PLAY PODCASTS
ئیشایا ٤٨: ١ - ٥٠: ١
Season 36 · Episode 36

ئیشایا ٤٨: ١ - ٥٠: ١

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

February 26, 202517m 31s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

ئیشایا ٤٨: ١ - ٥٠: ١

  • 1«گوێ لەمە بگرن، ئەی بنەماڵەی یاقوب،
  • ئێوە پێتان دەگوترێت ئیسرائیل،
  • ئێوە لە پشتی یەهوداوە دەرچوون،
  • ئێوە بە ناوی یەزدانەوە سوێند دەخۆن،
  • ناوی خودای ئیسرائیل دەهێنن،
  • بەڵام نەک بە دڵسۆزی و نەک بە ڕاستودروستی،
  • 2بە خۆتان دەڵێن، خەڵکی شاری پیرۆز و
  • خۆتان دەدەنە پاڵ خودای ئیسرائیل
  • کە ناوی یەزدانی سوپاسالارە:
  • 3سەرەتاکانم لە کۆنەوە ڕاگەیاندووە،
  • لە دەمی منەوە هاتوونەتە دەرەوە و وام کرد ببیسترێن،
  • لەپڕ کردم و ڕوویان دا.
  • 4دەمزانی ئێوە کەللەڕەقن و
  • ملتان دەماری ئاسنینە و
  • ناوچەوانتان بڕۆنزە.
  • 5لەبەر ئەوە لە کۆنەوە ئەمانەم پێ ڕاگەیاندن،
  • وام کرد پێش ئەوەی ڕووبدەن ئێوە گوێتان لێی بێت،
  • نەوەک بڵێن: ”بتەکەم کردی،
  • خوداوەندە دەستکردەکەم فەرمانی دا.“
  • 6ئێوە گوێتان لێ بوو، جا بڕواننە هەمووی.
  • ئەی ئێوە دانی پێدا نانێن؟
  • «وا دەکەم لە ئێستاوە گوێتان لە شتە نوێیەکان بێت،
  • ئەو نهێنییانەی کە نایانزانن.
  • 7ئێستا بەدیهێنران، لە کۆنەوە نەبوون،
  • بەر لە ئەمڕۆ نەتانبیستبوون
  • نەوەک بڵێن،
  • ”ئەوەتا دەمانزانی.“
  • 8هەروەها نە گوێتان لێ بوو نە زانیشتان،
  • لە کۆنەوەش گوێت نەکردەوە.
  • باش دەزانم چۆن بە تەواوی ناپاکی دەکەن،
  • لەناو سکی دایکتانەوە پێتان گوترا: ”یاخی.“
  • 9لە پێناوی ناوی خۆم تووڕەییەکەم دوا دەخەم،
  • لە پێناوی ستایشم دانبەخۆمدا دەگرم،
  • نەوەک بتانبڕمەوە.
  • 10ئەوەتا ئێوەم پاڵاوت، بەڵام نەک وەکو زیو،
  • لەناو کوورەی ئازارچێژتن تاقیم کردنەوە.
  • 11لە پێناوی خۆم، لە پێناوی خۆم دەیکەم،
  • چۆن ڕێگا دەدەم ناوی من گڵاو بکرێت؟
  • شکۆمەندیم بە یەکێکی دیکە نادەم.
  • 12«ئەی یاقوب، گوێم لێ بگرن،
  • ئەی ئیسرائیل، ئەوانەی کە بانگم کردن.
  • ئەوە منم،
  • من سەرەتا و من کۆتاییم.
  • 13دەستی من زەوی دامەزراند،
  • دەستی ڕاستم ئاسمانی لێککردەوە.
  • کاتێک من بانگیان دەکەم،
  • پێکەوە دەوەستن.
  • 14«هەمووتان کۆبنەوە و گوێ بگرن!
  • کام لە بتەکان ئەمەی ڕاگەیاندووە؟
  • هاوپەیمانی خۆشەویستی یەزدان،
  • هەرچی پێ خۆش بێت بە بابلی دەکات،
  • بازووشی لە دژی بابلییەکان دەبێت.
  • 15من، من قسەم کرد و بانگم کرد،
  • هێنام و ڕێگاکەشی سەرکەوتوو دەبێت.
  • 16«وەرنە پێش بۆ لام، گوێ لەمە بگرن:
  • «لە سەرەتاوە بە نهێنی قسەم نەکرد،
  • کاتێک ڕوودەدات، من لەوێم.»
  • ئێستاش یەزدانی باڵادەست منی نارد
  • لەگەڵ ڕۆحی خۆی.
  • 17یەزدان، ئەوەی دەتانکڕێتەوە، پیرۆزەکەی ئیسرائیل،
  • ئەمە دەفەرموێت:
  • «من یەزدانی پەروەردگارتانم،
  • فێرتان دەکەم بۆ ئەوەی سوود وەربگرن،
  • بەو ڕێگایەدا دەتانبەم کە دەبێت بیگرنەبەر.
  • 18خۆزگە گوێتان لە فەرمانەکانم دەگرت،
  • جا ئاشتیتان وەک ڕووبار دەبوو،
  • ڕاستودروستیشتان وەک شەپۆلی دەریا.
  • 19نەوەکانتان وەک لم دەبوو،
  • وەچەتان وەک دەنکی لم،
  • ناویان لەبەردەمم نە دەبڕایەوە و
  • نە لەناودەچوو.»
  • 20لە بابل بچنە دەرەوە،
  • لە بابلییەکان هەڵبێن!
  • بە هاواری خۆشییەوە ڕایبگەیەنن،
  • جاڕی ئەمە بدەن.
  • سەرتاسەری زەوی لێ ئاگادار بکەنەوە،
  • بڵێن: «یەزدان یاقوبی بەندەی کڕییەوە.»
  • 21تینوو نەبوون کە بە چۆڵەوانیدا بردنی،
  • لە تاشەبەردەوە ئاوی بۆ هەڵقوڵاندن،
  • تاشەبەردی شەقکرد و
  • ئاو تەقییەوە.
  • 22یەزدان دەفەرموێت: «ئاشتی بۆ بەدکاران نییە.»

