PLAY PODCASTS
ئیشایا ٣٤: ١ - ٣٥: ١٠
Season 36 · Episode 28

ئیشایا ٣٤: ١ - ٣٥: ١٠

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

February 18, 202519m 24s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

ئیشایا ٣٤: ١ - ٣٥: ١٠

  • 1ئەی نەتەوەکان نزیک بنەوە هەتا گوێ بگرن،
  • ئەی نەتەوەکان گوێ شل بکەن!
  • با زەوی و هەرچی تێیدایە گوێ بگرێت،
  • جیهان و هەموو بەرهەمەکانی،
  • 2چونکە تووڕەیی یەزدان لەسەر هەموو نەتەوەکانە،
  • هەڵچوونی لەسەر هەموو سوپاکانیانە.
  • بە تەواوی قڕی کردوون،
  • بەدەستەوەی داون بۆ سەربڕین.
  • 3کوژراوەکانیان فڕێدەدرێن،
  • تەرمەکانیان بۆنی بۆگەن دەردەکات و
  • چیاکان لەناو خوێنی ئەوان دەتوێنەوە.
  • 4خۆر و مانگ و ئەستێرەکان دەتوێنەوە،
  • ئاسمان وەک تۆمارێک دەپێچرێتەوە.
  • هەموو ئەستێرەکان هەڵدەوەرن،
  • وەک هەڵوەرینی گەڵای مێو،
  • وەک وەرینی هەنجیر لە دارەکەی.
  • 5شمشێری من لە ئاسمان کاری تەواو بووە،
  • وا دادەبەزێتە سەر ئەدۆم و
  • بەسەر گەلێک بە نەفرەتم کردووە بۆ حوکم بەسەردادان.
  • 6شمشێری یەزدان خوێنی لێ دەتکێت،
  • قەڵەو بووە بە پیو،
  • بە خوێنی بەرخ و تەگە،
  • بە پیوی گورچیلەی بەرانەکان،
  • چونکە یەزدان قوربانی سەربڕاوی هەیە لە بۆزرا و
  • سەربڕینێکی گەورەی هەیە لە خاکی ئەدۆم.
  • 7گای کێوی لەگەڵیان دەکەون،
  • گوێرەکەکان لەگەڵ کەڵەگاکان،
  • زەوییان بە خوێن ئاو دەدرێت،
  • خۆڵیان بە پیو قەڵەو دەبێت.
  • 8یەزدان ڕۆژی تۆڵەسەندنەوەی هەیە،
  • ساڵی سزادان لەبەر کێشەکەی سییۆن.
  • 9جا ڕووبارەکانی ئەدۆم دەبن بە قیر و
  • خۆڵەکەی بە گۆگرد،
  • زەوییەکەی دەبێت بە قیری داگیرساو!
  • 10شەو و ڕۆژ ناکوژێتەوە،
  • دووکەڵی بۆ هەتاهەتایە بەرز دەبێتەوە.
  • نەوە دوای نەوە کاول دەبێت،
  • بۆ هەتاهەتایە کەس پێیدا تێناپەڕێت.
  • 11کوندەپەپووی بیابان و بایەقووش داگیری دەکەن،
  • کوندەپەپووی گەورە و قەلەڕەش تێیدا نیشتەجێ دەبن.
  • بەسەر ئەدۆمدا خودا گوریسی پێوانە بۆ خاپوور بوون و
  • شاووڵی چۆڵبوون درێژ دەکات.
  • 12خانەدانەکانی هیچیان لەوێ نابێت کە بە شانشینێک دادەنرێن،
  • هەموو میرەکانی لەناودەچن.
  • 13دڕک لە کۆشکەکانی شین دەبێت،
  • چقڵ و وشترالووک لە قەڵاکانی.
  • دەبێت بە مۆڵگای چەقەڵ و
  • لانەی کوندەپەپوو.
  • 14دڕندە بیابانییەکان و کەمتیار پێکدەگەن،
  • تەگە بانگی هاوەڵەکانیان دەکەن،
  • دڕندەکان شەو لەوێدا ئارام دەگرن و
  • جێی حەوانەوە بۆ خۆیان دەدۆزنەوە.
  • 15لەوێ کوندەپەپوو هێلانە دەکات و هێلکە دەکات،
  • کڕ دەکەوێت و لەژێر سێبەری باڵەکانی هەڵیدەهێنێت.
  • لەوێ شاهین و شمقاڕ کۆدەبنەوە،
  • هەریەکە و لەگەڵ تاکەکەی.
  • 16تۆمارەکەی یەزدان بپشکنن و بخوێننەوە:
  • یەکێک لەمانە کەم نابێتەوە،
  • هیچ مێینەیەک نێرەکەی خۆی ون ناکات،
  • چونکە دەمی یەزدان فەرمانی داوە،
  • ڕۆحی ئەو کۆیان دەکاتەوە.
  • 17ئەو زەوییەکە لەنێوانیان دابەش دەکات،
  • دەستی ئەو بە پەت بۆی بەش دەکات.
  • بۆ هەتاهەتایە داگیری دەکەن،
  • نەوە دوای نەوە تێیدا نیشتەجێ دەبن.

