
Season 36 · Episode 21
ئیشایا ٢٠: ١ - ٢١: ١٧
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
February 11, 202519m 8s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
ئیشایا ٢٠: ١ - ٢١: ١٧
- 1لە ساڵی هاتنی فەرماندە گشتییەکە بۆ ئەشدۆد، کاتێک سەرگۆنی پاشای ئاشور ناردی و لەگەڵ ئەشدۆد جەنگا و گرتی،
- 2لەو کاتەدا یەزدان لە ڕێگەی ئیشایای کوڕی ئامۆچەوە قسەی کرد و فەرمووی: «بڕۆ جلوبەرگە گوشەکە لە کەمەرت بکەرەوە و پێڵاوەکانت لە پێت دابکەنە.» ئەویش بەم جۆرەی کرد و بە ڕووتی و پێ خاوسی ڕۆیشت.
- 3ئینجا یەزدان فەرمووی: «وەک ئەوەی ئیشایای بەندەم بۆ ماوەی سێ ساڵ بە ڕووتی و پێ خاوسی ڕۆیشت، ئەمە نیشانە و پەندە لەسەر میسر و لەسەر کوش،
- 4پاشای ئاشوریش بۆ ڕیسوایی میسر بەم جۆرە ڕاپێچکراوانی میسر و دیلەکانی کوش، گەنج و پیر بە ڕووتی و پێ خاوسی و سمت ڕووتی دەداتە پێش خۆی.
- 5دەتۆقن و شەرمەزار دەبن لەبەر کوش کە مایەی هیوایان بوو و لەبەر میسر کە مایەی شانازییان بوو.
- 6جا دانیشتووی ئەم کەنارە لەو ڕۆژەدا دەڵێت: ”سەیر بکەن چی بەسەر ئەوانەدا هاتووە کە چاوەڕێمان دەکرد لە بەرامبەر پاشای ئاشور فریامان بکەون! ئیتر ئێمە چۆن ڕزگارمان دەبێت؟“»
ئیشایا ٢١
- 1سروشێک سەبارەت بە چۆڵەوانی نزیکی دەریا:
- وەک گەردەلوول لە باشوور هەڵدەکات،
- لە چۆڵەوانییەوە دێت،
- لە خاکێکی ترسناک.
- 2ئەم بینینە ترسناکەم بۆ ئاشکرا کراوە:
- ناپاک ناپاکی دەکات و تاڵانکەر تاڵان دەکات.
- سەربکەوە ئەی ئیلام! گەمارۆ بدە ئەی میدیا!
- کۆتاییم هێنا بە هەموو ئاخ هەڵکێشانەکەی.
- 3لەبەر ئەوە کەلەکەم پڕ بووە لە ئازار،
- ژانێک منی گرت، وەک ژانی منداڵبوون،
- سەرسام بووم لە گوێگرتن،
- واقم وڕما لە بینین.
- 4سەرم لێ شێوا،
- ترس منی لەرزاند،
- زەردەپەڕی خۆشیی منی
- کردە تۆقین.
- 5خوان ئامادە دەکەن،
- ڕایەخ ڕادەخەن،
- دەخۆن و دەخۆنەوە!
- هەستن ئەی میران!
- قەڵغان چەور بکەن!
- 6پاشان پەروەردگار ئەمەم پێ دەفەرموێت:
- «بڕۆ ئێشکگر بە پێوە ڕابگرە،
- ئەوەی دەیبینێت با ڕایبگەیەنێت.
- 7کاتێک چەند گالیسکەیەک دەبینێت،
- لەگەڵ ئەسپ سوار جووت جووت،
- سواری گوێدرێژ یان سواری وشتر،
- با بە تەواوی گوێی شل بکات،
- زۆر شلی بکات.»
- 8ئینجا ئێشکگرەکە هاواری کرد:
- «گەورەم، من ڕۆژانە لەسەر قوللەی چاودێرییەکە ڕاوەستاوم،
- هەموو شەوانیش لە بنکەی پاسەوانێتییەکەم دەمێنمەوە.
- 9ئەوەتا پیاوێک بە سواری گالیسکە هاتووە،
- لەگەڵ ئەسپ سوار جووت جووت.
- وەڵامی دەداتەوە و دەڵێت:
- ”کەوتووە، بابل کەوتووە!
- هەموو وێنەی خوداوەندەکانی
- بەرەو زەوی شکان!“»
- 10ئەی خەڵکینە، کە لەسەر جۆخین جەنجەرکراون،
- ئەوەی لە یەزدانی سوپاسالارەوە بیستوومە
- لە خودای ئیسرائیلەوە پێتان ڕادەگەیەنم.
- 11سروشێک سەبارەت بە دوما:
- لە سێعیرەوە هاوارم بۆ دەکرێت،
- «ئێشکگر، شەو چەندی ماوە؟
- ئێشکگر، شەو چەندی ماوە؟»
- 12ئێشکگرەکەش وەڵام دەداتەوە:
- «بەیانی دێت، هەروەها شەویش.
- ئەگەر داواکارن، داوا بکەن،
- بگەڕێنەوە، وەرن.»
- 13سروشێک سەبارەت بە عەرەبستان:
- ئەی کاروانی دیدانییەکان،
- ئەوانەی لەنێو دەوەنەکانی عەرەبستان شەو بەسەردەبەن،
- 14بەرەوپیری تینوو، ئاو بهێنن.
- ئەی دانیشتووانی خاکی تێما،
- بە نانەوە بەرەو ڕووی هەڵاتوو بچن،
- 15چونکە لە ڕووی شمشێر هەڵاتوون،
- لە ڕووی شمشێری هەڵکێشراو،
- لە ڕووی کەوانی توندکراو،
- لە ڕووی سەختی جەنگ.
- 16پەروەردگار ئەمەم پێ دەفەرموێت: «دوای یەک ساڵی ڕەبەق، هەموو شکۆمەندی قێدار بەسەردەچێت و
- 17پاشماوەی پاڵەوانە کەوان بەدەستەکانی نەوەی قێدار ژمارەیان کەم دەبن، چونکە یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل فەرمووی.»