
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
ئیرمیا ٣: ٣ - ٢٥
- 3جا لێزمە باران ڕاوەستا و
- بەهارە بارانیش نەبوو،
- کەچی تۆ ناوچەوانی ژنە لەشفرۆشێکت هەبوو،
- شەرم لەخۆکردنەوەت ڕەتکردەوە.
- 4ئایا هەر ئێستا بانگت نەکردم،
- ”باوکە! تۆ هاوڕێی گەنجیێتی منیت!
- 5ئایا هەتاهەتایە تووڕە دەبیت؟
- ئایا هەتا کۆتایی هەڵدەچیت؟“
- بەم شێوەیە قسەت کرد،
- بەڵام تۆ ئەو هەموو خراپەیەت کرد کە توانیت.»
- 6لە سەردەمی پاشایەتی یۆشیای پاشادا یەزدان پێی فەرمووم: «ئایا بینیت ئیسرائیلی هەڵگەڕاوە چی کرد؟ چووە سەر هەموو گردێکی بەرز و ژێر هەموو دارێکی سەوز، لەوێ داوێنپیسی کرد.
- 7بیرم کردەوە لەپاش ئەوەی هەموو ئەمەی کرد، بۆ لای من دەگەڕێتەوە، بەڵام نەگەڕایەوە. جا یەهودای خوشکی ناپاکی ئەمەی بینی.
- 8تەڵاقنامەم دا بە ئیسرائیلی هەڵگەڕاوە و ناردمەوە، لەبەر هەموو داوێنپیسییەکانی. کەچی بینیم یەهودای خوشکی ناپاکی نەترسا، جا ئەویش چوو و داوێنپیسی کرد.
- 9لەبەر ئەوەی بە سووکی سەیری لەشفرۆشییەکەی کرد، زەوی گڵاو کرد و داوێنپیسی لەگەڵ دار و بەردا کرد.
- 10لەگەڵ هەموو ئەوەشدا، یەهودای ناپاکی خوشکی بە هەموو دڵییەوە نەگەڕایەوە لام، بەڵکو تەنها بە ڕواڵەت.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
- 11ئینجا یەزدان پێی فەرمووم: «ئیسرائیلی هەڵگەڕاوە لە یەهودای ناپاک ڕاستودروستترە.
- 12بڕۆ، ئەو پەیامە بۆ باکوور ڕابگەیەنە، بڵێ:
- «یەزدان دەفەرموێت: ”ئەی ئیسرائیلی هەڵگەڕاوە، بگەڕێوە،
- ناوچەوانم لێتان گرژ ناکەم،
- چونکە خۆشەویستییەکەم ناگۆڕێت.“ ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
- ”تووڕەییم هەتاهەتایی نییە.
- 13تەنها دان بە تاوانەکەتدا بنێی،
- چونکە لە یەزدانی پەروەردگارت یاخی بوویت و
- خۆشەویستیت بۆ خوداوەندە بێگانەکان بڵاوکردەوە
- لەژێر هەموو دارێکی سەوز.
- ئێوە گوێڕایەڵی من نەبوون.“»
- ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
- 14یەزدان دەفەرموێت: «ئەی ڕۆڵە هەڵگەڕاوەکان، بگەڕێنەوە، چونکە من مێردی ئێوەم، دەتانبەم، یەکێک لە شارۆچکەیەک و دووان لە خێڵێک، دەتانهێنمە سییۆن.
- 15شوانتان بۆ دادەنێم بە دڵی خۆم بێت، بە زانین و وریاییەوە بتانلەوەڕێنن.»
- 16یەزدان دەفەرموێت: «لەو ڕۆژانەدا، کە لە خاکەکە زۆر دەبن و بەروبوومتان دەبێت، ئیتر ناڵێن: ”سندوقی پەیمانی یەزدان.“ بە مێشکیاندا نایەت و بەبیریان نایەتەوە، بەسەری ناکەنەوە و جارێکی دیکە دروستناکرێتەوە.
- 17لەو کاتەدا بە ئۆرشەلیم دەڵێن، ”تەختی یەزدان“ و هەموو نەتەوەکان لە ئۆرشەلیم کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی ڕێز لە ناوی یەزدان بگرن. ئیتر بەدوای کەللەڕەقییە خراپەکەیان ناکەون.
- 18لەو ڕۆژانەدا بنەماڵەی یەهودا لەگەڵ بنەماڵەی ئیسرائیل دەڕۆن، بەیەکەوە لە خاکی باکوورەوە دێن بۆ ئەو خاکەی کە کردمە میرات بۆ باوباپیرانتان.
- 19«بەڵام من، یەزدانم، دەفەرمووم:
- «”چەند دەمەوێ وەک کوڕانی خۆمتان دابنێم و
- زەوییەکی ئارەزووبەخشتان بدەمێ،
- جوانترین میراتی نەتەوەکان!“
- وامدەزانی ئێوە بە ”باوکە“ بانگم دەکەن و
- لە شوێنکەوتنی من لانادەن.
- 20بەڵام وەک چۆن ژن ناپاکی لە هاوسەری خۆی دەکات،
- ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، ئاوا ناپاکیتان لێکردم،»
- ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
- 21دەنگێک لە گردۆڵکەکانەوە دەبیسترێت،
- گریان و پاڕانەوەکانی نەوەی ئیسرائیلە،
- چونکە ڕێگاکانی خۆیان خوارکردووە و
- یەزدانی پەروەردگاریان لەبیر کردووە.
- 22«ئەی ڕۆڵە هەڵگەڕاوەکان، بگەڕێنەوە،
- هەڵگەڕانەوەکانتان چاک دەکەمەوە.»
- «بەڵێ، دەگەڕێینەوە لات،
- چونکە تۆ یەزدانیت، خودای ئێمەیت.
- 23بێگومان بتپەرستی بە غەڵبەغەڵبەوە لەسەر چیا و گردەکان خۆهەڵخەڵەتاندنە،
- بێگومان بە یەزدانی پەروەردگارمان ئیسرائیل ڕزگار دەبێت.
- 24لە هەرزەکاریمانەوە بەعلی خوداوەندی شەرمەزاری
- ڕەنجی باوباپیرانی ئێمەی خواردووە،
- لە مەڕ و مانگا و
- کوڕ و کچ.
- 25با لەناو شورەیی خۆمان ڕابکشێین،
- با شەرمەزاریمان دامانبپۆشێت،
- چونکە ئێمە و باوباپیرانمان گوناهمان کرد
- لە دژی یەزدانی پەروەردگارمان،
- لە هەرزەکاریمانەوە هەتا ئەمڕۆش،
- گوێڕایەڵی یەزدانی پەروەردگارمان نەبووین.»