PLAY PODCASTS
ئیشایا ٣٨: ٩ - ٤٠: ٢
Season 36 · Episode 31

ئیشایا ٣٨: ٩ - ٤٠: ٢

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

February 21, 202518m 53s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

ئیشایا ٣٨: ٩ - ٤٠: ٢

  • 9نووسراوی حەزقیای پاشای یەهودا، دوای ئەوەی نەخۆش کەوت و لە نەخۆشییەکەی چاک بووەوە:
  • 10گوتم: «ئایا لە هەڕەتی گەنجیمدا
  • من دەچم بۆ جیهانی مردووان،
  • چونکە یەزدان لە پاشماوەی ژیانم بێبەشی کردووم؟»
  • 11گوتم: «یەزدان نابینم
  • لە خاکی زیندوواندا،
  • لەمەودوا چیتر سەیری ئادەمیزاد ناکەم
  • لەسەر ڕووی زەوی.
  • 12خانووم هەڵتەکا و لەلام ڕۆیشت
  • وەک خێوەتی شوانان،
  • وەکو جۆڵا ژیانی خۆمم پێچایەوە و
  • لە تەونەکەمدا بڕیمەوە،
  • شەو و ڕۆژ تۆ لەناوم دەبەیت.
  • 13بە ئارامییەوە هەتا بەرەبەیان چاوەڕێ دەکەم،
  • بەڵام وەک شێر ئێسکم ورد دەکات،
  • شەو و ڕۆژ تۆ لەناوم دەبەیت.
  • 14وەک پەڕەسێلکە و ڕیشۆڵە جیکە جیک دەکەم،
  • وەکو کۆتر دەگمێنم،
  • چاوم شل بوو هێندە لە ئاسمان بڕوانم.
  • وەڕس بووم، ئەی پەروەردگار، بە هانام وەرە!»
  • 15ئیتر چی بڵێم؟
  • ئەو پێی فەرمووم و ئەو خۆی کردی.
  • بە بێفیزی بە هەموو ساڵانمدا دەڕۆم
  • لەبەر تاڵاوی گیانم.
  • 16ئەی پەروەردگار، مرۆڤ لەسەر ئەمانە دەژین،
  • ژیانی ڕۆحیم لە هەموو ئەمانەدایە.
  • تۆ منت چاککردەوە و
  • ژیانت پێ بەخشیم.
  • 17بێگومان سوودی بۆ من هەبوو کە
  • تاڵی لەسەر تاڵیم چێشت.
  • لە خۆشەویستیدا تۆ گیانی منت
  • لە تەڵەی لەناوچوون ڕزگار کرد،
  • چونکە هەموو گوناهەکانی منت
  • فڕێدایە پشت خۆتەوە.
  • 18جیهانی مردووان سوپاست ناکات و
  • مردووانیش ستایشت ناکەن،
  • هەروەها ئەوانەی لە گۆڕ دەنرێن
  • هیوایان بە دڵسۆزی تۆ نییە.
  • 19زیندووان، تەنها زیندووان سوپاست دەکەن،
  • باوکان دڵسۆزی تۆ
  • بە منداڵەکانیان دەناسێنن.
  • 20یەزدان ڕزگارم دەکات،
  • هەموو ڕۆژانی ژیانمان
  • مۆسیقا دەژەنین
  • لە پەرستگای یەزدان.
  • 21ئینجا ئیشایا گوتی: «با هەویری هەنجیر هەڵبگرن و بیخەنە سەر دوومەڵەکە، چاک دەبێتەوە.»
  • 22حەزقیاش گوتبووی: «نیشانە چییە، کە دەچمە پەرستگای یەزدان؟»

ئیشایا ٣٩

  • 1لەو کاتەدا مەرۆدەخ بەلەدانی کوڕی بەلەدانی پاشای بابل نامە و دیاری بۆ حەزقیا نارد، چونکە بیستی کە نەخۆش کەوتووە و چاک بووەتەوە.
  • 2جا حەزقیا دڵخۆش بوو بە هاتنیان و هەموو ماڵ و سامانەکەی پیشان دان، لە زێڕ و زیو و بۆن و زەیتی چاک و جبەخانەکەی و ئەو شتانەی کە لە گەنجینەکانی بوون. هیچ شتێک لە کۆشکەکەی و لە شانشینەکەی نەمایەوە کە حەزقیا پیشانیان نەدات.
  • 3ئینجا ئیشایا پێغەمبەر هاتە لای حەزقیای پاشا و لێی پرسی: «ئەو پیاوانە چییان گوت و لەکوێوە هاتوونەتە لات؟»
  • حەزقیاش وەڵامی دایەوە: «لە خاکێکی دوورەوە، لە بابلەوە هاتوون.»
  • 4ئیشایا لێی پرسی: «چییان لە کۆشکەکەت بینی؟»
  • حەزقیاش وەڵامی دایەوە: «هەموو شتەکانی ناو کۆشکەکەمیان بینی، لە گەنجینەکانم هیچ نەمایەوە کە پیشانیان نەدەم.»
  • 5ئینجا ئیشایا بە حەزقیای گوت: «گوێ لە پەیامی یەزدانی سوپاسالار بگرە،
  • 6یەزدان دەفەرموێت: بێگومان سەردەمێک دێت هەموو ئەوەی لە کۆشکەکەتدایە و هەموو ئەوەی باوباپیرانت هەتا ئەمڕۆ پاشەکەوتیان کردووە بۆ بابل بار دەکرێن، هیچ شتێک بەجێناهێڵدرێت.
  • 7لە نەوەکانیشت، ئەوانەی لە تۆ دەبن، ئەوانەی بۆت لەدایک دەبن، لێیان دەبردرێت و لە کۆشکی پاشای بابل دەبنە کاربەدەستی خەسێنراو.»
  • 8حەزقیا وەڵامی ئیشایای دایەوە و گوتی: «ئەو پەیامەی یەزدان کە بە منت دا، پەیامێکی باشە،» چونکە لەبیری خۆیدا گوتی: «واتا ئاشتی و ئاسوودەیی لە ماوەی پاشایەتی خۆمدا دەبێت.»

ئیشایا ٤٠

  • 1دڵنەوایی گەلەکەم بکەن، دڵنەواییان بکەن،
  • خوداتان دەفەرموێت،
  • 2بە دڵنەرمی لەگەڵ ئۆرشەلیم بدوێن،
  • پێی ڕابگەیەنن
  • کە ڕەنجکێشانەکەی تەواو بووە،
  • کە تاوانەکەی بەخشراوە،
  • چونکە بە دەستی یەزدان
  • لەسەر گوناهەکانی دووقاتی وەرگرتەوە.