PLAY PODCASTS
ئیشایا ٤٦: ١ - ٤٧: ١٥
Season 36 · Episode 35

ئیشایا ٤٦: ١ - ٤٧: ١٥

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

February 25, 202513m 28s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

ئیشایا ٤٦: ١ - ٤٧: ١٥

  • 1بێل چۆکی دادا و نەبۆ چەمایەوە،
  • بتەکانیان بارن بۆ ڕەشەوڵاخ.
  • ئەوەی باری دەکەن باری هەڵگیراون،
  • بارن بەسەر ئاژەڵە ماندووەکانەوە.
  • 2هەموو چەمانەوە، پێکەوە چۆکیان دادا،
  • نەیانتوانی بارەکە دەرباز بکەن و
  • ئەوان خۆشیان ڕاپێچ کران.
  • 3«ئەی بنەماڵەی یاقوب، گوێم لێ بگرن،
  • ئەی هەموو پاشماوەی بنەماڵەی ئیسرائیل،
  • ئەی ئەوانەی هەڵمگرتوون لەو کاتەوەی لەناو ڕەحم بوونە،
  • لەو ڕۆژەوەی کە لەدایک بوونە گرنگیم پێداون.
  • 4هەتا پیریش بن هەر من ئەوم،
  • هەتا ڕیش سپیێتیش هەر من هەڵتاندەگرم.
  • من دروستم کردوون و ئێوە باری منن،
  • هەر من هەڵدەگرم و دەرباز دەکەم.
  • 5«بە کێ هاوشێوەم دەکەن و یەکسانم دەکەن و
  • هاووێنەم دەکەن بۆ ئەوەی لە یەک بچین؟
  • 6ئەوانە زێڕ لە کیسەوە بەتاڵ دەکەن و
  • زیویش بە تەرازوو دەکێشن،
  • زێڕنگەرێک بەکرێ دەگرن و دەیکاتە خوداوەندێک،
  • ڕوو لە زەوی دەکەن بۆی و کڕنۆشی بۆ دەبەن.
  • 7دەیخەنە سەر شان، هەڵیدەگرن،
  • لە جێی خۆی دایدەنێن بۆ ئەوەی ڕاوەستێت،
  • لە جێی خۆی ناجوڵێتەوە.
  • هاواری بۆ دەکات و وەڵام ناداتەوە،
  • لە تەنگانەکەی ڕزگاری ناکات.
  • 8«ئەمەتان لەبیر بێت و وردبنەوە!
  • ئەی یاخیبووان، بیخەنە مێشکتانەوە.
  • 9سەرەتاکانتان لەبیر بێت کە لە کۆنەوەیە،
  • بە ڕاستی من خودام و یەکێکی دیکە نییە،
  • خودام و هیچی دیکە نییە وەک من.
  • 10لە سەرەتاوە کۆتاییم ڕاگەیاندووە،
  • لە کۆنەوەش ئەوەی هێشتا نەکراوە.
  • فەرمووم: ”ڕاوێژی من سەر دەگرێت،
  • هەموو ئەوەی پێم خۆشە دەیکەم.“
  • 11داڵ لە ڕۆژهەڵاتەوە بانگ دەکەم،
  • لە خاکێکی دووریشەوە ئەوەی ئامانجی من بەجێدەگەیەنێت.
  • فەرمووم و ئەنجامی دەدەم،
  • دامڕشتووە و دەیکەم.
  • 12ئەی کەللەڕەقەکان، گوێم لێ بگرن،
  • ئەی دوورەکان لە ڕاستودروستی.
  • 13ڕاستودروستی خۆمم نزیک خستووەتەوە،
  • دوور ناکەوێتەوە و
  • ڕزگاربوونم دوا ناکەوێت.
  • ڕزگاری بە سییۆن دەبەخشم،
  • بە ئیسرائیلی شکۆمەندیم.

