PLAY PODCASTS
ئیشایا ٥٣: ٥ - ٥٤: ١٧
Season 36 · Episode 40

ئیشایا ٥٣: ٥ - ٥٤: ١٧

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

March 2, 202517m 32s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

ئیشایا ٥٣: ٥ - ٥٤: ١٧

  • 5بەڵام ئەو لەبەر یاخیبوونەکانمان بریندار بوو،
  • لەبەر تاوانەکانمان وردوخاشکرا.
  • ئەو لە پێناوی ئاشتبوونەوەی ئێمە سزای چێژت،
  • بە برینەکانی ئەو چاک بووینەوە.
  • 6هەموومان وەک مەڕ وێڵ و سەرگەردان بووین،
  • هەریەکەمان ملی ڕێگای خۆی گرتووە،
  • بەڵام یەزدان هەموو تاوانەکانی ئێمەی
  • خستە سەر ئەو.
  • 7زەلیل کرا و ستەمیان لێکرد،
  • بەڵام دەمی نەکردەوە.
  • ئەو وەک بەرخ بۆ سەربڕین بردرا،
  • وەک چۆن مەڕێک لەبەردەستی ئەوانەی خورییەکەی دەبڕنەوە بێدەنگە،
  • ئەو دەمی نەکردەوە.
  • 8بە ستەم و حوکم بەسەردادان بردرا.
  • بەڵام کێ لە نەوەی سەردەمی خۆی لە دژی وەستایەوە؟
  • چونکە لە جیهانی زیندووان هەڵگیرا،
  • لەبەر یاخیبوونی گەلەکەم ئەو لێی درا.
  • 9گۆڕی لەگەڵ بەدکاران دانرا،
  • دوای مردنی لە گۆڕی دەوڵەمەندێک نێژرا،
  • هەرچەندە ستەمکاری نەکرد و
  • فڕوفێڵی لەسەر زار نەبوو.
  • 10بەڵام خواستی یەزدان بوو وردوخاشی بکات و ئازار بکێشێت،
  • لەگەڵ ئەوەشدا یەزدان ژیانی کرد بە قوربانیی تاوان،
  • نەوە و ڕۆژگاری درێژ دەبینێت،
  • خواستی یەزدان بە دەستی ئەو سەردەکەوێت.
  • 11لەدوای ئەو ئازارەی بەرگەی گرت،
  • ڕووناکی ژیان دەبینێت و تێر دەبێت،
  • بەندە ڕاستودروستەکەم بە ئەزموونی خۆی زۆر کەس بێتاوان دەکات و
  • ئەو تاوانەکانیان هەڵدەگرێت.
  • 12لەبەر ئەوە لەگەڵ مەزنەکان بەشی دەدەم،
  • لەگەڵ بەهێزەکان دەستکەوت بەش دەکات،
  • چونکە ژیانی خۆی بەخت کرد و
  • لەگەڵ یاخیبووان ژمێردرا،
  • لەبەر ئەوەی گوناهی زۆر کەسی هەڵگرت و
  • داکۆکی لە یاخیبووان کرد.

