PLAY PODCASTS
ئیشایا ٢٢: ١ - ٢٣: ١
Season 36 · Episode 22

ئیشایا ٢٢: ١ - ٢٣: ١

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

February 12, 202519m 5s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

ئیشایا ٢٢: ١ - ٢٣: ١

  • 1سروشێک سەبارەت بە دۆڵی بینین:
  • چیتانە وا سەرکەوتوون،
  • هەموو بۆ سەربان،
  • 2ئەی شارە بە هاتوهاوارەکە،
  • پڕ لە دەنگەدەنگ، شارۆچکە بە شانازییەکە؟
  • کوژراوەکانت کوژراوی شمشێر نین و
  • مردووی جەنگ نین.
  • 3فەرمانڕەواکانت پێکەوە هەڵاتن،
  • بێ بەرگری بە دیل گیران.
  • هەموو ئەوانەی گیران، پێکەوە بران بۆ زیندان،
  • ئەوانەش کە دوور بوون و هەڵاتبوون.
  • 4لەبەر ئەوە گوتم: «وازم لێ بهێنن،
  • بە تاڵییەوە دەگریێم،
  • زۆرم لێ مەکەن بۆ دڵدانەوەم
  • لەسەر وێرانبوونی گەلەکەم.»
  • 5یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار
  • ڕۆژێکی هەیە لە دۆڵی بینین
  • بۆ هاتوهەرا و سەرکوتکردن و سەرلێشێوان
  • بۆ دیوار بڕین و
  • هاوارکردن بۆ چیا.
  • 6ئیلام تیردانی هەڵگرتووە
  • بە گالیسکە و پیادە و سوارەوە،
  • قییریش قەڵغانی دەرخست.
  • 7جا هەڵبژاردەی دۆڵەکانت پڕ دەبێت لە گالیسکە و لە سوارەکان،
  • ڕیزیان بەستووە ڕووەو دەروازەکە.
  • 8داپۆشینی یەهودا نامێنێت.
  • جا لەو ڕۆژەدا دەڕوانیتە
  • چەکەکانی کۆشکی دارستان،
  • 9کەلێنەکانی شاری داود دەبینن کە زۆر بوون و
  • ئاوی گۆمی خوارێ کۆدەکەنەوە.
  • 10ماڵەکانی ئۆرشەلیم دەژمێرن و
  • ماڵەکان دەڕووخێنن بۆ پتەوکردنی شووراکە.
  • 11ئەستێلێک دروستدەکەن لەنێوان دوو شووراکە،
  • بۆ ئاوی گۆمە کۆنەکە.
  • بەڵام نەتانڕوانییە یەزدانی دروستکەری،
  • ئەوەی لەمێژەوە شێوەی کێشابوو نەتانبینی.
  • 12یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار،
  • لەو ڕۆژەدا بانگەوازی کرد
  • بۆ گریان و شیوەن و
  • سەرتاشین و پۆشینی جلوبەرگی گوش.
  • 13بەڵام ئەوەتا خۆشی و شادی،
  • مانگا کوشتنەوە و مەڕ سەربڕین،
  • گۆشت خواردن و شەراب خواردنەوە!
  • «با بخۆین و بخۆینەوە،
  • چونکە سبەی دەمرین.»
  • 14گوێم لێگرت یەزدانی سوپاسالار بۆی ئاشکرا کردم: «کەفارەت بۆ ئەم تاوانەتان ناکرێت تاکو دەمرن،» یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار دەفەرموێت.
  • 15یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت:
  • «بڕۆ بۆ لای ئەو کارگێڕە،
  • شەڤنا ئەوەی سەرپەرشتیاری کۆشکەکەیە:
  • 16چیت هەیە لێرە و کێ ڕوخسەتی پێداویت،
  • هەتا گۆڕێک بۆ خۆت هەڵبکەنیت،
  • ئەی ئەوەی لە بەرزایی گۆڕی خۆتت هەڵکەندووە و
  • بۆ خۆت لەناو تاشەبەرد ماڵت تاشیوە؟
  • 17«ئەی پاڵەوان، ئەوەتا یەزدان خەریکە بە توندی تووڕت دەدات و
  • بە هێزەوە لوولت دەکات،
  • 18وەک تۆپ بە توندی دەتپێچێتەوە و
  • بەرەو خاکێکی بەرفراوان تووڕت دەدات.
  • لەوێ دەمریت و
  • گالیسکەکانی شکۆمەندیت لەوێ دەبێت،
  • ئەی مایەی سووکایەتی ماڵی گەورەکەت!
  • 19لە پلەکەت دەرتدەکەم و
  • لە پایەکەت فڕێدەدرێیتە خوارەوە.
  • 20«لەو ڕۆژەدا بانگی بەندەکەی خۆم، بانگی ئەلیاقیمی کوڕی حیلقیا دەکەم و
  • 21جلەکەی تۆی لەبەر دەکەم و بە کەمەربەندەکەی تۆ کەمەری توند دەکەم و دەسەڵاتی تۆ دەدەمە دەست ئەو و دەبێت بە باوک بۆ ئۆرشەلیم و بۆ بنەماڵەی یەهودا.
  • 22کلیلی ماڵی داود دەدەمە دەستی و ئەوەی ئەو دەیکاتەوە کەس ناتوانێت دایبخات و ئەوەی دایدەخات کەس ناتوانێت بیکاتەوە.
  • 23وەک سنگ دەیچەقێنم لە شوێنێکی چەسپاو و دەبێت بە تەختی شکۆمەندی بۆ بنەماڵەکەی.
  • 24هەموو شکۆمەندی بنەماڵەکەی بەوەوە هەڵدەواسن، چڵەکان و لقەکان، هەموو دەفرە بچووکەکان، لە دەفرە پەلەکانەوە هەتا دەفرە قووڵەکان.»
  • 25یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت: «بەڵام سەردەمێک دێت سنگە چەقاوەکە لە شوێنە چەسپاوەکە نامێنێت و دەشکێت و دەکەوێت، ئەو بارگرانییەی لەسەری بوو دەبڕدرێتەوە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

ئیشایا ٢٣

  • 1سروشێک سەبارەت بە سور:
  • واوەیلا بکەن ئەی کەشتییەکانی تەرشیش!
  • چونکە سور کاول کراوە،
  • نە خانوو نە بەندەری بە پێوە نەماوە،
  • لە خاکی قوبرسەوە پێیان ڕاگەیەنرا.