
- 3ئەوا بە زیندوویی قووتیان دەداین،
- کاتێک قینیان لە دژمان جۆشا،
- 4ئەوا لافاو ڕایدەماڵین،
- لێشاو گیانمانی دەبرد،
- 5ئەوا ئاوی هەڵچوو
- گیانمانی دەبرد.»
- 6ستایش بۆ یەزدان،
- کە ئێمەی نەکردە نێچیری بەر کەڵبەیان.
- 7گیانمان وەک چۆلەکە لە داوی ڕاوچی دەربازبوو،
- داوەکە پسا و ئێمە دەربازبووین.
- 8هانامان بە ناوی یەزدانەوەیە،
- دروستکەری ئاسمان و زەوی.
زهبورهكان ١٢٥
- 1ئەوانەی پشتیان بە یەزدان بەستووە وەک کێوی سییۆن وان،
- کە نالەقێت، بەڵکو هەتاهەتایە هەر چەسپاوە.
- 2وەک چۆن چیاکان دەوری ئۆرشەلیمیان داوە،
- یەزدانیش دەوری گەلی خۆی داوە،
- لە ئێستاوە و هەتاهەتایە.
- 3داردەستی خراپەکاران
- لەسەر میراتی ڕاستودروستان جێگیر نابێت،
- نەوەک ڕاستودروستان
- دەستیان درێژ بکەن بۆ خراپەکاری.
- 4ئەی یەزدان، چاکە بکە لەگەڵ پیاوچاکان،
- لەگەڵ ئەوانەی بە دڵ ڕاستودروستن.
- 5بەڵام ئەوانەی بادەدەنەوە و ڕێگای خوار دەگرن،
- یەزدان لەگەڵ بەدکاران دەیانبات.
- ئاشتی بۆ ئیسرائیل!
زهبورهكان ١٢٦
- 1کە یەزدان ڕاپێچکراوانی سییۆنی گەڕاندەوە،
- وامان لێهات وەک خەون ببینین.
- 2ئەو کاتە دەممان پڕ پێکەنین و
- زمانمان پڕ هەلهەلە بوو،
- ئەوسا لەنێو نەتەوەکان گوتیان:
- «یەزدان کارێکی گەورەی لەگەڵ ئەوان کرد!»
- 3یەزدان کارێکی گەورەی لەگەڵ ئێمە کرد،
- شادمان بووین.
- 4ئەی یەزدان، ڕاپێچکراوانمان بگەڕێنەوە،
- وەک جۆگەکانی نەقەب.
- 5ئەوانەی بە فرمێسکەوە دەچێنن،
- بە هەلهەلەوە دروێنە دەکەن.
- 6ئەوەی بە گریانەوە دەڕوات و
- تۆو بۆ چاندن بار دەکات،
- بە هەلهەلەوە دێتەوە و
- بەرهەمەکەی بە مەڵۆ بار دەکات.
زهبورهكان ١٢٧
- 1ئەگەر یەزدان خانووەکە دروست نەکات،
- وەستاکان بێ سوود خۆیان ماندوو دەکەن.
- ئەگەر یەزدان چاودێری شارەکە نەکات،
- پاسەوان بێ سوود ئێشک دەگرێت.
- 2بێ سوودە بۆتان زوو هەستان و دانیشتن هەتا درەنگی شەو،
- خواردنی نانی ڕەنجکێشی،
- چونکە خەو بە خۆشەویستانی خۆی دەبەخشێت.
- 3بێگومان منداڵان میراتن لە یەزدانەوە،
- پاداشتی بەری سکن.
- 4وەک تیری دەستی پاڵەوان،
- ئاوان کوڕانی مرۆڤی گەنج.
- 5خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی تیردانی خۆی لەوان پڕکردووە،
- شەرمەزار نابێت کە لە دادگا لەگەڵ دوژمنان دەکەوێتە دەمەقاڵێ.
زهبورهكان ١٢٨
- 1خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی لە یەزدان بترسێت،
- ڕێگای ئەو بگرێتەبەر.
