
Season 36 · Episode 7
ئیشایا ٥: ٩ - ٢٤
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
January 28, 202520m 53s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
ئیشایا ٥: ٩ - ٢٤
- 9بە ڕاستی گوێم لێ بوو کە یەزدانی سوپاسالار فەرمووی:
- «بێگومان کۆشکی مەزن دەبێتە کەلاوە،
- خانووی گەورە و خۆشیش چوڵەوانی.
- 10جێی دە دۆنم ڕەزەمێو، یەک بەت شەراب بەرهەم دەهێنێت و
- حۆمەرێک تۆویش ئێفەیەک بەرهەم دەهێنێت.»
- 11قوڕبەسەر ئەوانەی بەیانییان زوو هەڵدەستن
- بەدوای شەراب دەکەون،
- لە زەردەپەڕی ئێواران دوا دەکەون
- مەی گڕی تێبەرداون.
- 12قیسارە و ساز، دەف و شمشاڵ و
- شەراب بووە بە خەو و خۆراکیان،
- بەڵام ئاوڕ لە کاری یەزدان نادەنەوە،
- دەستکردەکانی نابینن.
- 13لەبەر ئەوە گەلەکەم لەبەر نەزانی ڕاپێچ دەکرێن،
- سەنگینەکانی لە برسان دەمرن،
- سادە و ساکارەکانی لە تینووان وشک دەبن.
- 14لەبەر ئەوە جیهانی مردووان خۆی پانوپۆڕ کرد و
- بێ ئەندازە دەمی خۆی کردەوە،
- تاکو بەگزادە و ڕەشۆکی و شەڕانگێزان،
- لەگەڵ هەموو ئەوانەش کە شانازی بە ئۆرشەلیم دەکەن، شۆڕ ببنەوە ناوی.
- 15مرۆڤ دەچەمێتەوە و
- پیاو نزم دەبێت،
- چاوی بەفیزان نزم دەبێت،
- 16بەڵام یەزدانی سوپاسالار بە دادوەری بە گەورە دەزانرێت،
- خودای پیرۆز بە ڕاستودروستییەکەی دەردەکەوێت کە پیرۆزە.
- 17مەڕەکان دەلەوەڕێن وەک لە لەوەڕگای خۆیان،
- بەرخەکانیش لە کەلاوەی دەوڵەمەندەکان دەلەوەڕێن.
- 18قوڕبەسەر ئەوانەی بە گوریسی فێڵ تاوان کێش دەکەن،
- گوناهیش وەک گوریسی عەرەبانە،
- 19ئەوانەی دەڵێن: «با خودا پەلە بکات،
- با خێرا بێت لە کارەکەی
- بۆ ئەوەی ببینین.
- با نزیک بێتەوە و بێتە دی،
- هەتا بزانین پلانی خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل.»
- 20قوڕبەسەر ئەوانەی بە خراپ دەڵێن چاک و
- بە چاکیش دەڵێن خراپ،
- ئەوانەی تاریکی دەکەن بە ڕووناکی و
- ڕووناکیش دەکەن بە تاریکی،
- ئەوانەی تاڵ دەکەن بە شیرین و
- شیرین دەکەن بە تاڵ.
- 21قوڕبەسەر ئەوانەی لەبەرچاوی خۆیان دانان،
- لەلای خۆیان تێگەیشتوون.
- 22قوڕبەسەر ئەوانەی لە شەراب خواردنەوە پاڵەوانن،
- پیاوی ئازان بۆ تێکەڵکردنی مەی،
- 23بۆ بەرتیل خراپەکار بێتاوان دەکەن،
- ڕاستودروستانیش لە مافی خۆیان بێبەش دەکەن.
- 24لەبەر ئەوە وەک کا بە زمانی ئاگر قووت بدرێت،
- وەک گژوگیای گڕگرتوو داکەوێت،
- ڕەگیان وەک کەڕووی لێدێت،
- خونچەیان وەک تۆز بەرز دەبێتەوە،
- چونکە فێرکردنی یەزدانی سوپاسالاریان ڕەتکردەوە،
- سووکایەتییان بە وشەی خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل کرد.