
Season 36 · Episode 13
ئیشایا ٩: ١ - ٢١
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
February 3, 202520m 9s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
ئیشایا ٩: ١ - ٢١
- 1بەڵام ئەوانەی لەژێر گوشار بوون لە تاریکی تەنگانەدا نامێنن، وەک سەردەمی پێشوو خاکی زەبولون و خاکی نەفتالی زەلیل کردەوە، سەردەمی کۆتایی ڕێز لە جەلیلی ناجولەکەکان دەگرێت، ئەوەی لە ڕێگای دەریایە، ئەوبەری ڕووباری ئوردون.
- 2ئەو گەلەی لە تاریکیدا دەڕۆیشت،
- ڕووناکییەکی گەورەی بینی،
- دانیشتووان لە خاکی سێبەری مەرگ
- ڕووناکی بەسەریاندا هەڵهات.
- 3ئەو نەتەوەیەت زۆر کرد و
- خۆشییەکی گەورەت پێی بەخشی،
- لەبەردەمت دڵخۆش بوو
- وەک خۆشی کاتی دروێنە،
- وەک ئەوانەی شاد دەبن
- بە دابەشکردنی دەستکەوت.
- 4لەبەر ئەوەی نیری بارگرانی ئەو و
- داری پشتی ئەو و
- کوتەکی بێگاری پێکردنی ئەوت
- وەک ڕۆژی میدیان شکاند.
- 5هەموو پۆستاڵی جەنگاوەران لە گەرمەی شەڕدا و
- بەرگی لەناو خوێن گەوزاو
- بۆ سووتان دەبێت،
- سووتەمەنییە بۆ ئاگر،
- 6چونکە کوڕێکمان دەبێت،
- کوڕێکمان پێدەدرێت و
- سەرکردایەتی دەکەوێتە سەرشانی.
- ناوی لێ دەنرێت
- سەرسوڕهێنەر و ڕاوێژکار، خودای بەتوانا،
- باوکی هەتاهەتایی، میری ئاشتی.
- 7گەشەسەندنی سەرۆکایەتی و ئاشتییەکەی
- بێ کۆتایی دەبێت.
- لەسەر تەختی داود و بەسەر شانشینەکەی
- پاشایەتی دەکات
- بۆ چەسپاندنی و بەهێزکردنی،
- بە دادپەروەری و بە ڕاستودروستی
- لە ئێستاوە و هەتاهەتایە.
- دڵگەرمی یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەکات.
- 8پەروەردگار وشەیەکی لە دژی یاقوب نارد و
- بەسەر ئیسرائیلدا کەوت.
- 9گەل هەموو دەزانن،
- ئەفرایم و دانیشتووانی سامیرە،
- بە لووتبەرزی و
- فیزی دڵەوە دەڵێن:
- 10«خشت ڕووخا،
- بەڵام بە بەردی تاشراو بنیاد دەنێینەوە؛
- هەنجیرە کێوی بڕایەوە،
- بەڵام داری ئورز لە شوێنی دادەنێین.»
- 11یەزدان دوژمنانی ڕەچینی پاشای لێ هەڵدەستێنێت،
- ناحەزانی جۆش دەدات.
- 12ئارامییەکان لە ڕۆژهەڵاتەوە و فەلەستییەکان لە ڕۆژئاواوە
- پڕ بە دەم ئیسرائیل هەڵدەلووشن.
- لەگەڵ هەموو ئەوەشدا تووڕەییەکەی دانەمرکایەوە،
- هێشتا دەستی درێژکردووە.
- 13گەل هێشتا نەگەڕایەوە لای لێدەرەکەی،
- ڕوویان لە یەزدانی سوپاسالار نەکرد.
- 14یەزدان لە ئیسرائیل سەر و کلک دەبڕێت،
- دار خورما و قامیش لە یەک ڕۆژدا،
- 15پیر و پیاوماقوڵ سەرەکەن،
- ئەو پێغەمبەرانەی کە فێرکردنی درۆیین فێر دەکەن کلکەکەن.
- 16ڕابەرانی ئەم گەلە بوون بە چەواشەکار،
- ئەوانەی ڕابەرایەتی دەکرێن سەریان لێ شێواوە.
- 17لەبەر ئەوە پەروەردگار دڵخۆش نابێت بە گەنجەکانیان،
- بەزەیی نایەتەوە بە هەتیو و بێوەژنەکانیان،
- چونکە هەموو خوانەناس و خراپەکارن،
- هەموو دەمەکان بە گێلی دەدوێن.
- لەگەڵ هەموو ئەوەشدا تووڕەییەکەی دانەمرکایەوە،
- هێشتا دەستی درێژکردووە.
- 18بێگومان بەدکاری وەک ئاگر دەسووتێت،
- دڕکوداڵ دەخوات،
- گڕ لە دەوەنی دارستان بەردەدات،
- ستوونی دووکەڵ لوول دەخوات.
- 19بە جۆشی تووڕەیی یەزدانی سوپاسالار
- خاکەکە دەسووتێت،
- گەلیش دەبێت بە سووتەمەنی ئاگر،
- پیاو دڵی بە برای خۆی ناسووتێ.
- 20لای ڕاست لێ دەکاتەوە و
- هەر برسییە،
- لای چەپ دەخوات و
- تێر نابێت.
- پیاو گۆشتی قۆڵی خۆی دەخوات:
- 21مەنەشە ئەفرایم دەخوات و ئەفرایمیش مەنەشە،
- هەردووکیان پێکەوە لە دژی یەهودا هەڵدەگەڕێنەوە.
- لەگەڵ هەموو ئەوەشدا تووڕەییەکەی دانەمرکایەوە،
- هێشتا دەستی درێژکردووە.