- 2بەری ڕەنجی دەستی خۆت دەخۆیت،
- خۆزگەت پێ دەخوازرێت و چاکیشە بۆت.
- 3ژنەکەت وەک دار مێوێکی بەردار دەبێت لەناو ماڵەکەت،
- کوڕەکانت وەک شەتڵە زەیتوون دەبن لە دەوری خوانەکەت.
- 4ئەو کەسەی لە یەزدان بترسێت
- ئاوا بەرەکەتدار دەبێت.
- 5یەزدان لە سییۆن بەرەکەتدارت بکات،
- چاکەی ئۆرشەلیم ببینیت
- هەموو ڕۆژانی ژیانت و
- 6منداڵی منداڵەکانت ببینیت!
- ئاشتی بۆ ئیسرائیل!
زهبورهكان ١٢٩
- 1«لە گەنجییەتیم زۆر هەراسانیان کردم!»
- با ئێستا ئیسرائیل بڵێت:
- 2«لە گەنجییەتیم زۆر هەراسانیان کردم!
- بەڵام بەسەرمدا زاڵ نەبوون.
- 3جوتیارەکان جووتیان لەسەر پشتم کرد و
- هێڵی جووتەکانیان درێژکردەوە.»
- 4بەڵام یەزدان ڕاستودروستە،
- پەتی بەدکارانی پچڕاند.
- 5با هەموو ئەوانەی ڕقیان لە سییۆنە
- ڕیسوا بن و ببەزن.
- 6با بە دەردی گیای سەربان بچن،
- پێش ئەوەی گەشە بکات وشک دەبێت،
- 7ئەوەی نە دەستی دروێنەکەر پڕ دەکات و
- نە باوەشی گیشەکەر.
- 8با ئەوانەی بەلایانەوە تێدەپەڕن پێیان نەڵێن:
- «بەرەکەتی یەزدانتان لێ بێت!
- بە ناوی یەزدان داوای بەرەکەتتان بۆ دەکەین!»
زهبورهكان ١٣٠
- 1ئەی یەزدان، لە ناخی قووڵاییەکانەوە هاوار بۆ تۆ دەکەم!
- 2ئەی پەروەردگار، گوێ لە دەنگم بگرە!
- با گوێیەکانت سووک بن بۆ دەنگی پاڕانەوەم.
- 3ئەی یەزدان، ئەگەر گوناهەکان تۆمار بکەیت،
- ئەی پەروەردگار، کێ دەوەستێت؟
- 4بەڵام لێخۆشبوون لەلای تۆیە،
- بۆ ئەوەی لێت بترسین.
- 5چاوەڕێی یەزدان دەکەم، گیانم چاوەڕێی دەکات،
- هیوام بە بەڵێنەکانییەتی.
- 6گیانم چاوەڕێی پەروەردگار دەکات،
- زیاتر لە ئێشکگر بۆ بەرەبەیان،
- زیاتر لە ئێشکگر بۆ بەرەبەیان.
- 7ئەی ئیسرائیل، هیوات بە یەزدان هەبێت،
- چونکە خۆشەویستی نەگۆڕ لەلای یەزدانە،
- توانایەکی زۆریشی هەیە بۆ کڕینەوە.
- 8هەر ئەوە ئیسرائیل دەکڕێتەوە
- لە هەموو گوناهەکانی.
زهبورهكان ١٣١
- 1ئەی یەزدان، نە دڵم بەفیزە و
- نە چاوەکانم بە لووتبەرزییەوە دەڕوانن،
- خۆم بە شتی لە خۆم گەورەتر و گرنگترەوە خەریک ناکەم.
- 2بەڵکو گیانی خۆمم ئارام و کپ کردووە،
- وەک منداڵێکی لەشیربڕاوەیە لە باوەشی دایکی،
- گیانم وەک منداڵێکی لەشیربڕاوە وایە.
- 3ئەی ئیسرائیل، هیوات بە یەزدان هەبێت،
- لە ئێستاوە و بۆ هەتاهەتایە.