PLAY PODCASTS
ئیشایا ١٤: ١٢ - ١٥: ٩
Season 36 · Episode 18

ئیشایا ١٤: ١٢ - ١٥: ٩

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

February 8, 202520m 16s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

ئیشایا ١٤: ١٢ - ١٥: ٩

  • 12چۆن لە ئاسمانەوە بەربوویتەوە،
  • ئەی ئەستێرەی پڕشنگدار، کوڕی بەرەبەیان!
  • بەرەو زەوی بڕایتەوە،
  • ئەی بەزێنەری نەتەوەکان!
  • 13تۆ کە لە دڵی خۆتدا گوتت:
  • «سەردەکەوم بۆ ئاسمان،
  • لە سەرووی ئەستێرەکانی خوداوە
  • تەختی خۆم بەرز دەکەمەوە،
  • لەسەر کێوی ژووان دادەنیشم،
  • لەسەر لووتکەی چافۆن.
  • 14سەردەکەومە سەر بەرزاییەکانی هەور،
  • خۆم وەک خودای هەرەبەرز لێدەکەم.»
  • 15بەڵام بەرەو جیهانی مردووان شۆڕ بوویتەوە،
  • بەرەو قووڵایی بیری بێ بن.
  • 16ئەوانەی دەتبینن تەماشات دەکەن،
  • لێت ورد دەبنەوە:
  • «ئایا ئەمە ئەو پیاوەیە کە زەوی لەرزاند،
  • شانشینەکانی هەژاند،
  • 17ئەوەی جیهانی کردە چۆڵەوانی،
  • شارەکانی جیهانی تەفروتونا کرد،
  • ئەوەی دیلەکانی بەرەو ماڵی خۆیان بەڕەڵا نەکرد؟»
  • 18هەموو پاشایانی نەتەوەکان بە ڕێزەوە ڕاکشان،
  • هەریەکە و لە ئارامگای خۆی.
  • 19بەڵام تۆ لە گۆڕەکەتەوە تووڕ هەڵدەدرێیت
  • وەک چڵەدارێکی ڕەتکراوە.
  • دادەپۆشرێیت بە تەرمی کوژراوان
  • کە بە شمشێر لێیان دراوە،
  • شۆڕبووەوەکان بەرەو بەردەکانی بیری بێ بن.
  • وەک لاشەی پێشێلکراو،
  • 20لە ناشتن لەگەڵیاندا یەک ناگریت،
  • چونکە خاکەکەی خۆتت کاول کرد،
  • گەلەکەی خۆتت کوشت.
  • با توخمی خراپەکاران
  • هەتاهەتایە ناویان نەیەت.
  • 21سەربڕین بۆ کوڕەکانیان ئامادە بکەن
  • لەسەر تاوانی باوکانیان،
  • با هەڵنەستن بۆ ئەوەی زەوی داگیر بکەن و
  • ڕووی جیهان بە شار پڕ بکەنەوە.
  • 22«هەڵدەستمە سەریان،»
  • یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت.
  • «لە بابل ناو و پاشماوە و
  • نەوە و وەچە ڕیشەکێش دەکەم.»
  • ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
  • 23«دەیکەم بە میراتی کوندەپەپوو و
  • گۆمی ئاو،
  • بە گسکی نەمان گسکی دەدەم،»
  • یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت.
  • 24یەزدانی سوپاسالار سوێندی خوارد و فەرمووی:
  • «بێگومان هەروەک ئەوەی دامڕشتووە ئاوا دەبێت،
  • وەک ئەوەی پلانم بۆ داناوە دێتە دی.
  • 25ئاشور لە خاکەکەی خۆم دەشکێنم،
  • لەسەر چیاکانم پێشێلی دەکەم،
  • جا نیرەکەی لەسەریان لادەچێت و
  • بارگرانییەکەی لە کۆڵیان دەبێتەوە.»
  • 26ئەمە ئەو پلانەیە کە بۆ هەموو جیهان داڕێژراوە و
  • ئەمە ئەو دەستەیە کە بۆ سەر هەموو نەتەوەکان درێژکراوە.
  • 27یەزدانی سوپاسالار پلانی داناوە، کێ پووچی دەکاتەوە؟
  • دەستی ئەوە درێژکراوە، کێ دەیگێڕێتەوە؟
  • 28لە ساڵی مردنی ئاحازی پاشادا ئەم سروشە هات:
  • 29ئەی هەموو فەلەستییەکان شاد مەبن،
  • کە گۆچانی لێدەرەکەت شکا،
  • چونکە توولە مار لە ڕەگی مارەوە دەردەچێت و
  • بەرەکەی مارێکی سووتێنەری باڵدارە.
  • 30هەژارترینی هەژاران بەخێو دەکرێن و
  • نەداران بە ئاسوودەیی پاڵ دەدەنەوە،
  • ڕەگی تۆش بە قاتوقڕی دەکوژم و
  • پاشماوەکەشت دەکوژرێت.
  • 31ئەی دەروازە واوەیلا بکە! ئەی شار هاوار بکە!
  • ئەی فەلەستی سەراپات توایەوە!
  • چونکە دووکەڵ لە باکوورەوە دێت و
  • ناڕێکی لە ڕیزەکانی نابینرێت.
  • 32چی وەڵامی نێردراوی نەتەوەکان دەدرێتەوە؟
  • «یەزدان سییۆنی دامەزراند و
  • لە ئەودا گەلە چەوسێنراوەکەی پەناگیر دەبن.»