ئیشایا ٤٩

  • 1ئەی دوورگەکان، گوێم لێ بگرن،
  • ئەی نەتەوە دوورەکان، گوێ شل بکەن:
  • یەزدان پێش لەدایکبوونم بانگی کردم،
  • لەناو سکی دایکمەوە دیاری کردم.
  • 2دەمی منی کرد بە شمشێرێکی تیژ،
  • لە سێبەری دەستی خۆیدا منی شاردەوە،
  • منی کردە تیرێکی تیژکراو،
  • لەناو تیردانەکەی منی شاردەوە.
  • 3بە منی فەرموو: «تۆ بەندەی منیت،
  • ئیسرائیل، ئەوەی بەهۆیەوە شکۆی خۆم دەردەخەم.»
  • 4منیش گوتم: «بەخۆڕایی ماندوو بووم،
  • لە شتی هیچوپووچدا توانای خۆمم نەهێشت،
  • بەڵام دادم لەلای یەزدانە و
  • پاداشتم لای خودامە.»
  • 5ئێستاش یەزدان ئەمە دەفەرموێت،
  • یەزدان کە لە سکی دایکمەوە شێوەی منی کێشا،
  • بۆ ئەوەی ببم بە بەندەی خۆی،
  • تاوەکو یاقوب بۆ لای ئەو بگەڕێنمەوە و
  • ئیسرائیلیش بخەمەوە پاڵ ئەو،
  • جا لەبەرچاوی یەزدان شکۆمەند دەبم و
  • خوداشم دەبێتە هێزم،
  • 6ئەو دەفەرموێت:
  • «ئەمە شتێکی کەمە بۆ تۆ کە بەندەی من بیت
  • بۆ هەستانەوەی هۆزەکانی یاقوب و
  • بۆ گەڕانەوەی ئەوانەی کە لە ئیسرائیل ئەوانم پاراست،
  • بەڵکو دەتکەمە ڕووناکی بۆ نەتەوەکان
  • تاکو ڕزگاریم بەوپەڕی زەوی بگەیەنیت.»
  • 7یەزدان، پیرۆزەکەی ئیسرائیل، ئەوەی دەیکڕێتەوە، دەفەرموێت:
  • بە گیان ڕیسواکراو، بەوەی مایەی ڕقی نەتەوەیە،
  • بە خزمەتکاری فەرمانڕەواکان:
  • «پاشایان دەبینن و هەڵدەستن،
  • میرانیش کڕنۆش دەبەن،
  • لەبەر یەزدان کە دڵسۆزە و
  • لەبەر پیرۆزەکەی ئیسرائیل کە تۆی هەڵبژارد.»
  • 8یەزدان ئەمە دەفەرموێت:
  • «لە کاتی پەسەندیم وەڵامت دەدەمەوە،
  • لە ڕۆژی ڕزگاریدا یارمەتیت دەدەم،
  • جا دەتپارێزم و دەتکەمە پەیمان بۆ گەل،
  • بۆ بوژاندنەوەی زەوی،
  • بۆ بەمیراتکردنی میراتی چیاوچۆڵەکان،
  • 9بە دیلەکان دەڵێت: ”وەرنە دەرەوە،“
  • بەوانەی لە تاریکیدان: ”ئازاد بن!“
  • «لەسەر ڕێگاکان دەلەوەڕێن،
  • لەوەڕگاکانیان لەسەر هەموو گردۆڵکەیەکی ڕووتەنن.
  • 10نە برسی دەبن و نە تینوو،
  • نە گەرما لێیان دەدات و نە خۆر،
  • چونکە ئەوەی بەزەیی پێیاندا دێتەوە، ڕێنماییان دەکات و
  • بۆ سەر کانیاوەکانیان دەبات.
  • 11هەموو چیاکانم دەکەم بە ڕێگا و
  • ڕێڕەوەکانم بەرز دەبنەوە.
  • 12ئەوەتا ئەمانە لە دوورەوە دێن و
  • ئەوەتا ئەمانە لە باکوور و ڕۆژئاواوە و
  • ئەمانەش لە ناوچەی ئەسوانەوە.»
  • 13ئەی ئاسمان، هاواری خۆشی بکە،
  • ئەی زەوی، شادمان بە!
  • چیاکان دەکەونە ناو هاواری خۆشییەوە،
  • چونکە یەزدان دڵنەوایی گەلی خۆی دەکات و
  • بەزەیی بە زەلیلەکانیدا دێتەوە.
  • 14بەڵام سییۆن گوتی: «یەزدان بەجێی هێشتم!
