
Season 36 · Episode 4
ئیشایا ٢: ١ - ٢٠
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
January 25, 202521m 32s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
ئیشایا ٢: ١ - ٢٠
- 1ئەو شتەی ئیشایای کوڕی ئامۆچ بینی سەبارەت بە یەهودا و ئۆرشەلیم:
- 2لە ڕۆژانی کۆتاییدا،
- کێوی پەرستگای یەزدان
- لەسەر لووتکەی چیاکان جێگیر دەبێت،
- بەسەر گردەکانەوە بەرز دەبێتەوە و
- هەموو نەتەوەکان بە لێشاو بەرەو لای ئەو دەچن.
- 3زۆرێک لە گەلان بەڕێ دەکەون و دەڵێن:
- «وەرن با بەرەو کێوی یەزدان سەربکەوین،
- بۆ ماڵەکەی خودای یاقوب.
- فێری ڕێگاکانی خۆیمان دەکات،
- بۆ ئەوەی بە ڕێچکەی ئەودا بڕۆین.»
- فێرکردن لە سییۆنەوە دەردەچێت،
- پەیامی یەزدانیش لە ئۆرشەلیمەوە.
- 4لەنێو نەتەوەکان دادوەری دەکات،
- ناوبژی بۆ چەندین گەل دەکات.
- شمشێرەکانیان دەکوتنەوە و دەیکەنە گاسن،
- ڕمەکانیشیان دەکەنە داس.
- هیچ نەتەوەیەک شمشێر لە نەتەوەیەکی دیکە هەڵناکێشێت،
- چیتر فێری جەنگ نابن.
- 5ئەی بنەماڵەی یاقوب، وەرن،
- با بە ڕووناکیی یەزداندا بڕۆین.
- 6وازت لە گەلەکەی خۆت هێنا،
- لە بنەماڵەی یاقوب،
- پڕ بوون لە بیروبۆچوونەکانی ڕۆژهەڵات و
- وەک فەلەستییەکان بەخت دەخوێننەوە،
- پابەند بوون بە نەریتی بتپەرستەکان.
- 7خاکیان پڕبوو لە زێڕ و زیو،
- گەنجینەکانی سنووریان نییە.
- خاکیان پڕبوو لە ئەسپ و
- گالیسکەکانی سنووریان نییە.
- 8خاکیان پڕبوو لە بت،
- کڕنۆشیان بۆ دەستکردی خۆیان برد،
- کە بە پەنجەکانی خۆیان دروستیان کرد.
- 9جا مرۆڤ دەچەمێتەوە و
- ئادەمیزاد نزم دەبێتەوە،
- لێیان خۆش مەبە.
- 10لە ڕووی سامی یەزدان و
- شکۆی مەزنییەکەی،
- بڕۆ ناو کەلەبەرد و
- لەناو خۆڵ خۆت بشارەوە!
- 11چاوە بەفیزەکانی مرۆڤ نزم دەبێتەوە و
- لووتبەرزیی ئادەمیزاد دەچەمێتەوە،
- لەو ڕۆژەدا تەنها یەزدان بە گەورە دەزانرێت.
- 12یەزدانی سوپاسالار ڕۆژێکی هەیە
- لە دژی هەموو خۆبەزلزان و لووتبەرزێک،
- لە دژی هەموو خۆهەڵکێشێک کە
- نزم دەبنەوە،
- 13لە دژی هەموو دار ئورزە بەرز و بڵندەکانی لوبنان،
- لە دژی هەموو دار بەڕووەکانی باشان،
- 14لە دژی هەموو چیا بەرزەکان و
- لە دژی هەموو کێوە بڵندەکان،
- 15لە دژی هەموو قوللەیەکی بەرز،
- لە دژی هەموو شوورایەکی سەخت،
- 16لە دژی هەموو کەشتییەکانی تەرشیش،
- لە دژی هەموو دەستکردێکی دڵگیر.
- 17جا فیزی مرۆڤ دەچەمێتەوە و
- لووتبەرزی ئادەمیزاد نزم دەبێت،
- لەو ڕۆژەدا تەنها یەزدان بە گەورە دەزانرێت و
- 18هەموو بتەکان لەناودەچن.
- 19کاتێک یەزدان بۆ هەژاندنی زەوی هەڵدەستێت،
- مرۆڤ لە ڕووی سامی شکۆی مەزنییەکەی
- دەچێتە ناو کەلێنی تاشەبەردەکان و
- ناو چاڵەکانی خۆڵ.
- 20لەو ڕۆژەدا مرۆڤ
- ئەو بتە زیو و زێڕانەی
- کە بۆ پەرستن دروستی کردوون،
- بۆ مشکەکوێرە و شەمشەمەکوێرەیان فڕێدەدات.