
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
ئیشایا ٣: ١ - ٢٦
- 1ئێستا سەیر بکەن، پەروەردگار،
- یەزدانی سوپاسالار،
- بەتەمایە لە ئۆرشەلیم و لە یەهودا دابماڵێت
- پاڵپشتی و پشتگیری،
- هەموو پاڵپشتییەکی نان و ئاو،
- 2پاڵەوان و جەنگاوەر،
- دادوەر و پێغەمبەر،
- فاڵگرەوە و پیر،
- 3سەرۆکی پەنجاکان و پیاوماقوڵان،
- ڕاوێژکار و پیشەوەری دانا و نوشتەکەری تێگەیشتوو.
- 4مێردمنداڵان دەکەم بە میریان،
- منداڵان فەرمانڕواییان دەکەن.
- 5گەل لەنێو خۆیان ستەم لە یەکتری دەکەن،
- هەرکەسە و لە هاوڕێکەی.
- مێردمنداڵ لە پیر ڕاست دەبێتەوە،
- چروکیش لە سەنگین.
- 6پیاو یەخەی برای خۆی دەگرێت
- لە ماڵی باوکی و دەڵێت:
- «تۆ کەوات هەیە، ببە بە سەرۆکمان و
- ئەم کاولگەیەش لەژێر دەستتە!»
- 7بەڵام لەو ڕۆژەدا براکەی دەنگی بەرز دەکاتەوە و وەڵامی دەداتەوە:
- «نابم بە چارەساز،
- نان و جلوبەرگ لە ماڵەکەم نییە.
- مەمکەن بە سەرۆکی گەل.»
- 8ئۆرشەلیم شکست دەخوات و
- یەهوداش دەکەوێت،
- چونکە زمان و کردەوەکانیان لە دژی یەزدانە،
- بۆ یاخیبوون لەبەرچاوی شکۆمەندییەکەی.
- 9دیمەنی ڕوخساریان شایەتییان لەسەر دەدات،
- وەک سەدۆم گوناهەکەیان ڕادەگەیەنن،
- نایشارنەوە.
- قوڕبەسەریان،
- چونکە خراپە دەهێننە سەر خۆیان!
- 10بڵێن، ڕاستودروستان خۆشحاڵن
- چونکە بەری کردەوەکانی خۆیان دەخۆن.
- 11قوڕبەسەر بەدکار! خراپەی بۆ دەبێت،
- چونکە پاداشتی کردەوەکانی دەستی خۆی وەردەگرێت.
- 12منداڵان ستەم لە گەلی من دەکەن و
- ژنان فەرمانڕەوایەتی دەکەن.
- گەلی من، ڕاستەڕێکارانت چەواشەکارن و
- لە ڕێگای ڕاست لاتان دەدەن.
- 13یەزدان لە شوێنی دادوەر دانیشت،
- هەستا بۆ حوکمدان بەسەر گەلان.
- 14یەزدان دەست بە دادوەری دەکات،
- لەگەڵ پیرانی گەلەکەی و میرەکانیان:
- «ئێوە بوون ڕەزەمێوەکەتان لووشدا،
- تاڵانیی هەژاران لە ماڵەکانتاندایە.
- 15ئەوە چیتانە، گەلەکەم وردوخاش دەکەن و
- ڕووی هەژاران دەهاڕن؟»
- ئەوە فەرمایشتی یەزدانە، پەروەردگاری سوپاسالار.
- 16یەزدان دەفەرموێت:
- «کچانی سییۆن لەخۆبایی بوون،
- گەردنیان دەرخستووە و
- بە چاوبازییەوە دەڕۆن،
- بە لارولەنجەوە دەڕۆن
- بە زرنگەی لەرزانەی گۆزینگیان.
- 17لەبەر ئەوە پەروەردگار سەری کچانی سییۆن کەچەڵ دەکات،
- یەزدان ڕووتییان دەردەخات.»
- 18لەو ڕۆژەدا پەروەردگار جوانکاری دادەماڵێت: لەرزانە و لاسەرە و ملوانکە،
- 19گوارە و بازن و پەچە،
- 20سەرپێچ و قۆڵبەست و پشتێن و تەلیسم و چەناخە،
- 21ئەنگوستیلە و خەزێم،
- 22جلوبەرگی جەژن و پاڵتۆ و چارۆکە و جزدان و
- 23ئاوێنە، کراسی کەتان و سەرپۆش و کۆڵوانەکان.
- 24جا لە جێی بۆنوبەرام، بۆگەن و
- لە جێی کەمەربەند، گوریس و
- لە جێی پرچی بە ئەگریجە، سەری ڕووتاوە و
- لە جێی بەرگی گرانبەها گوش لەبەر دەکەن،
- نیشانەی داغیش لە جێی جوانی دەبێت.
- 25پیاوەکانتان بە شمشێر و
- پاڵەوانەکانتان لە جەنگدا دەکەون.
- 26جا دەروازەکانی سییۆن شین دەگێڕن و دەگریێن،
- بێکەس لەسەر زەوی دادەنیشن.