PLAY PODCASTS
ئیشایا ١٠: ١ - ٣٤
Season 36 · Episode 14

ئیشایا ١٠: ١ - ٣٤

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

February 4, 202520m 50s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

ئیشایا ١٠: ١ - ٣٤

  • 1قوڕبەسەر فەرزدانەرانی فەرزی بەدکاری و
  • ئەوانەی فەرمانی ستەمکارانە دەردەکەن،
  • 2بۆ ئەوەی دەست بنێن بە ڕووی هەژارانەوە لە دادوەری و
  • مافی نەدارانی گەلەکەم بخۆن،
  • بۆ ئەوەی بێوەژنان ببن بە دەستکەوتیان و
  • هەتیوانیش تاڵان بکەن.
  • 3لە ڕۆژی سزا چی دەکەن،
  • کاتێک ماڵوێرانی لە دوورەوە دێت؟
  • بۆ لای کێ هەڵدێن بۆ یارمەتی و
  • گەنجینەتان لەکوێ بەجێدەهێڵن؟
  • 4بێجگە لە چۆکدادان لەژێر دیل و
  • کەوتن لەژێر کوژراوەکان.
  • لەگەڵ هەموو ئەوەشدا تووڕەییەکەی دانەمرکایەوە،
  • هێشتا دەستی درێژکردووە.
  • 5«قوڕبەسەر ئاشور، داردەستی تووڕەییم،
  • هەڵچوونم گۆچانە بە دەستیەوە.
  • 6بۆ سەر نەتەوەیەکی خوانەناس دەینێرم،
  • فەرمانی پێدەدەم بۆ سەر ئەو گەلەی تووڕەییم لێی دەجۆشێت،
  • تاکو دەستکەوتی دەست بکەوێت و تاڵان بکات،
  • هەتا بیکات بە پێشێلکراو وەک قوڕی کۆڵانان.
  • 7بەڵام ئەو وا بیر ناکاتەوە،
  • ئەو ئەمەی لە دڵدا نییە،
  • چونکە ئامانجی ئەو وێرانکردنە،
  • لەناوبردنی گەلانێکی زۆرە.
  • 8دەڵێت: ”ئایا هەموو میرەکانم پاشا نین؟
  • 9ئایا کەلنۆ وەک کەرکەمیش نییە؟
  • یان حەمات وەک ئەرپاد؟
  • یان سامیرە وەک دیمەشق؟
  • 10وەک چۆن دەستم بە شانشینی بتەکان گەیشت و
  • وێنەی بتەکانیان زۆرترن لەوانەی ئۆرشەلیم و لەوانەی سامیرە،
  • 11ئایا وەک ئەوەی بە سامیرە و بە بتەکانی ئەوم کرد،
  • وا بە ئۆرشەلیم و بە وێنەی بتەکانی ناکەم؟“»
  • 12دوای ئەوەی پەروەردگار هەموو ئیش و کارەکەی لە کێوی سییۆن و لە ئۆرشەلیم تەواو دەکات، دەڵێت: «سزای بەروبوومی بەفیزی دڵی پاشای ئاشور و شانازی لووتبەرزییەکەی دەدەم،
  • 13چونکە دەڵێت:
  • «”بە توانای دەستی خۆم کردم و
  • بە داناییەکەم، چونکە تێگەیشتووم،
  • سنووری گەلانم گواستەوە و
  • گەنجینەکانی ئەوانم تاڵان کرد،
  • وەک دلێرێک پاشاکانی ئەوانم ملکەچ کرد،
  • 14دەستم گەیشتە سامانی گەلان،
  • وەک چۆن دەست دەگاتە هێلانە؛
  • وەک کۆکردنەوەی هێلکەی بەجێماو،
  • هەموو زەویم کۆکردەوە،
  • کەسیش نەبوو باڵی لێک بدات
  • یان دەمی بکاتەوە و ورتەیەکی لێ بێت.“»
  • 15تەور شانازی دەکات بەسەر ئەو کەسەی پێی دەبڕێتەوە،
  • یان مشار خۆی بە زل دەزانێت بەسەر ئەو کەسەی دەیبات و دەیهێنێت؟
  • وەک ئەوەی داردەست هەڵگرەکەی ڕاوەشێنێت
  • وەک ئەوەی گۆچان ئەو کەسە بەرز بکاتەوە کە دار نییە.