ئیشایا ٥٤

  • 1«ئەی نەزۆک، گۆرانی بڵێ،
  • ئەی ئەوەی منداڵت نەبووە،
  • ئەی ئەوەی ژانت نەگرتووە،
  • لە خۆشیدا هاوار بکە و گۆرانی بڵێ،
  • چونکە منداڵی ژنی بەجێهێڵراو
  • زیاترن لەوەی مێردی لەگەڵیەتی،»
  • یەزدان دەفەرموێت.
  • 2«شوێنی ڕەشماڵەکانت فراوان بکە،
  • پەردەی نشینگەکانت لێک بکەرەوە،
  • دەست مەگێڕەوە،
  • گوریسەکانت درێژ بکە و
  • سنگەکانت توند بچەقێنە،
  • 3چونکە بەلای ڕاست و چەپدا پەل دەهاوێیت،
  • نەوەی تۆ نەتەوەکان دەردەکەن و
  • شارە وێرانەکان ئاوەدان دەکەنەوە.
  • 4«مەترسە، چونکە ڕیسوا نابیت.
  • گاڵتەت پێ ناکرێت، چونکە شەرمەزار نابیت.
  • ڕیسوایی سەردەمی گەنجیێتیت لەبیر دەکەیت،
  • ئیتر شورەیی بێوەژنیێتیت بەبیر نایەتەوە،
  • 5چونکە مێردی تۆ دروستکەرەکەی تۆیە،
  • ناوی یەزدانی سوپاسالارە.
  • ئەوەی دەتکڕێتەوە پیرۆزەکەی ئیسرائیلە،
  • پێی دەگوترێت خودای هەموو زەوی.
  • 6وەک ژنێکی بەجێماو و ڕۆح پڕ لە ژان
  • یەزدان بانگت دەکاتەوە،
  • وەک ژنێک کە لە گەنجیدا شووی کردبێت و ڕەتکرابێتەوە،»
  • خودات دەفەرموێت.
  • 7«بۆ ساتێکی کەم بەجێم هێشتیت،
  • بەڵام بە بەزەییەکی زۆرەوە کۆت دەکەمەوە.
  • 8بە زریانی تووڕەییەوە
  • بۆ ساتێک ڕووی خۆمم لێت داپۆشی،
  • بەڵام بە خۆشەویستی نەگۆڕی هەتاهەتایی
  • بەزەییم پێتدا هاتەوە،»
  • ئەوە فەرمایشتی یەزدانە، ئەوەی دەتکڕێتەوە.
  • 9«ئەمە وەک لافاوی نوحە بۆ من
  • ئەوەی سوێندم خوارد، کە لافاوەکەی نوح جارێکی دیکە بەسەر زەویدا تێنەپەڕێت.
  • ئاوا سوێندم خوارد، کە لێت تووڕە نەبم و
  • لێت ڕانەخوڕم.
  • 10هەرچەندە چیاکان نامێنن و
  • گردەکان دەهەژێن،
  • بەڵام خۆشەویستی نەگۆڕی من بۆ تۆ دەمێنێت و
  • پەیمانی ئاشتیم ناهەژێت،»
  • ئەوە فەرمایشتی یەزدانە، ئەوەی بەزەیی پێتدا دێتەوە.
  • 11«ئەی شارە زەلیلەکە، زریان لێدراوەکە، دڵنەوایی نەکراوەکە،
  • ئەوەتا من بەردەکانت بە بەردە پیرۆزە لەسەر ڕیز دەکەم،
  • بە یاقووتی شین داتدەمەزرێنم.
  • 12قوللەکانت دەکەم بە یاقووت و
  • دەروازەکانیشت بە بەردی پڕشنگدار،
  • هەموو سنوورەکانیشت بە بەردی گرانبەها.
  • 13هەموو منداڵەکانت لە یەزدانەوە فێر دەبن و
  • ئاشتی منداڵەکانت زۆر دەبێت.
  • 14بە ڕاستودروستی دەچەسپێیت
  • دوور لە جەوروستەم،
  • چونکە هیچ هۆیەک نییە بۆ ئەوەی بترسیت،
  • هەروەها دووریت لە تۆقینیش،
  • چونکە لێت نزیک ناکەوێتەوە.
  • 15ئەگەر پەلامار درایت، ئەوە لەلایەن منەوە نابێت،
  • ئەوەی هێرش دەکاتە سەرت، دەبێتە ژێر دەستت.
  • 16«ئەوەتا من ئاسنگەرم بەدیهێنا
  • کە کوورەی ئاگری خەڵووز دەم دەدات،
  • چەکی گونجاو دروستدەکات،
  • هەروەها من لەناوبەرم بەدیهێنا بۆ ئەوەی بفەوتێنێت.
  • 17هەر چەکێک لە دژی تۆ شێوەی بکێشرێت سەرناکەوێت و
  • هەر زمانێک لە دادگا لە دژی تۆ ڕادەوەستێت بەرپەرچی دەدەیتەوە.
  • ئەمە میراتی خزمەتکارانی یەزدانە،
  • بێتاوانیتان لەلایەن منەوەیە،»
  • ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.