
Season 36 · Episode 3
ئیشایا ١: ٤ - ٣١
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
January 24, 202522m 39s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
ئیشایا ١: ٤ - ٣١
- 4قوڕبەسەر نەتەوەی گوناهبار،
- بەسەر ئەو گەلەی تاوانی قورسە،
- توخمی بەدکاران،
- کوڕانی گەندەڵین!
- وازیان لە یەزدان هێنا،
- بە سووکییەوە تەماشای خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیلیان کرد،
- پشتیان لێی کرد.
- 5بۆچی دووبارە لێتان بدرێتەوە؟
- بۆچی بەردەوامن لە یاخیبوونتان؟
- تەواوی سەر نەخۆشە و
- هەموو دڵ بیمارە.
- 6لە بنی پێ هەتا تەوقی سەر
- کوا تەندروستی تێیدا؟
- بەڵکو برین و شین و مۆر بوونەوەیە،
- لێدانی تەڕ و تازە
- کە نەگوشراوە و نەبەستراوە و
- بە ڕۆن نەرم نەکراوە.
- 7خاکەکەتان وێرانە،
- شارەکانتان سووتاوە،
- لەبەرچاوتان زەوییەکەتان
- بێگانەکان دەیخۆن،
- وێرانە وەک ئەوەی بێگانە هەڵاوگێڕی کردبێت.
- 8سییۆنی کچ ماوەتەوە،
- وەک کۆخ لەناو ڕەزەمێودا،
- وەک کەپر لەناو بێستانی خەیاردا،
- وەک شارێکی ئابڵوقەدراو.
- 9ئەگەر یەزدانی سوپاسالار
- کەمێک دەربازبووی بۆ نەهێشتباینایەوە،
- وەک سەدۆممان لێ دەهات،
- لە عەمۆرا دەچووین.
- 10گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن،
- ئەی فەرمانڕەوایانی سەدۆم!
- گوێ شل بکەن بۆ فێرکردنەکانی خودامان،
- ئەی گەلی عەمۆرا!
- 11یەزدان دەفەرموێت:
- «بۆچیمە، زۆری قوربانییە سەربڕدراوەکانتان؟
- تێربووم لە قوربانی سووتاندنی بەرانەکان و
- لە چەوری دابەستەکان،
- دڵخۆش نیم بە خوێنی جوانەگا و بەرخ و تەگەکان.
- 12کە دێن بۆ بینینی ڕووم،
- کێ داوای ئەمەی لێکردوون،
- کە پێ بنێنە ناو حەوشەکانم؟
- 13چیتر پێشکەشکراوی دانەوێڵەی بێ کەڵک مەهێنن!
- بخوور قێزەونە بۆ من.
- سەرەمانگ و شەممە و بانگەوازی کۆبوونەوە،
- بەرگەی بۆنە ئایینییە خراپەکانتان ناگرم.
- 14سەرەمانگ و جەژنەکانتان
- گیانم ڕقی لێیانە.
- بوون بە بارگرانی بۆم،
- لێیان بێزار بووم.
- 15کە لە کاتی نزاکردندا دەستتان پان دەکەنەوە،
- چاوم لادەدەم لەسەرتان،
- تەنانەت ئەگەر نوێژیش زۆر بکەن،
- من گوێ ناگرم.
- «دەستتان بە خوێن سوور بووە!
- 16«خۆتان بشۆن، پاک ببنەوە.
- خراپەی کردەوەکانتان
- لەبەرچاوم لاببەن!
- وازبهێنن لە خراپەکاری،
- 17فێری چاکە بن!
- بەدوای دادپەروەریدا بگەڕێن،
- ستەملێکراوان هانبدەن.
- دادوەری هەتیو بکەن،
- پارێزەری بۆ بێوەژن بکەن.»
- 18یەزدان دەفەرموێت:
- «ئێستا وەرن یەکلایی بکەینەوە.
- ئەگەر گوناهەکانتان سووری ئاڵ بێت،
- وەک بەفر سپی دەبێتەوە؛
- ئەگەر وەک قرمز سوور بێت،
- وەک خوری لێدێت.
- 19ئەگەر قایل بن و گوێ بگرن،
- خێروبێری خاکەکە دەخۆن.
- 20بەڵام ئەگەر قایل نەبن و یاخی بن،
- بە شمشێر دەخورێن،»
- چونکە دەمی یەزدان فەرمووی.
- 21«چۆن شارە دڵسۆزەکە
- بوو بە لەشفرۆش!
- پڕ دادوەری بوو،
- ڕاستودروستی تێیدا دەمایەوە،
- بەڵام ئێستا پیاوکوژان!
- 22زیوت بوو بە خڵت و
- شەرابت ئاوی تێکراوە.
- 23میرەکانت یاخین و
- دۆستی دزانن،
- هەموو حەزیان لە بەرتیلە و
- دوای پاداشت کەوتوون.
- دادوەری بۆ هەتیو ناکەن،
- سکاڵای بێوەژن ناگاتە لایان.»
- 24لەبەر ئەوە یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار،
- توانادارەکەی ئیسرائیل، دەفەرموێت:
- «ئای، من تووڕەییم بەسەر ناحەزانمدا دەڕێژم و
- تۆڵە لە دوژمنانم دەکەمەوە.
- 25دژ بە تۆ دەستم درێژ دەکەم،
- بە تەواوەتی خڵتەکەت پاک دەکەمەوە،
- هەموو خڵت و پیسییەکەت لێ دەکەمەوە.
- 26ڕابەرانت دەگەڕێنمەوە وەک یەکەم جار و
- ڕاوێژکارانت وەک لە سەرەتا.
- پاش ئەمە پێت دەگوترێت
- ”شاری ڕاستودروستی“،
- ”شاری دڵسۆز“.»
- 27بە دادپەروەری سییۆن دەکڕدرێتەوە،
- تۆبەکارەکانیشی بە ڕاستودروستی.
- 28بەڵام تێکشکانی یاخیبووان و گوناهباران پێکەوە دەبێت،
- وازهێنەران لە یەزدانیش دەفەوتێن.
- 29«شەرمەزار دەبن بەو دار بەڕووانەی
- ئارەزووتان کرد،
- تەریق دەبنەوە بەو باخچانەی
- هەڵتانبژارد.
- 30وەک دار بەڕووێکتان لێدێت کە گەڵاکانی وەریبێت و
- وەک باخچەیەک ئاوی نەبێت.
- 31مرۆڤی بەهێز دەبێت بە پەڕۆ و
- ئیشوکارەکەشی بە پریشکی ئاگر،
- جا هەردووکیان پێکەوە دەسووتێن و
- کەس نابێت بیانکوژێنێتەوە.»