PLAY PODCASTS
گۆرانی گۆرانیه‌كان ٥: ٦ - ١٦
Season 34 · Episode 12

گۆرانی گۆرانیه‌كان ٥: ٦ - ١٦

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

January 9, 202519m 21s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

گۆرانی گۆرانیه‌كان ٥: ٦ - ١٦

  • 6دەرگام بۆ دڵدارەکەم کردەوە،
  • بەڵام دڵدارەکەم بایدابووەوە و ڕۆیشتبوو.
  • گیانم بەدوای ئەودا دەرچوو،
  • بەدوایدا گەڕام، بەڵام نەمدۆزییەوە.
  • بانگم کرد، وەڵامی نەدامەوە.
  • 7تووشی ئێشکگرەکان بووم
  • کاتێک بەناو شاردا دەسووڕانەوە.
  • لێیان دام و برینداریان کردم،
  • چارۆکەکەیان لەبەر داکەندم،
  • ئێشکگری شووراکان
  • 8ئەی کچانی ئۆرشەلیم، سوێندتان دەدەم،
  • ئەگەر تووشی دڵدارەکەم بوون،
  • ئەمەی پێ بڵێن،
  • من بە شەیدای خۆشەویستی ئەوم.
  • 9دڵدارەکەی تۆ چی زیاترە لە دڵداران،
  • ئەی جوانی نێو ئافرەتان؟
  • دڵدارەکەی تۆ چی زیاترە لە دڵداران،
  • کە ئاوا سوێندت داین؟
  • 10دڵدارەکەم سوور و گەشاوەیە،
  • لەناو دە هەزار کەسدا دیارە.
  • 11سەری زێڕی بێگەردە،
  • زولفی بەرداوەتەوە،
  • ڕەشە وەک قەلەڕەش.
  • 12چاوەکانی وەک کۆترن
  • چاوەکانی وەک کۆترن لەسەر کانییەک،
  • کۆترەکان هێندە سپین وەکو شیر،
  • لە کەناری حەوزێک هەڵنیشتوون.
  • 13گۆناکانی وەک باخچەی بۆندارن،
  • بۆنیان خۆشە.
  • لێوەکانی سەوسەنن،
  • موڕی شلیان لێ دەتکێت.
  • 14دەستەکانی لوولەی زێڕن،
  • بە زەبەرجەد ڕازاونەتەوە،
  • لەشی عاجی تاشراوە
  • بە بەردی یاقووتی شین پێچراوەتەوە.
  • 15قاچەکانی ستوونی مەڕمەڕن،
  • لەسەر دوو بنکەی زێڕی بێگەرد دامەزراون.
  • ڕوخساری وەک لوبنانە،
  • هەڵبژاردە وەک ئورز.
  • 16دەمی شیرینە،
  • سەراپای خۆشەویستە.
  • ئەمە دڵدارەکەمە، ئەو ئازیزی منە،
  • ئەی کچانی ئۆرشەلیم!