ئیشایا ٤٧

  • 1«دابەزە و لەسەر خۆڵ دابنیشە،
  • ئەی بابلی کچە پاکیزە.
  • بەبێ تەخت لەسەر زەوی دابنیشە،
  • کچی بابلییەکان،
  • چونکە چیتر پێت ناگوترێت
  • ناسک و نازدار.
  • 2دەستاڕ ببە و باراش بهاڕە،
  • عەبات فڕێبدە،
  • دامێن هەڵبکە و قاچ بەدەرخە،
  • لە ڕووبارەکان بپەڕەوە.
  • 3ڕووتیت دەردەکەوێت،
  • هەروەها ڕیسواییت دەبینرێت.
  • تۆڵەی خۆم دەکەمەوە و
  • لە کەس نابوورم.»
  • 4ئەوەی دەمانکڕێتەوە ناوی یەزدانی سوپاسالارە،
  • پیرۆزەکەی ئیسرائیلە.
  • 5«بێدەنگ دابنیشە و وەرە ناو تاریکییەوە،
  • شاری شاهانەی بابلییەکان،
  • چونکە چیتر پێت ناگوترێت
  • شاژنی شانشینەکان.
  • 6تووڕە بووم لە گەلی خۆم و
  • میراتی خۆمم گڵاوکرد.
  • ئەوانم دا بە دەست تۆوە،
  • تۆش لەگەڵیاندا بە بەزەیی نەبوویت.
  • تەنانەت لەسەر پیرەکانیش
  • نیری خۆتت زۆر قورس کرد.
  • 7گوتت: ”بۆ هەتاهەتایە
  • دەبمە شاژن!“
  • بەڵام لەم ڕووداوانە وردنەبوویتەوە،
  • بیرت لە کۆتاییەکەی نەکردەوە.
  • 8«ئێستا گوێ لەمە بگرە، ئەی سۆزانی،
  • ئەی دانیشتوو بە ئاسوودەیی،
  • ئەی ئەوەی لە دڵی خۆیدا دەڵێت:
  • ”هەر خۆم و بەس!
  • نە بێوەژن دەبم و
  • نە سک سووتاوی دەزانم.“
  • 9لەپڕ لە یەک ڕۆژدا
  • ئەم دووانەت بەسەردێت،
  • سک سووتان و بێوەژنیێتی.
  • بە تەواوی بەسەرت دێت،
  • سەرەڕای زۆری جادووگەری و
  • سەرەڕای لە ڕادەبەدەر نوشتەکردنت.
  • 10پشتت بە خراپەکارییەکانت بەست و
  • گوتت: ”کەس نامبینێت.“
  • داناییەکەت و زانینەکەت تۆیان لەڕێ لادا،
  • لە دڵی خۆتدا گوتت:
  • ”هەر خۆم و بەس.“
  • 11خراپەیەکت بەسەردێت،
  • سەرهەڵدانەکەی نازانیت،
  • بەڵایەکت بەسەردێت.
  • ناتوانیت ڕەتی بکەیتەوە،
  • لەپڕ کاولبوونێکت بەسەردێت
  • پێی نازانیت.
  • 12«جا بەردەوام بە، بە نوشتەکانت و
  • بە زۆری جادووگەریت،
  • ئەوەی لە مێردمنداڵیتەوە تێیدا ماندوو بوویت،
  • بەڵکو سوودی هەبێ بۆت،
  • بۆ ئەوەی بیانترسێنیت!
  • 13هێزت لەبەر بڕا لە زۆری ڕاوێژەکانت!
  • با ئەستێرەناسەکانت بێنە پێشەوە،
  • ئەوانەی ئاسمان دابەش دەکەن و
  • چاو لە ئەستێرەکان دەبڕن و
  • مانگ لەدوای مانگ پێشبینی دەکەن،
  • با ئەوانە ڕزگارت بکەن
  • لەوەی بەسەرت دێت.
  • 14ئەوەتا وەک پووشیان لێدێت،
  • ئاگر دەیانسووتێنێت.
  • لە دەست بڵێسە
  • فریای گیانی خۆیان ناکەون.
  • ئەو پشکۆ خەڵووزە بۆ خۆگەرمکردنەوە نییە،
  • ئەو ئاگرەش بۆ دانیشتن لەبەردەمی نییە.
  • 15ئەو جادووگەرانەی لە مێردمنداڵیتەوە هەڵسوکەوتت لەگەڵدا دەکردن و
  • پێیانەوە ماندوو بوویت،
  • بەو دەردە دەچن.
  • هەرکەسە و ملی ڕێی خۆی دەگرێت،
  • کەس نییە ڕزگارت بکات.