PLAY PODCASTS
ئیشایا ١٦: ١ - ١٨: ٧
Season 36 · Episode 19

ئیشایا ١٦: ١ - ١٨: ٧

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

February 9, 202514m 9s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

ئیشایا ١٦: ١ - ١٨: ٧

  • 1بەرخ وەک سەرانە بنێرن
  • بۆ فەرمانڕەوای خاکەکە،
  • لە سەلەعەوە بە چۆڵەوانیدا
  • بەرەو چیاکەی شاری سییۆن.
  • 2وەک باڵندەی هەڵاتوون
  • وەک لە هێلانە دەرپەڕێنراویان لێدێت،
  • کچانی مۆئاب
  • لە تەنکاییەکانی ڕووباری ئەرنۆن.
  • 3«ڕاوێژ بکە،
  • دادوەری ئەنجام بدە،
  • لە قرچەی نیوەڕۆدا
  • سێبەرت وەک شەوی لێ بکە.
  • دەرکراوەکان بشارەوە،
  • هەڵاتووەکان ئاشکرا مەکە.
  • 4با ئاوارەکانی مۆئاب لەلات بمێننەوە،
  • لە ڕووی کاولکەر بۆیان ببە پەناگا.»
  • کاتێک چەوسێنەر کۆتایی پێ دێت،
  • کاولبوون نامێنێت،
  • پێشێلکاران لە خاکەکەدا لەناودەچن.
  • 5بە خۆشەویستی نەگۆڕ تەخت جێگیر دەبێت،
  • یەکێک لە بنەماڵەی داود
  • دادپەروەر و داواکاری دادپەروەری،
  • دەستپێشخەر بۆ ڕاستودروستی،
  • بە دڵسۆزییەوە لەسەری دادەنیشێت.
  • 6لووتبەرزی مۆئابمان بیست،
  • لووتبەرزییەکی زۆر،
  • خۆبەزلزانی و لووتبەرزی و بەفیزی،
  • بەڵام قسە پووچەکانی ناچەسپێن.
  • 7لەبەر ئەوە با خەڵکی مۆئاب واوەیلا بکەن،
  • سەراپا بۆ مۆئاب واوەیلا بکەن.
  • ئەی مۆئابییە بەزێنراوەکان،
  • بۆ نانی کشمیشی قییر حەراسەت شیوەن بگێڕن.
  • 8کێڵگەکانی حەشبۆن سیس بوون،
  • هەروەها ڕەزەکەی سیڤما.
  • گەورەکانی نەتەوەکان
  • شا مێوەکانییان شکاند،
  • کە گەیشتبووە یەعزێر و
  • پەلی هاویشت هەتا چۆڵەوانی.
  • لقەکانی درێژ ببوونەوە و
  • لە دەریا پەڕیبوونەوە.
  • 9لەبەر ئەوە گریانی یەعزێر دەگریێم
  • بۆ ڕەزەکەی سیڤما،
  • بە فرمێسکەکانم ئاوتان دەدەم
  • ئەی حەشبۆن و ئەلعالێ!
  • لە کاتی میوە گەییوەکانت و دروێنەکانت
  • هەراوزەنای جەنگ هات.
  • 10خۆشی و شادی لە باخ بڕایەوە،
  • لەناو ڕەزان گۆرانی ناگوترێت و هاوار ناکرێت،
  • شەراب لەناو گوشەر ناگوشرێت،
  • هوتاف کپ بوو.
  • 11لەبەر ئەوە هەناوم وەک قیسارە بۆ مۆئاب دەناڵێنێت،
  • ناخیشم بۆ قییر حەراسەت.
  • 12جا کە مۆئاب لە نزرگەی سەر بەرزاییەکە دەردەکەوێت،
  • ماندوو دەبێت.
  • کە دەچێتە ناو نزرگەکەوە نوێژ بکات،
  • قبوڵ نابێت.
  • 13ئەمە ئەو فەرمایشتەیە کە یەزدان پێشتر بە مۆئابی فەرموو.
  • 14ئێستاش یەزدان دەدوێت و دەفەرموێت: «لە ماوەی سێ ساڵدا وەک ساڵەکانی کرێگرتە، سەنگینی مۆئاب سووک دەبێت، بەو هەموو خەڵکە زۆرەوە، پاشماوەکەی زۆر کەم و لاواز دەبێت.»

