PLAY PODCASTS
ئیشایا ٦٣: ١ - ١٩
Season 36 · Episode 47

ئیشایا ٦٣: ١ - ١٩

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

March 9, 202518m 52s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

ئیشایا ٦٣: ١ - ١٩

  • 1ئەوە کێیە لە ئەدۆمەوە دێت
  • بە بەرگی سوور لە بۆزراوە،
  • ئەو شکۆمەندەی بە جلوبەرگەکەیەوە
  • بە زۆری هێزەکەیەوە نمایش دەکات؟
  • «منم، بە ڕاستودروستی دەدوێم
  • مەزنم بۆ ڕزگاری.»
  • 2بۆچی بەرگت سوورە و
  • بەرگت وەک پەستێنەری گوشەری ترێیە؟
  • 3«کەس لە گەلان لەگەڵمدا نەبوو
  • بە تەنها گوشەرم پەستەوە.
  • لە تووڕەییدا ئەوانم پڵیشاندەوە،
  • بە هەڵچوونی خۆم پێم لێنان.
  • جا خوێنیان بەسەر بەرگمدا پرژا و
  • هەموو جلەکەم لەکەدار بوو.
  • 4ڕۆژی تۆڵەسەندنەوە لە دڵمدا بوو و
  • ساڵی کڕینەوەی گەلم هات.
  • 5تەماشام کرد بەڵام یارمەتیدەر نەبوو،
  • سەرسام بووم کە پشتگیری نەبوو،
  • بەڵام بە هێزی بازووی خۆم ڕزگاریم دەستەبەر کرد،
  • هەڵچوونم پشتگیری کردم.
  • 6بە تووڕەیی خۆم گەلانم پەستەوە،
  • بە هەڵچوونی خۆم سەرخۆشم کردن،
  • خوێنی ئەوانم بەسەر زەویدا ڕشت.»
  • 7باسی خۆشەویستی نەگۆڕی یەزدان دەکەم،
  • کارەکانی کە شایستەی ستایشن،
  • بۆ هەموو ئەوەی کە لە پێناوی ئێمەدا کردی.
  • باسی چاکە مەزنەکەی دەکەم بۆ بنەماڵەی ئیسرائیل،
  • ئەوەی پاداشتی پێدانەوە بەپێی بەزەییەکەی و
  • بەپێی زۆری خۆشەویستییە بێ سنوورەکەی.
  • 8فەرمووی: «بە ڕاستی گەلی منن،
  • کوڕن، ناپاکیم لەگەڵ ناکەن،»
  • جا بۆیان بوو بە ڕزگارکەر.
  • 9لە هەموو تەنگانەکانیان ئەویش تەنگاو بوو و
  • فریشتەی ئامادەبوونەکەی ڕزگاری کردن.
  • ئەو بە خۆشەویستییەکەی و بە میهرەبانی ئەوانی کڕییەوە،
  • بەرزی کردنەوە و هەڵیگرتن
  • هەموو ڕۆژانی کۆن.
  • 10بەڵام ئەوان یاخی بوون و
  • ڕۆحی پیرۆزی ئەویان خەمبار کرد،
  • جا لێیان بوو بە دوژمن و
  • لەگەڵیان کەوتە جەنگەوە.
  • 11ئینجا گەل ڕۆژانی کۆنیان بەبیر هاتەوە،
  • ڕۆژانی موسا و گەلەکەی.
  • کوا ئەوەی لە دەریاوە سەری خستن
  • لەگەڵ شوانی مێگەلەکەی؟
  • کوا ئەوەی ڕۆحی پیرۆزی خۆی
  • لەنێویان دانا؟
  • 12کوا ئەوەی لەلای دەستی ڕاستی موسا
  • هێزە شکۆدارەکەی بازووی خۆی نارد،
  • ئەوەی ئاوی لەبەردەمیان دوو لەت کرد،
  • بۆ ئەوەی ناوێکی هەتاهەتایی بۆ خۆی دروستبکات،
  • 13ئەوەی بەناو دەریا قووڵەکاندا بردنی؟
  • وەک ئەسپ بە چۆڵەوانیدا سەرسمیان نەدا،
  • 14وەک دابەزینی ڕەشەوڵاخ بەرەو دەشتایی،
  • ڕۆحی یەزدان پشووی پێدان.
  • ئاوا ڕێنمایی گەلەکەتت کرد
  • بۆ ئەوەی ناوێکی شکۆمەند بۆ خۆت دروستبکەیت.
  • 15لە ئاسمانەوە تەماشا بکە،
  • لە نشینگەی پیرۆز و شکۆمەندیتەوە ببینە،
  • کوا دڵگەرمی و پاڵەوانیێتییەکەت؟
  • ئاخ هەڵکێشانی هەناوت و بەزەییت لە ئێمە بڕی.
  • 16بەڵام تۆ باوکی ئێمەی،
  • ئەگەر ئیبراهیم نەمانناسێت و
  • ئیسرائیلیش دانمان پێدا نەنێت.
  • ئەی یەزدان تۆ باوکی ئێمەیت،
  • لە ئەزەلەوە ناوت دەمانکڕێتەوە.
  • 17ئەی یەزدان، بۆچی لە ڕێگاکانی خۆت وێڵت کردین،
  • بۆچی دڵت ڕەق کردین هەتا لێت نەترسین؟
  • بگەڕێوە لە پێناو خزمەتکارەکانت،
  • هۆزەکانی میراتەکەت.
  • 18بۆ ماوەیەکی کەم گەلی پیرۆزت خاوەنی پیرۆزگای تۆ بوون،
  • بەڵام ئێستا دوژمنانمان پێشێلیان کرد.
  • 19ئێمە لە کۆنەوە گەلی تۆین،
  • ئێستا وامان لێ هاتووە کە تۆ فەرمانڕەوایی ئێمەت نەکردووە،
  • وەک چۆن هەرگیز بە ناوی تۆوە ناو نەنرابین.