
Season 36 · Episode 45
ئیشایا ٥٩: ١ - ٦٠: ٢٢
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
March 7, 202514m 38s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
ئیشایا ٥٩: ١ - ٦٠: ٢٢
- 1بێگومان یەزدان بێ دەسەڵات نییە بۆ ڕزگارکردن،
- گوێشی گران نییە بۆ بیستن،
- 2بەڵکو تاوانەکانتان بوون بە بەربەست
- لەنێوان ئێوە و خوداتان،
- گوناهەکانتان بەم جۆرەی کرد ڕووی خودای لێ شاردنەوە
- تاکو گوێتان لێ نەگرێت.
- 3لەبەر ئەوەی لەپی دەستتان بە خوێن گڵاو بوو و
- پەنجەکانیشتان بە تاوان،
- لێوەکانتان بە درۆ دوان و
- زمانیشتان ناڕەوایی دەگوتەوە.
- 4کەس نییە بە ڕاستودروستی بچێتە دادگا و
- کەس نییە بە ڕاستگۆیی سکاڵا بکات.
- پشت بە شتی پووچ دەبەستن و بە درۆ دەدوێن.
- بە ئاژاوە دووگیان دەبن و خراپەیان لێ دەبێت.
- 5هێلکەی ماریان هەڵهێنا،
- تۆڕی جاڵجاڵۆکە دەچنن.
- ئەوەی هێلکەیان دەخوات دەمرێت،
- ئەوانەش کە دەشکێن مار هەڵدێنن.
- 6تەونەکانیان نابێتە بەرگ و
- خۆیان بە کردارەکانیان ناپۆشن،
- کردارەکانیان کرداری خراپەن و
- کردەوەی دەستیان ستەمە.
- 7پێیەکانیان بەرەو خراپە ڕادەکەن،
- پەلە دەکەن بۆ ڕشتنی خوێنی بێتاوان.
- بیرکردنەوەیان بیرکردنەوەی خراپەیە،
- وێرانی و تێکشکاندن لە ڕێگاکانیان هەیە.
- 8ڕێگای ئاشتی پێنازانن،
- دادپەروەری نییە لە ڕێچکەکانیان.
- ڕێڕەوەکانی خۆیان خوار کرد،
- هەموو ئەو کەسانەی پێیدا دەڕۆن ئاشتی نازانن.
- 9لەبەر ئەمە دادپەروەری لێمان دوور کەوتەوە و
- ڕاستودروستی پێمان ناگات.
- چاوەڕێی ڕووناکی دەکەین و ئەوەتا تاریکی دێت،
- بە هیواین ڕۆشنایی بێت،
- بەڵام بە تاریکی ئەنگوستەچاودا دەڕۆین.
- 10وەک کوێر دەست لە دیوار دەدەین،
- وەک یەکێک دوو چاوی نەبێت دەست دەکوتین.
- لە نیوەڕۆدا هەروەک کاتی تاریک و ڕوونی پەل دەکوتین،
- لەنێو چالاکەکان وەک مردوو واین.
- 11هەموومان وەک ورچ دەبۆڕێنین،
- وەک کۆتر دەگمێنین،
- چاوەڕێی دادپەروەری دەکەین و نییە،
- بە هیوای ڕزگارین،
- بەڵام لێمان دوور دەکەوێتەوە.
- 12بێگومان یاخیبوونەکانمان لە بەرامبەر تۆدا زۆر بوون،
- گوناهەکانمان شایەتیمان لەسەر دەدەن.
- یاخیبوونەکانمان پێمانەوە لکاون،
- دان بە تاوانەکانی خۆماندا دەنێین:
- 13یاخیبوون و ناپاکی لە دژی یەزدان،
- لادان لە ڕێگای خودای خۆمان،
- هاندان بۆ ستەم و هەڵگەڕانەوە،
- دروستکردنی درۆ لە دڵەوە و بە ساختە قسەکردن.
- 14دادپەروەری هەڵدەدرێتە دواوە و
- ڕاستودروستی پشتگوێ دەخرێت.
- ڕاستی لە گۆڕەپانی شاردا کەوتووە و
- ڕێگا نادرێت ڕاستگۆیی بێتە ژوورەوە.
