PLAY PODCASTS
ئیرمیا ١: ٤ - ٢: ١
Season 39 · Episode 2

ئیرمیا ١: ٤ - ٢: ١

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

April 2, 202523m 57s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

ئیرمیا ١: ٤ - ٢: ١

  • 4فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات:
  • 5«پێش ئەوەی لەناو سکی دایکت شێوەت بکێشم، تۆم ناسی،
  • پێش ئەوەی لە منداڵدان بێیتە دەرەوە، تەرخانم کردیت،
  • تۆم کردە پێغەمبەری نەتەوەکان.»
  • 6بەڵام من گوتم: «ئای، ئەی یەزدانی باڵادەست، وتەبێژی لە توانامدا نییە، چونکە تەمەنم بچووکە.»
  • 7ئینجا یەزدان پێی فەرمووم: «مەڵێ: ”تەمەنم بچووکە.“ بۆ لای هەرکەسێک بتنێرم دەچیت و هەموو ئەوەی فەرمانت پێ بکەم ڕایدەگەیەنیت.
  • 8لێیان مەترسە، چونکە من لەگەڵتدام بۆ ئەوەی فریات بکەوم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
  • 9ئینجا یەزدان دەستی درێژکرد و دەستی لە دەمم دا و پێی فەرمووم: «دڵنیابە، من وتەکانم دەخەمە دەمی تۆوە.
  • 10ببینە، ئەمڕۆ تۆم کرد بە پێغەمبەر بۆ نەتەوە و شانشینەکان، بۆ ڕیشەکێشکردن و شکاندن، بۆ لەناوبردن و ڕووخاندن، بۆ بنیادنان و چاندن.»
  • 11ئینجا فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: «ئەی یەرمیا، چی دەبینیت؟»
  • منیش گوتم: «چڵە بادەمێک دەبینم.»
  • 12یەزدانیش پێی فەرمووم: «چاکت بینی، چونکە من لەسەر فەرمایشتەکەم چاودێر دەبم بۆ ئەنجامدانی.»
  • 13دووبارە فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات: «چی دەبینیت؟»
  • منیش گوتم: «مەنجەڵێک دەبینم هەڵمی لێ هەڵدەستێت و ڕووی بەرەو باشوورە.»
  • 14یەزدانیش پێی فەرمووم: «لە باکوورەوە بەڵا بۆ هەموو دانیشتووانی خاکەکە دەبارێت.
  • 15خەریکم بانگەواز دەکەم بۆ هەموو نەتەوەکانی شانشینەکانی باکوور.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
  • «جا پاشاکانیان دێن و
  • هەریەکە و تەختی خۆی لە داڵانی دەروازەی ئۆرشەلیم دادەنێت،
  • هێرش دەبەن بۆ سەر هەموو شووراکانی چواردەوری ئۆرشەلیم و
  • بۆ هەموو شارۆچکەکانی یەهودا.
  • 16منیش حوکمەکانم بەسەریان ڕادەگەیەنم،
  • لەسەر هەموو خراپەکانیان کە وازیان لێ هێنام و
  • بۆ خوداکانی دیکە بخووریان سووتاند و
  • بۆ دەستکردەکانی دەستی خۆیان کڕنۆشیان برد.
  • 17«تۆش بازووی خۆتی لێ هەڵبکە! هەستە و قسەیان لەگەڵ بکە سەبارەت بە هەموو ئەوەی من فەرمانت پێدەدەم. لێیان مەتۆقە، نەوەک لەبەردەمیان بتتۆقێنم.
  • 18من ئەمڕۆ تۆم کردووەتە شارێکی قەڵابەند و کۆڵەکەی ئاسن و دیواری بڕۆنز، لە دژی هەموو خاکەکە، پاشاکانی یەهودا، پیاوە گەورەکانی، کاهینەکانی و گەلی خاکەکە.
  • 19لە دژت دەجەنگن و دەرەقەتت نایێن، چونکە من لەگەڵتدام بۆ ئەوەی فریات بکەوم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

ئیرمیا ٢

  • 1فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: