
Season 36 · Episode 8
ئیشایا ٥: ٢٥ - ٦: ٢
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
January 29, 202519m 47s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
ئیشایا ٥: ٢٥ - ٦: ٢
- 25لەبەر ئەوە تووڕەیی یەزدان لەسەر گەلەکەی جۆشا،
- دەستی بۆ درێژکرد و لێیدا.
- چیاکان هەژان و
- جەستەکانیان وەک زبڵی سەر شەقامەکانی لێهات.
- لەگەڵ هەموو ئەوەشدا تووڕەییەکەی دانەمرکایەوە،
- هێشتا دەستی درێژکردووە.
- 26ئاڵا بۆ نەتەوە دوورەکان بەرز دەکاتەوە،
- فیکە بۆ ئەوانە لێدەدات کە لەوپەڕی زەوین.
- ئەوەتا خێرا بە پەلە دێن!
- 27نە ماندوو لەنێویاندایە و نە شەکەت،
- نە دەخەوێت و نە خەواڵو دەبێت،
- نە پشتێنی ناوقەدی دەکرێتەوە و
- نە ئاوزەنگی پێڵاوەکانی دەپچڕێت.
- 28ئەوانەی تیرەکانیان تیژ و
- کەوانەکانیان توند کراوە،
- سمی ئەسپەکانیان وەک بەردەئەستێن،
- چەرخەی گالیسکەکانیان وەک گەردەلوولە.
- 29نەڕەیان وەک نەڕەی شێرە مێیە و
- وەک بەچکە شێر دەنەڕێنن،
- دەمڕێنن و نێچیر دەگرن،
- دەیبەن و کەس ڕزگاریان ناکات.
- 30لەو ڕۆژە بەسەریدا دەنەڕێنن،
- وەک هاژەی دەریا.
- دەڕواننە خاکەکە و دەبینن
- وا تاریکییەکی تەنگە،
- ڕووناکیش بە هەورەکانی تاریک بووە.
ئیشایا ٦
- 1لە ساڵی مردنی عوزیای پاشادا، پەروەردگارم بینی لەسەر تەختێکی بەرز و بڵند دانیشتبوو، دامێنیشی پەرستگاکەی پڕکردبوو.
- 2سەرافیمەکان لەبەردەستی بوون، هەریەکە شەش باڵیان هەبوو، بە دووانیان ڕووی خۆی داپۆشی بوو، بە دووانی دیکەیان پێیەکانی داپۆشی بوو، بە دووانیش دەفڕی.