ئیشایا ١٧

  • 1سروشێک سەبارەت بە دیمەشق:
  • «بڕوانە، دیمەشق لەنێو شاران دەسڕێتەوە و
  • دەبێتە تەپەیەکی ڕووخاو.
  • 2شارەکانی عەرۆعێر بەجێماون و
  • بۆ مێگەلەکان دەبن،
  • تێیدا ڕادەکشێن،
  • کەس نییە بیانترسێنێت.
  • 3قەڵا لە ئەفرایم نامێنێت و
  • پاشایەتیش لە دیمەشق.
  • پاشماوەی ئارام وەک
  • شکۆمەندی نەوەی ئیسرائیلی لێ دێت،»
  • ئەوە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.
  • 4«لەو ڕۆژەدا شکۆمەندی یاقوب نزم دەبێتەوە،
  • قەڵەوی گۆشتەکەی لاواز دەبێت.
  • 5وەک کۆکردنەوەی دەغڵی بەپێوە ڕاوەستاو دەبێت لەلایەن دروێنەکەرانەوە،
  • بازووشی گوڵەگەنم دەدروێتەوە.
  • وەک هەڵگرتنەوەی گوڵەگەنم دەبێت
  • لە دۆڵی ڕفایم.
  • 6وەک تەکاندنی دار زەیتوون
  • کە پاشماوەی تێدا دەمێنێتەوە،
  • دوو یان سێ دەنک لەسەر چڵەکان،
  • چوار یان پێنج لە لقە بەردارەکان.»
  • ئەوە فەرمایشتی یەزدانە، خودای ئیسرائیل.
  • 7لەو ڕۆژەدا مرۆڤ ئاوڕ لە دروستکەرەکەی دەداتەوە و
  • چاوەکانیش بەرەو خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیلە.
  • 8ئاوڕ لە قوربانگاکان ناداتەوە
  • کە دروستکراوی دەستی خۆین،
  • ئەوەی پەنجەکانی دروستی کردوون سەیریان ناکات،
  • ستوونە ئەشێراکان و قوربانگاکانی بخوور.
  • 9لەو ڕۆژەدا شارە قەڵابەندەکانی وەک کەلاوەی چۆڵکراوی ناو دارستانەکان و چڵەدارەکانی لێدێت کە لە ڕووی نەوەی ئیسرائیل چۆڵیان کردن، جا وێران دەبێت.
  • 10خودای ڕزگارکەری خۆتت لەبیر چوو،
  • تاشەبەردەکەت، قەڵاکەت بەبیر نەهاتەوە.
  • لەبەر ئەوە ڕووەکی چاک دەچێنن
  • بەڵام نەمامی نامۆ سەرهەڵدەدات.
  • 11ئەو ڕۆژەی دەیچێنیت، وای لێ دەکەیت نەمام بکات
  • بۆ بەیانی وای لێ دەکەیت گوڵ بکات،
  • بەڵام دروێنە لە ڕۆژی نەخۆشی و ئازاری
  • بێ چارەسەردا لەدەست دەچێت.
  • 12ئای لە هاژەهاژی خەڵکانێکی زۆر،
  • وەک هاژەی دەریا کە دەهەژێت!
  • خوڕەی نەتەوەکان
  • وەک خوڕەی ئاوی زۆر کە خوڕەی دێت!
  • 13نەتەوەکان کە خوڕەیان دێت وەک خوڕەی ئاوی زۆر،
  • بەڵام تێیان ڕادەخوڕێت و بۆ دوور هەڵدێن،
  • وەک پووشی چیاکان لەبەردەم با ڕاو دەنرێت و
  • وەک تەپوتۆز لەبەردەم ڕەشەبا.
  • 14دەمەو ئێوارە تۆقینێکی لەناکاوە!
  • بەرەبەیانێکی زوو نامێنن!
  • ئەمە بەشی تاڵانکارانمانە،
  • بەختی ڕاوڕووتکارانمانە.

ئیشایا ١٨

  • 1قوڕبەسەر خاکی فڕەفڕی باڵەکان،
  • ئەوەی لەوبەری ڕووبارەکانی کوشە،
  • 2پەیامبەران بە ڕێی دەریادا دەنێرێت،
  • بە بەلەمی قامیش لەسەر ڕووی ئاوەکان.
  • بڕۆن ئەی نێردراوە خێراکان،
  • بۆ لای نەتەوەیەکی باڵا بەرز و کۆسە،
  • بۆ لای گەلێک خەڵکی دوور و نزیک لێیان دەترسن،
  • نەتەوەیەکی بێگانە و پێشێلکار،
  • ئەوەی ڕووبارەکان دڕیانداوە بە خاکەکەی.
  • 3ئەی هەموو دانیشتووانی جیهان و
  • نیشتەجێبووانی زەوی،
  • کە ئاڵا لەسەر چیاکان بەرزکرایەوە،
  • ببینن و
  • کە کەڕەنا لێدرا،
  • گوێ بگرن.
  • 4یەزدان ئەمەم پێ دەفەرموێت:
  • «هێمن دەبم و لە نشینگەی خۆمەوە تەماشا دەکەم
  • وەک گەرمایەکی ڕوون لە بەر هەتاودا،
  • وەک هەوری خوناو لە گەرمای دروێنەدا.»
  • 5پێش ترێ ڕنین لە کاتی تەواو چرۆکردن و
  • کاتێک گوڵەکان دەبن بە پەسیرەی گەییو،
  • چڵەکان بە داس دەبڕێتەوە و
  • لقەکان لێ دەکاتەوە و فڕێیان دەدات.
  • 6پێکەوە بەجێدەهێڵدرێن بۆ بازەکانی چیا و
  • بۆ گیانلەبەرە کێوییەکانی زەوی،
  • بازەکان هاوینیان پێ بەسەردەبەن و
  • هەموو گیانلەبەرە کێوییەکانی زەویش زستانیان پێ بەسەردەبەن.
  • 7لەو ڕۆژەدا دیاری پێشکەش بە یەزدانی سوپاسالار دەکرێت،
  • لە گەلێکی باڵا بەرز و کۆسە،
  • گەلێکی ترسناک، دوور و نزیک،
  • نەتەوەیەکی بێگانە و پێشێلکار،
  • ئەوەی ڕووبارەکان زەوییەکەیانی دابەش کردووە،
  • بۆ شوێنی ناوی یەزدانی سوپاسالار لە کێوی سییۆن.