ئیشایا ١٥

  • 1سروشێک سەبارەت بە مۆئاب:
  • عار لە مۆئاب وێران بوو،
  • لە یەک شەودا کاول بوو!
  • قییر لە مۆئاب وێران بوو،
  • لە یەک شەودا کاول بوو!
  • 2دیڤۆنیش بۆ پەرستگاکەی سەرکەوت،
  • بۆ نزرگەکانی سەر بەرزاییەکان بۆ گریان،
  • مۆئاب بەسەر نیبۆ و مادەبادا شیوەن دەکات.
  • هەموو سەرێک ڕووتاوەتەوە و
  • هەموو ڕیشێک تاشراون.
  • 3لە شەقامەکانی جلوبەرگی گوش دەپۆشن،
  • لە سەربانەکانی و لە گۆڕەپانەکانی
  • هەموو شیوەن دەکەن
  • بەخوڕ دەگریێن.
  • 4حەشبۆن و ئەلعالێ هاواریانە،
  • دەنگیان لە یەهەچ دەبیسترێت.
  • لەبەر ئەوە چەکدارەکانی مۆئاب هاوار دەکەن
  • گیانیان دەلەرزێت.
  • 5دڵم بۆ مۆئاب دەناڵێنێت،
  • هەڵاتووەکانی بەرەو زۆعەر ڕادەکەن،
  • هەتا عەگلەت شەلیشیا.
  • بە گریانەوە
  • لە هەورازەکەی لوحیت سەردەکەون،
  • لە ڕێگای حۆرۆنایم
  • هاواری شکست بەرز دەکەنەوە.
  • 6ئاوەکانی نیمریم وشک بوون،
  • گیایەکەش سیس بوو،
  • لەوەڕگا نەما و
  • سەوزایی نەما.
  • 7لەبەر ئەوە ئەو سامانەی بەدەستیان هێنا و شتە ئەمبارکراوەکانیان
  • هەتا شیوی ئەسپیندار هەڵدەگرن.
  • 8هاوار سنووری مۆئابی گرتەوە،
  • واوەیلای دەگاتە ئەگلەیم،
  • واوەیلای لە بیری ئێلیمە.
  • 9ئاوەکانی دیمۆن پڕن لە خوێن،
  • بەڵام زیاتر بەسەر دیمۆندا دەهێنم،
  • شێر بۆ سەر دەربازبووەکانی مۆئاب و
  • بۆ پاشماوەی خاکەکە دەهێنم.