
Season 36 · Episode 6
ئیشایا ٤: ١ - ٥: ٨
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
January 27, 202520m 41s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
ئیشایا ٤: ١ - ٥: ٨
- 1لەو ڕۆژەدا حەوت ژن یەک پیاو دەگرن و
- دەڵێن: «نانی خۆمان دەخۆین و
- بەرگی خۆمان لەبەر دەکەین،
- تەنها ڕێگا بدە با بە ناوی تۆوە بانگ بکرێین.
- ڕیسواییەکەمان ڕاماڵە!»
- 2لەو ڕۆژەدا لقی یەزدان دەبێتە جوانی و شکۆ، بەروبوومی زەویش دەبێتە شانازی و قەشەنگی بۆ دەربازبووانی ئیسرائیل.
- 3جا ئەوەی لە سییۆن ماوەتەوە و ئەوەی لە ئۆرشەلیم بەجێماوە، پێی دەگوترێت، پیرۆز، هەموو ئەوانەی کە خودا بۆ مانەوە لە ژیان لە ئۆرشەلیم هەڵیبژاردوون.
- 4پەروەردگار پیسیی کچانی سییۆن دەشوات؛ بە ڕۆحی حوکمدان و سووتان خوێنەکانی نێو ئۆرشەلیم پاک دەکاتەوە.
- 5ئینجا یەزدان لەسەر هەموو شوێنێکی کێوی سییۆن و لەسەر ئەوانەی لەوێ کۆدەبوونەوە، بە ڕۆژ هەور و بە شەو دووکەڵ و پڕشنگی ئاگری بڵێسەدار بەدی دەهێنێت، لەسەر هەموو شکۆیەک کەپر دەبێت.
- 6بە ڕۆژ لەبەر گەرما دەبێت بە چادر بۆ سێبەر و لە لافاو و بارانیش دەبێت بە داڵدە و پەناگا.
ئیشایا ٥
- 1با گۆرانی بڵێم بۆ خۆشەویستەکەم،
- گۆرانی خۆشەویستەکەم بۆ ڕەزەمێوەکەی:
- خۆشەویستەکەم ڕەزەمێوێکی هەبوو
- لەسەر گردێکی بەپیت.
- 2بنکۆڵی کرد و بەردی لێ بژار کرد،
- شامێویشی لێ چاند.
- قوللەیەکی چاودێری لە ناوەڕاست بنیاد نا،
- هەروەها گوشەرێکی تێدا هەڵکۆڵی.
- بە هیوا بوو ترێی باش بگرێت،
- بەڵام ترێی خراپی گرت.
- 3«ئێستا ئەی دانیشتووانی ئۆرشەلیم و ئەی پیاوانی یەهودا،
- تکایە لەنێوان من و ڕەزەمێوەکەم دادوەری بکەن.
- 4چی دی هەیە بۆ ڕەزەمێوەکەم بکرێت کە
- من نەمکردبێت؟
- کاتێک من هیوادار بووم ترێی باش بگرێت،
- بۆچی ترێی خراپی گرت؟
- 5ئێستا پێتان دەڵێم
- چی لە ڕەزەمێوەکەم دەکەم:
- پەرژینەکەی لێ دەکەمەوە و
- وێران دەبێت،
- دیوارەکەی دەڕووخێنم،
- دەبێتە پێپەست.
- 6دەیکەمە کەلاوە،
- نە پەرچ دەکرێت و نە ژێری هەڵدەدرێتەوە،
- دڕکوداڵ سەرهەڵدەدات.
- فەرمان بە هەورەکان دەکەم
- باران بەسەریدا نەبارێنن.»
- 7ڕەزەمێوی یەزدانی سوپاسالار
- بنەماڵەی ئیسرائیلە و
- پیاوانی یەهوداش
- نەمامی شادی ئەون.
- بە هیوای دادوەری بوو، بەڵام ئەوەتا خوێنڕژانە؛
- بە هیوای ڕاستودروستی بوو، بەڵام ئەوەتا داد و بێدادە.
- 8قوڕبەسەر ئەوانەی خانوو بە خانووەوە دەلکێنن و
- کێڵگە لە کێڵگە نزیک دەکەنەوە
- هەتا هیچ جێیەک نەما و
- بە تەنها خۆتان لە خاکەکە نیشتەجێ بوون.