- 15ڕاستی ون بووە و
- ئەوەی لە خراپە لادەدات دەبێت بە نێچیر.
- یەزدان بینی و لەبەرچاوی خراپ بوو
- کە دادپەروەری نەبوو.
- 16بینی کەس نەبوو،
- سەرسام بوو کە ناوبژیوان نەبوو.
- بە هێزی بازووی خۆی ڕزگاری کردین،
- ڕاستودروستی خۆی پاڵپشتی کرد.
- 17ڕاستودروستی وەک زرێ لەبەرکرد و
- کڵاوی ئاسنینی ڕزگاریش لەسەری،
- بەرگی تۆڵەسەندنەوەی لەبەرکرد،
- دڵگەرمیشی وەک کەوا لە خۆی پێچا.
- 18بەگوێرەی کردەوەکان لە ناحەزانی تووڕە دەبێت،
- سزای ڕەوای دوژمنانی دەدات،
- بە تەواوی سزای دوورگەکانیش دەدات.
- 19خەڵکی ڕۆژئاوا لە ناوی یەزدان دەترسن،
- خەڵکی ڕۆژهەڵات لە شکۆمەندییەکەی،
- چونکە یەزدان وەک لافاو دێت،
- بە هەناسەی خۆی پاڵی پێوە دەنێت.
- 20«ئەوەی دەمانکڕێتەوە دێت بۆ سییۆن،
- بۆ لای ئەوانە لە نەوەی یاقوب کە لە گوناهەکانیان تۆبەیان کرد.»
- ئەمە فەرمایشتی یەزدانە.
- 21یەزدان دەفەرموێت: «ئەمەش پەیمانی منە لەگەڵ ئەوان: ڕۆحم لەگەڵتدایە و وتەکانی خۆمم خستووەتە دەمی تۆوە، نە لە دەمی خۆت و نە لە دەمی نەوەت و نە لە دەمی نەوەی دوای نەوەت نابڕێنەوە، لە ئێستاوە و هەتاهەتایە،»
- یەزدان دەفەرموێت.
ئیشایا ٦٠
- 1«ئەی ئۆرشەلیم هەستە! پڕشنگ بدەوە، چونکە ڕووناکییت هات،
- شکۆمەندی یەزدانیش بەسەرتدا گزنگی داوە.
- 2ئەوەتا تاریکی زەوی داپۆشیوە و
- هەوری تاریش نەتەوەکان.
- بەڵام یەزدان بەسەر تۆدا گزنگ دەدات،
- شکۆمەندییەکەشی بەسەرتەوە دەبینرێت.
- 3نەتەوەکان بەرەو ڕووناکی تۆ دێن،
- پاشاکانیش بەرەو گزنگی ڕووناکییت.
- 4«چاو هەڵبڕە بۆ دەوروبەری خۆت و تەماشا بکە!
- هەموو کۆبوونەوە و بۆ لای تۆ هاتن،
- کوڕەکانت لە دوورەوە دێن و
- کچەکانیشت لە ئامێز دەگرن.
- 5ئینجا تەماشا دەکەیت و ڕووناکییت لێ دەبارێت،
- لە خۆشیدا دڵت دادەخورپێت،
- چونکە سامانی دەریا بۆ تۆ دەگوازرێتەوە،
- دەوڵەمەندی نەتەوەکان بۆ لای تۆ دێت.
- 6ڕەوە وشتر زەویت دادەپۆشێت،
- وشترەکانی میدیان و عێفا.
- هەموو لە شەباوە دێن،
- زێڕ و بخووریان بارکردووە،
- ستایشی یەزدان ڕادەگەیەنن.
- 7هەموو مەڕی قێدار بۆ تۆ کۆدەکرێتەوە،
- بەرانەکانی نەبایۆت لەژێر دەستتدان،
- بە پەسەندییەوە سەردەخرێنە سەر قوربانگاکەم و
- پەرستگای شکۆمەندیم شکۆمەند دەکەم.