  • پەروەردگار لەبیری کردم.»
  • 15«چۆن دایک کۆرپەی شیرەخۆرەی خۆی لەبیر دەکات،
  • یان بەزەیی بە بەری سکی خۆی نایەتەوە؟
  • تەنانەت ئەویش لەبیر دەکات،
  • بەڵام من تۆ لەبیر ناکەم.
  • 16ئەوەتا لەناو لەپم تۆم هەڵکۆڵیوە،
  • هەمیشە شووراکانت لەبەرچاومن.
  • 17کوڕەکانت خێرا دەگەڕێنەوە،
  • ڕووخێنەران و تێکدەرانت لێت دەچنە دەرەوە.
  • 18چاوهەڵبڕە بۆ دەوروبەرت و ببینە!
  • هەموو کۆبوونەوە، هاتن بۆ لات.»
  • یەزدان دەفەرموێت: «بە گیانی خۆم،
  • تۆ هەموویان وەک خشڵ لەبەر دەکەیت،
  • وەک بووک خۆت بەوان دەڕازێنیتەوە.
  • 19«هەرچەندە بوویت بە شوێنێکی کەلاوە و وێران و
  • خاکەکەشت ڕووخێنرا،
  • بەڵام ئێستا تەنگ دەبیت بۆ دانیشتووان،
  • لووشدەرانت دوور دەکەونەوە.
  • 20ڕۆژێک لە ڕۆژان گوێت لێ دەبێت
  • کە کوڕانی سەردەمی سک سووتاویت دەڵێن:
  • ”ئەم جێیە تەنگە بۆمان،
  • جێمان بکەرەوە با نیشتەجێ بین.“
  • 21لە دڵی خۆتدا دەڵێیت:
  • ”کێ ئەمانەی بۆ من بوو
  • کە من سک سووتاو و نەزۆکم،
  • دوورخراوە و دەربەدەرم؟
  • ئەی کێ بەخێوی کردن؟
  • ئەوەتا من بە تەنها مابوومەوە،
  • ئەمانە لەکوێ بوون؟“»
  • 22یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:
  • «ئەوەتا من دەست بۆ نەتەوەکان بەرز دەکەمەوە،
  • بۆ گەلانیش ئاڵای خۆم بەرز دەکەمەوە،
  • جا کوڕەکانت بە باوەش دەهێنن و
  • کچەکانیشت لەسەر شانیان هەڵدەگرن.
  • 23پاشاکان تۆ پەروەردە دەکەن،
  • شاژنەکانیان دەبنە دایەنی تۆ،
  • ڕوویان لە زەوی دەبێت،
  • کڕنۆشت بۆ دەبەن و تۆزی پێیەکانت دەلێسنەوە،
  • ئیتر تۆ دەزانیت کە من یەزدانم.
  • ئەوانەی شەرمەزار نابن ئەوانەن چاوەڕوانی منن.»
  • 24ئایا دەستکەوت لە پاڵەوان دەبردرێت؟
  • ئایا ڕاپێچکراو لە دەستی ستەمکار دەربازی دەبێت؟
  • 25بەڵام یەزدان ئەمە دەفەرموێت:
  • «تەنانەت ڕاپێچ لە چنگی پاڵەوانیش دەبردرێت،
  • دەستکەوت لە چنگی زۆرداریش دەرباز دەبێت.
  • من دژایەتی دژەکانت دەکەم و
  • من منداڵەکانت ڕزگار دەکەم.
  • 26وا دەکەم ستەمکارانت گۆشتی خۆیان بخۆن و
  • وەک شەرابی شیرین، بە خوێنی خۆیان سەرخۆش بن.
  • جا هەموو مرۆڤ دەزانێت
  • من کە یەزدانم ڕزگارکەری تۆم،
  • ئەوەش کە دەتکڕێتەوە توانادارەکەی یاقوبە.»

ئیشایا ٥٠

  • 1یەزدان ئەمە دەفەرموێت:
  • «کوا تەڵاقنامەی دایکتان
  • ئەوەی کە من بەڕەڵام کرد پێی؟
  • یان خاوەن قەرزەکانم کێن،
  • ئەوانەی ئێوەم پێی فرۆشتووە؟
  • ئەوەتا لەبەر تاوانەکانتان فرۆشران،
  • لەبەر یاخیبوونەکانتان دایکتان بەڕەڵا کرا.