  • 16لەبەر ئەوە یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار
  • لەڕی دەنێرێتە ناو پاڵەوانە بەهێزەکان،
  • لەژێر شکۆمەندییەکەشی پشکۆیەک دادەگیرسێنێت
  • وەک داگیرسانی ئاگر.
  • 17ڕووناکی ئیسرائیل دەبێت بە ئاگر و
  • پیرۆزەکەشی بە گڕ،
  • دەیسووتێنێت و دەیخوات چقڵ و دڕکەکەی
  • لە یەک ڕۆژدا.
  • 18چڕی دارستان و باخەکانی بە تەواوی لەناودەبات،
  • گیان و لەش پێکەوە
  • وەک توانەوەی نەخۆش دەبێت.
  • 19پاشماوەی داری دارستانەکانی ئەوەندە کەم دەبن
  • منداڵێک دەتوانێت بیانژمێرێت.
  • 20لەو ڕۆژەدا، پاشماوەی ئیسرائیل و
  • دەربازبووەکانی بنەماڵەی یاقوب،
  • چیتر پشت نابەستن
  • بەوانەی لێیان دەدەن،
  • بەڵکو بەڕاستی بە یەزدان و
  • بە خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل پشت دەبەستن.
  • 21پاشماوە دەگەڕێتەوە، پاشماوەی یاقوب
  • بۆ لای خودای توانادار.
  • 22ئەی ئیسرائیل، ئەگەر گەلت بەقەد لمی دەریا بێت،
  • تەنها پاشماوەی لێ دەگەڕێتەوە.
  • بڕیاری قڕبوون دراوە،
  • لافاوی ڕاستودروستییە.
  • 23یەزدانی پەروەردگاری سوپاسالار
  • بڕیاری وێرانکردنی هەموو خاکەکە جێبەجێ دەکات.
  • 24بەڵام یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت:
  • «ئەی گەلی من کە لە سییۆن دانیشتووی،
  • لە ئاشور مەترسە
  • کە بە داردەست لێت دەدات و
  • گۆچانەکەی لێت بەرز دەکاتەوە لەسەر شێوازی میسرییەکان.
  • 25بەم زووانە هەڵچوونم لەسەر ئێوە نامێنێت و
  • تووڕەییم بۆ لەناوچوونی ئەوان دەبێت.»
  • 26یەزدانی سوپاسالار بە قامچی لێی دەدات
  • وەک لێدانەکەی میدیان لەلای تاشەبەردی عۆرێڤ و
  • گۆچانەکەی بەسەر دەریاوەیە
  • لەسەر شێوازی میسرییەکان بەرزی دەکاتەوە.
  • 27جا لەو ڕۆژەدا،
  • باری لەسەر شانت لادەچێت و
  • نیری لەسەر ملت،
  • لەبەر قەڵەوبوونت نیر دەتەقێت.
  • 28گەیشتە عەییات،
  • لە میگرۆن پەڕییەوە،
  • لە میخماس کەلوپەلەکانی خۆی دانا.
  • 29ئەوان لە دەربەندەکە دەپەڕنەوە و دەڵێن:
  • «گەڤەع شوێنی شەو مانەوەیە.»
  • ڕامە داچڵەکی،
  • گیڤعای شاول هەڵات.
  • 30ئەی دانیشتووانی شاری گەلیم، بە دەنگی خۆتان بحیلێنن!
  • ئەی لەیشا، گوێ بگرە!
  • داماوە عەناتۆت.
  • 31مەدمێنا ڕایکردووە،
  • خەڵکی گێڤیم پەناگیر بوون.
  • 32ئەمڕۆ لە نۆڤ دەوەستن،
  • بە ڕاوەشاندنی دەست هەڕەشە دەکەن
  • لە کێوەکەی شاری سییۆن،
  • لە گردەکەی ئۆرشەلیم.
  • 33ئەوەتا یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار
  • بە هێزێکی تۆقێنەر لق دەبڕێتەوە.
  • باڵا بەرزەکان دەبڕدرێنەوە،
  • لووتبەرزەکان نزم دەکرێن.
  • 34چڕی دارستانەکان بە تەور دەبڕێتەوە،
  • لوبنانیش بەرامبەر بە خودای توانادار دەکەوێت.