PLAY PODCASTS
ئیشایا ١٣: ١٧ - ١٤: ١١
Season 36 · Episode 17

ئیشایا ١٣: ١٧ - ١٤: ١١

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

February 7, 202516m 28s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

ئیشایا ١٣: ١٧ - ١٤: ١١

  • 17ئەوەتا من مادەکان لە دژیان هەڵدەستێنم،
  • ئەوانەی گوێ بە زیو نادەن و
  • کەیفیان بە زێڕ نایەت.
  • 18کەوانەکانیان لاوان تێکدەشکێنن،
  • بەزەییان بە کۆرپەکاندا نایەتەوە،
  • دڵیان بە منداڵان ناسووتێت.
  • 19بابلی شکۆمەندی شانشینەکان و
  • جوانی شانازی بابلییەکان
  • وەک سەدۆم و عەمۆرا دەبێت،
  • کە لەلایەن خوداوە سەرەوژێر کرابێت.
  • 20هەتاهەتایە ئاوەدان ناکرێتەوە و
  • نەوە دوای نەوە کەس تێیدا نیشتەجێ نابێت،
  • عەرەب لەوێ دەوار هەڵنادات،
  • شوانەکان لەوێ مێگەل مۆڵ نادەن.
  • 21بەڵام لەوێ دڕندە بیابانییەکان ڕادەکشێن،
  • چەقەڵ خانووەکانی پڕ دەکەن؛
  • کوندەپەپوو لەوێ نیشتەجێ دەبێت،
  • تەگە لەوێ سەما دەکەن.
  • 22کەمتیار لەناو قەڵاکانی بابل دەلوورێنێت،
  • چەقەڵیش لەناو کۆشکەکانی.
  • کاتەکەی نزیکە بۆ هاتن،
  • ڕۆژگاری درێژە ناکێشێت.

ئیشایا ١٤

  • 1یەزدان بەزەیی بە یاقوبدا دێتەوە و
  • دیسان ئیسرائیل هەڵدەبژێرێتەوە،
  • لە خاکەکەی خۆیان دەیانحەسێنێتەوە،
  • نامۆکان خۆیانی پێوە دەلکێنن و
  • دێنە پاڵ بنەماڵەی یاقوب.
  • 2گەلان دەیانگرن و
  • دەیانبەن بۆ شوێنی خۆیان،
  • بەڵام بنەماڵەی ئیسرائیل دەستیان بەسەردا دەگرن و
  • دەیانکەن بە کۆیلە و کەنیزە لە خاکی یەزدان،
  • دەبنە ڕاپێچکەری ڕاپێچکەرانیان و
  • دەسەڵاتدار دەبن بەسەر ستەمکارانیاندا.
  • 3ئەو ڕۆژەی یەزدان لە ناخۆشی و هەراسانی و ئەو کۆیلایەتییە سەختەی چێژتت دەتحەسێنێتەوە،
  • 4ئەم پەندە بەسەر پاشای بابلدا هەڵدەدەیت و دەڵێیت:
  • زۆردار چۆن کۆتایی پێ هات!
  • خۆبەزلزانەکە چۆن کۆتایی هات!
  • 5یەزدان گۆچانی بەدکارانی شکاند،
  • داردەستی فەرمانڕەواکان،
  • 6ئەوانەی بە قینەوە لە گەلەکانیان دەدا،
  • لێدانێکی بێ بڕانەوە،
  • بە تووڕەییەوە دەسەڵاتیان لەسەر نەتەوەکان پەیڕەو دەکرد،
  • بێ بەزەیی دەیانچەوساندنەوە.
  • 7هەموو زەوی حەسایەوە و دڵنیابوو
  • بە هوتاف لێدان دەنگیان هەڵبڕی.
  • 8هەروەها دار سنەوبەر و ئورزی لوبنانیش
  • شادن بەوەی بەسەرت هاتووە و دەڵێن:
  • «لەو کاتەوەی تۆ ڕاکشایت
  • داربڕ نەهاتووەتە سەرمان.»
  • 9جیهانی مردووان لە ژێرەوە دەوروژێنێت
  • بۆ پێشوازی لە هاتنت،
  • ڕۆحی مردووەکان بۆ تۆ هەڵدەستێنێت،
  • هەموو سەرکردەکانی جیهان،
  • لەسەر تەختەکانیان هەڵیاندەستێنێت،
  • هەموو پاشایانی نەتەوەکان.
  • 10هەموو وەڵام دەدەنەوە و پێت دەڵێن:
  • «هەروەها تۆش وەک ئێمە لاواز بوویت،
  • وەک ئێمەت لێ هات.»
  • 11مەزنیت شۆڕکرایەوە ناو جیهانی مردووان
  • بەدەم ئاوازی سازەکانت،
  • لە ژێرت مۆرانە ڕادەخرێت و
  • کرمیش دەبێتە لێفەت.