ئیشایا ٣٥

  • 1چۆڵەوانی و خاکی وشک شادمان دەبن،
  • بیابان دەگەشێتەوە و چرۆ دەکات،
  • وەک گوڵاڵە سوورە،
  • 2بە تەواوی چرۆ دەکات و
  • تەواو دەگەشێتەوە و هاواری خۆشی دەکات!
  • شکۆی لوبنانی پێدەدرێت،
  • شەوکەتی کارمەل و شارۆن،
  • ئەوان شکۆی یەزدان و
  • شەوکەتی خودامان دەبینن.
  • 3دەستە شلەکان توند بکەن و
  • ئەژنۆ لەرزۆکەکان بچەسپێنن.
  • 4بەوانە بڵێن کە دڵەکوتێیانە:
  • «خۆتان توند بکەن، مەترسن!
  • ئەوەتا خوداتان،
  • بە تۆڵەسەندنەوە دێت،
  • سزای خوداتان.
  • ئەو دێت و ڕزگارتان دەکات.»
  • 5ئەوسا چاوی کوێر دەبینێت و
  • گوێی کەڕ دەکرێتەوە.
  • 6ئەوسا شەل وەک ئاسک باز دەدات و
  • زمانی لاڵ هاواری خۆشی دەکات،
  • چونکە لە چۆڵەوانی ئاو تەقییەوە و
  • ڕووباریش لە بیابان.
  • 7سەراب دەبێتە گۆم و
  • خاکی تینوو بە کانیاو.
  • لە لانەی چەقەڵەکان، لە مۆڵگەکەیان،
  • قامیش و زەلی لێ سەوز دەبێت.
  • 8لەوێ ڕێڕەوێک و ڕێگایەک دەبێت،
  • ڕێگای پیرۆزی پێ دەگوترێت.
  • گڵاو پێیدا تێناپەڕێت،
  • بەڵکو بۆ ئەوانەیە
  • کە بە چاکە پێیدا دەڕۆن،
  • گێلەکان پێدا ناڕۆن.
  • 9شێر لەوێ نابێت،
  • جانەوەری دڕندە بۆ ئەوێ سەرناکەوێت،
  • لەوێ بەرچاو ناکەون.
  • بەڵکو ئەوانەی کڕاونەتەوە پێیدا دەڕۆن،
  • 10ئەوانەی یەزدان کڕیونیەتیەوە دەگەڕێنەوە،
  • بە هاواری خۆشییەوە بۆ سییۆن دێن،
  • شادییەکی هەتاهەتایی بەسەر سەریانەوە.
  • خۆشی و شادی پێیان دەگەن و
  • ناخۆشی و ئاخ هەڵکێشان هەڵدێن.