- 8«ئەوانە کێن وەک هەور دەفڕن و
- وەک کۆتر بەرەو ماڵەکانیان؟
- 9بێگومان دوورگەکان چاوەڕوانی منن،
- هەروەها کەشتییەکانی تەرشیش لەپێشەوەن
- بۆ هێنانی کوڕەکانت لە دوورەوە،
- زێڕ و زیوەکانیشیان لەگەڵیاندایە
- بۆ ناوی یەزدانی پەروەردگارت،
- خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل
- کە شکۆداری کردیت.
- 10«نەوەی بێگانە شووراکانت بنیاد دەنێنەوە،
- پاشاکانیان خزمەتت دەکەن.
- هەرچەندە لە کاتی تووڕەییمدا لێم دایت،
- بەڵام لە کاتی ڕەزامەندیمدا بەزەییم پێتدا دێتەوە.
- 11دەروازەکانت هەمیشە واڵا دەبن،
- شەو و ڕۆژ داناخرێن
- بۆ هێنانی سامانی نەتەوەکان بۆت و
- پاشاکانیشیان بە پێش دەدرێن،
- 12چونکە ئەو نەتەوە و شانشینەی خزمەتت نەکات لەناودەچێت و
- بە تەواوی وێران دەبێت.
- 13«شانازی لوبنان بۆ تۆ دێت،
- داری سنەوبەر، کاژ و سەروو پێکەوە،
- بۆ ڕازاندنەوەی جێی پیرۆزگاکەم و
- شوێنی پێیەکانم شکۆدار دەکەم.
- 14کوڕی ئەوانەی تۆیان زەلیل کرد بە کڕنۆشەوە دێن بۆ لات،
- هەموو ئەوانەی سووکایەتییان پێ دەکردیت کڕنۆش بۆ بنی پێت دەبەن و
- پێت دەڵێن: شاری یەزدان،
- سییۆنی خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل.
- 15«لە جێی ئەوەی بەجێماو و ڕق لێبوو و
- بێ ڕێبوار بیت،
- دەتکەمە شانازی هەتاهەتایی،
- شادی نەوە دوای نەوە.
- 16لە شیری نەتەوەکان دەخۆیت،
- لە مەمکی شاهانە شیر دەخۆیت.
- جا دەزانیت کە منی یەزدان، ڕزگارکەری تۆم،
- ئەوەی تۆ دەکڕێتەوە توانادارەکەی یاقوبە.
- 17لە جیاتی بڕۆنز زێڕ و
- لە جیاتی ئاسنیش زیو دەهێنم،
- لە جیاتی داریش بڕۆنز و
- لە جیاتی بەردیش ئاسن دەهێنم.
- سەلامەتی دەکەمە سەرپەرشتیارت و
- ڕاستودروستی دەکەمە سەرکارت.
- 18ئیتر نە ستەم لە خاکەکەتدا دەبیسترێت
- نە وێرانی و شکانیش لە سنوورەکانت،
- بەڵکو شووراکانت ناو لێ دەنێیت: ”ڕزگاری“ و
- دەروازەکانیشت ”ستایش“.
- 19ئیتر خۆر بۆت نابێتە ڕووناکی ڕۆژ،
- درەوشانەوەی مانگیش نابێتە سەرچاوەی ڕووناکی تۆ،
- بەڵکو یەزدان بۆت دەبێت بە ڕووناکی هەتاهەتایی،
- خوداشت دەبێتە شکۆمەندیت.
- 20لەمەودوا خۆری تۆ ئاوا نابێت،
- مانگی تۆ کەم ناکات،
- چونکە یەزدان بۆت دەبێت بە ڕووناکی هەتاهەتایی،
- ڕۆژانی ماتەمینیت تەواو دەبێت.
- 21لەو کاتەدا گەلەکەت هەمووی ڕاستودروست دەبن،
- زەویش بۆ هەتاهەتایە موڵکی خۆیان دەبێت.
- ئەوەی من ناشتوومن نەمامن،
- دەستکردی منن بۆ شکۆمەندبوونم.
- 22بچووک دەبێت بە هەزار و
- بچووکترین بە نەتەوەیەکی مەزن.
- من یەزدانم،
- لە کاتی خۆیدا پەلەی لێ دەکەم.»