PLAY PODCASTS
ئیشایا ٢٥: ١ - ٢٧: ١٣
Season 36 · Episode 24

ئیشایا ٢٥: ١ - ٢٧: ١٣

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

February 14, 202523m 25s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

ئیشایا ٢٥: ١ - ٢٧: ١٣

  • 1ئەی یەزدان، تۆ خودای منیت!
  • بە گەورەت دەزانم، ستایشی ناوت دەکەم،
  • چونکە تۆ کاری سەرسوڕهێنەرت کردووە،
  • پلانەکانت لە دێرزەمانەوەن،
  • بە دڵسۆزی چەسپاون.
  • 2شارت کاول کرد و
  • شارۆچکەی قەڵابەندت وێران کرد،
  • قەڵای بێگانەکان وەک شار نامێنێتەوە،
  • بۆ هەتاهەتایە بنیاد نانرێتەوە.
  • 3لەبەر ئەوە گەلی بەهێز ڕێزت لێ دەگرن،
  • شارۆچکەی نەتەوە بێ ویژدانەکان لێت دەترسن.
  • 4بوویت بە پەناگای هەژار،
  • پەناگای نەدار لە کاتی تەنگانە،
  • چەتر لە لێزمەی باران و
  • سێبەر لە گەرما،
  • چونکە هەڵچوونی بێ ویژدانەکان
  • لێزمەی بارانە بەسەر دیوارەوە،
  • 5وەک گەرمایە لە خاکی وشکدا.
  • هاتوهەرای بێگانەکان کپ دەکرێت
  • وەک گەرما بە سێبەری هەور
  • گۆرانی بێ ویژدانەکان زەلیل دەکرێت.
  • 6یەزدانی سوپاسالار بۆ هەموو گەلان
  • لەم کێوە خوانی دابەستەکان ساز دەکات،
  • خوانی شەرابی سادە و دابەستە پڕ لە مۆخەکان
  • مەی سادەی پاڵاوتە.
  • 7لەم کێوەدا لووشی دەدات
  • پەچەی سەر مردوو،
  • پەچە بەسەر هەموو گەلانەوە،
  • هەروەها ئەو سەرپۆشەی بەسەر هەموو نەتەوەکاندا پۆشراوە،
  • 8مردن لووشدەدات بۆ هەتاهەتایە.
  • یەزدانی باڵادەست فرمێسک
  • لەسەر هەموو ڕووەکان دەسڕێتەوە،
  • ڕیسوایی گەلەکەی دادەماڵێت
  • لە هەموو زەویدا،
  • چونکە یەزدان فەرمووی.
  • 9لەو ڕۆژەدا دەگوترێت:
  • «ئەوەتا ئەمە خودامانە،
  • چاوەڕێمان دەکرد، ڕزگاری کردین.
  • ئەمە یەزدانە، چاوەڕێمان دەکرد،
  • شاد دەبین و دڵشاد دەبین بە ڕزگارییەکەی.»
  • 10دەستی یەزدان ئەم کێوە دەپارێزێت،
  • بەڵام مۆئاب لە جێی خۆی پێپەست دەکرێت
  • وەک پێپەستکردنی کا بە ئاوی تەپاڵە.
  • 11جا مۆئاب لە ناوەڕاستیدا دەستی بڵاو دەکاتەوە
  • وەک چۆن مەلەوان بۆ مەلەکردن بڵاوی دەکاتەوە.
  • خودا لووتبەرزییەکەی دادەگرێت
  • لەگەڵ فرتوفێڵەکانی دەستی.
  • 12قەڵابەندی بەرزی شووراکانت دەچەمێنێتەوە،
  • دایدەگرێت دەینووسێنێت بە زەوییەوە، هەتا خۆڵ.

