
Season 34 · Episode 11
گۆرانی گۆرانیهكان ٤: ١ - ٥: ٥
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
January 8, 202519m 38s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
گۆرانی گۆرانیهكان ٤: ١ - ٥: ٥
- 1ئەی یارەکەم، تۆ چەند جوانیت،
- چەند جوانیت!
- چاوەکانت دوو کۆترن لە پشت پەچەکەتەوە.
- قژت وەک مێگەلە بزنە
- کە لە کێوی گلعادەوە دێتە خوارەوە.
- 2ددانەکانت وەک ڕانە مەڕن،
- کە تازە بڕاونەتەوە و لە شوشتن گەڕاونەتەوە،
- هەموویان جووتن،
- هیچیان بە تەنها نین.
- 3لێوەکانت وەک ڕیسی ئاڵە،
- دەمت شیرینە،
- گۆنات وەک لەتە هەنارە
- لە پشت پەچەکەتەوە.
- 4گەردنت وەک قوللەی داودە
- بە ڕیزە بەرد بنیاد نراوە،
- هەزار قەڵغانی پێوە هەڵواسراوە،
- هەمووی قەڵغانی پاڵەوانانە.
- 5جووتە مەمکەکەت وەک دوو کارمامزن،
- وەک جووتێک مامزن،
- کە لەنێو گوڵە سەوسەندا دەلەوەڕێن.
- 6بەر لەوەی ڕۆژ هەڵبێت و
- تاریکی بڕەوێتەوە،
- دەچمە چیای موڕ و
- گردی بخوور.
- 7ئەی یارەکەم، سەرتاپات جوانییە،
- هیچ کەموکوڕیت تێدا نییە.
- 8بووکێ، لەگەڵ من لە لوبنانەوە وەرە،
- لەگەڵ من لە لوبنانەوە وەرە.
- لە لووتکەی چیای ئەماناوە وەرە خوارەوە،
- لە سەری سنیرەوە کە لووتکەی حەرمۆنە،
- لە لانەی شێرانەوە،
- لە چیای پڵنگانەوە.
- 9ئازیزەکەم، بووکێ، دڵی منت ڕفاندووە،
- بە تیلەی چاوت دڵت ڕفاندووم،
- بە موورووێکی ملوانکەکەت.
- 10ئەوینت چەند جوانە، بووکی ئازیزم،
- ئەوینت چەند لە شەراب خۆشترە،
- بۆنی عەترەکەشت لە هەموو بۆنوبەرامێک.
- 11لێوەکانت شانەی هەنگوینیان لێ دەتکێت، بووکێ،
- شیر و هەنگوین لەژێر زمانتە!
- بۆنی جلوبەرگت وەک بۆنی لوبنانە.
- 12باخچەیەکی داخراوە! بووکی ئازیزم،
- سەرچاوەیەکی داخراوە، کانییەکی مۆرکراوە!
- 13نەمامەکانت باخی هەنارن
- لەگەڵ بەروبوومی هەڵبژاردە،
- خەنە و ناردین،
- 14ناردین و کارکۆم،
- قامیشی بۆنخۆش و دارچین،
- لەگەڵ هەموو جۆرە دار بخوورێک،
- موڕ و ئەلوا
- لەگەڵ هەموو بۆنوبەرامەکان.
- 15تۆ سەرچاوەی باخچەکانیت،
- بیری ئاوی لەبەر ڕۆیشتووی،
- لێشاوە لە لوبنان دێتە خوارێ.
- ئەویندار
- 16هەستە، ئەی بای باکوور،
- وەرە، ئەی بای باشوور!
- بەسەر باخچەکەم هەڵبکەن،
- با بۆنوبەرامی بڵاوبێتەوە،
- بۆ ئەوەی دڵدارەکەم بێتە ناو باخچەکەی خۆی،
- با بەروبوومە هەڵبژاردەکەی تام بکات.
گۆرانی گۆرانیهكان ٥
- 1هاتمە ناو باخچەکەم، ئازیزم، بووکێ،
- موڕ و بۆنوبەرامی خۆمم کۆکردەوە،
- شانەی هەنگوین و هەنگوینی خۆمم خوارد،
- شەراب و شیری خۆمم خواردەوە.
- ئەی هاوڕێیان، بخۆن و بخۆنەوە؛
- یاران، بە ئەوین مەست بن.
- 2من خەوتووم، بەڵام دڵم بێدارە!
- دەنگی دڵدارەکەمە لە دەرگا دەدات:
- «دەرگام بۆ بکەرەوە، دڵداری ئازیزم،
- ئەی کۆترەکەم، ئەی بێ کەموکوڕییەکەم،
- سەرم پڕ ئاونگ بووە،
- ئەگریجەم پڕ شەونم.»
- 3جلەکانم داکەندووە،
- ئایا دەبێ دیسان لەبەری بکەمەوە؟
- پێیەکانم شوشتووە،
- ئایا دەبێ دیسان پیسیان بکەمەوە؟
- 4دڵدارەکەم لە کونی دەرگاوە دەستی درێژکرد،
- هەناوم بۆی ڕاچەنی.
- 5هەستام هەتا دەرگا لە دڵدارەکەم بکەمەوە،
- دەستەکانم موڕیان لێ دەچۆڕا،
- پەنجەکانم موڕی شل
- لەسەر دەسکی سورگییەکە.