ئیشایا ٢٦

  • 1لەو ڕۆژەدا لە خاکی یەهودا ئەم گۆرانییە دەڵێن:
  • شاری بەهێزمان هەیە،
  • خودا ڕزگاری دەکاتە
  • شوورا و سەنگەری.
  • 2دەروازەکان بکەنەوە
  • با نەتەوەی ڕاستودروست
  • پارێزەری باوەڕ بێتە ژوورەوە.
  • 3تۆ کەسی بیروڕا چەسپاو
  • بە ئاشتی تەواو دەپارێزیت،
  • چونکە پشتی بە تۆ بەستووە.
  • 4هەتاهەتایە پشت بە یەزدان ببەستن،
  • چونکە یەزدان، هەر یەزدان، تاشەبەردەکەی هەتاهەتاییە.
  • 5ئەوانەی لە بەرزاییدا نیشتەجێن نزم دەکاتەوە،
  • شاری بەرزیش نەوی دەکات،
  • دەیدات بە زەویدا،
  • تەختی دەکات لەگەڵ خۆڵ.
  • 6پێی هەژار و هەنگاوی نەدار
  • پێشێلی دەکات.
  • 7ڕێڕەوی کەسی ڕاستودروست ڕێکە،
  • ئەی خودای ڕاست، ڕێگای ڕاستودروست خۆش دەکەیت.
  • 8ئەی یەزدان، لە ڕێی حوکمەکانت
  • چاوەڕێی تۆ دەکەین؛
  • ناوەکەت و یادکردنەوەت
  • ئارەزووی گیانمانە.
  • 9گیانم بە شەو ئارەزووت دەکات،
  • هەروەها لە بەیانیدا ڕۆحم لە ناخمدا پەرۆشە بۆت،
  • چونکە کاتێک حوکمەکانت لە زەوین،
  • دانیشتووانی جیهان فێری ڕاستودروستی دەبن.
  • 10بەدکار بەر میهرەبانی بکەوێت،
  • فێری ڕاستودروستی نابێت،
  • لە خاکی ڕاستییەکاندا ناڕەوایی دەکات،
  • شکۆی یەزدان نابینێت.
  • 11ئەی یەزدان تۆ باڵا دەستیت،
  • بەڵام ئەوان نایبینن.
  • با دڵگەرمیت بۆ گەلەکەت ببینن و شەرمەزار بن،
  • با ئەو ئاگرەی کە ئامادەت کردووە دوژمنەکانت بخوات.
  • 12ئەی یەزدان ئاشتیمان دەدەیتێ،
  • چونکە لە ڕاستیدا هەموو کارەکانمان تۆ کردووتە.
  • 13ئەی یەزدانی پەروەردگارمان،
  • گەورەکانی دیکە جگە لە تۆ، بوون بە گەورەمان،
  • بەڵام تەنها تۆ، یادی ناوی تۆ دەکەین.
  • 14ئەوان مردوون، زیندوو نابنەوە!
  • تارمایین، هەڵناستنەوە،
  • لەبەر ئەوە سزات دان و تێکت شکاندن،
  • هەموو یادگاریێکی ئەوانت لەناوبرد.
  • 15ئەی یەزدان، نەتەوەت زیاد کرد،
  • نەتەوەت زیاد کرد و
  • شکۆمەند بوویت،
  • هەموو سنوورەکانی خاکەکەت فراوان کرد.
  • 16ئەی یەزدان، لە تەنگانەدا هانایان بۆ هێنایت،
  • کاتێک تەمبێت کردن،
  • بە چرپەوە نوێژیان هەڵڕشت.
  • 17وەک ژنی سکپڕ کە لە منداڵبوون نزیک دەبێتەوە
  • لە ژاندا دەتلێتەوە و دەقیژێنێت،
  • ئاوامان لێ هات لەبەردەمت، ئەی یەزدان.
  • 18سکپڕ بووین تلاینەوە
  • وەک ئەوەی بامان بووبێت.
  • لە زەویدا ڕزگاریمان بەرپا نەکرد و
  • کەسێکی جیهانمان لێ نەبوو.
  • 19مردووەکانت زیندوو دەبنەوە،
  • لاشەکان هەڵدەستنەوە.
  • هەستن و گۆرانی بڵێن
  • ئەی دانیشتووانی خۆڵ،
  • چونکە شەونمت شەونمی بەیانییە،
  • زەوی تارماییەکانی لێ لەدایک دەبێت.
  • 20گەلەکەم بڕۆ، بڕۆ ناو ژوورەکانت و
  • دەرگاکەت لەدوای خۆت کلیل بدە،
  • بۆ ساتێک خۆت بشارەوە
  • هەتا تووڕەیی تێدەپەڕێت.
  • 21ئەوەتا یەزدان لە شوێنی خۆیەوە دێتە دەرەوە
  • هەتا سزای تاوانی دانیشتووانی زەوی بدات لەسەری.
  • زەوی خوێنەکانی ناو خۆی دەردەخات،
  • لەمەودوا کوژراوەکانی ناشارێتەوە.

ئیشایا ٢٧

  • 1لەو ڕۆژەدا،
  • یەزدان بە شمشێرە
  • ڕەق و گەورە و بەهێزەکەی،
  • سزای لیڤیاتان دەدات کە مارە هەڵاتووەکەیە،
  • لیڤیاتان کە مارە پێچ خواردووەکەیە،
  • ئەژدیهاکەی ناو دەریاش دەکوژێت.
  • 2لەو ڕۆژەدا
  • «گۆرانی بۆ ڕەزەمێوی بەردار بڵێن:
  • 3من یەزدانم، چاودێری ئەوم،
  • هەموو ساتێک ئاوی دەدەم.
  • بە شەو و بە ڕۆژ چاودێری دەکەم
  • نەوەک ئازار بدرێت.
  • 4هەڵچوونم نییە.
  • وای ئەگەر لە جەنگدا دڕکوداڵیان دەخستە بەرپێم!
  • من پێشێلم دەکردن و دەمسووتاندن،
  • گڕم لە هەموویان بەردەدا.
  • 5بەڵام ئەگەر پەنا بداتە پاڵ من
  • لەگەڵ من ئاشتی دەبەستێت،
  • ئاشتی لەگەڵ من دەبەستێت.»
  • 6لە داهاتوودا، یاقوب ڕەگ دادەکوتێت،
  • ئیسرائیل گوڵ دەکات و لق دەردەکات،
  • ڕووی جیهان پڕ بەروبووم دەکات.
  • 7ئایا یەزدان لێیدان
  • بەو شێوەیەی لەوانەی دا کە لێیان دەدان؟
  • یان ئەوەندەی لێ کوشتن
  • وەک لە بکوژانی ئەوانی کوشت؟
  • 8بە دوورخستنەوە و بە ڕاپێچکردن دژایەتی ئەوت کرد،
  • ڕایماڵی بە بای بەهێزی خۆی
  • لە ڕۆژێکی بای ڕۆژهەڵاتیدا.
  • 9لەبەر ئەوە بەمە کەفارەت بۆ تاوانی یاقوب دەکرێت،
  • ئەمەش هەموو بەروبوومی داماڵینی گوناهەکەیەتی
  • بەوەی هەموو بەردەکانی قوربانگاکە
  • وەک بەردی گەچی وردوخاشکراو لێ بکات،
  • نە ستوونە ئەشێراکان و نە قوربانگاکانی خۆر
  • بە پێوە نەمێنێت.
  • 10شاری قەڵابەند تەنهایە،
  • ماڵ چۆڵ و بەجێماوە وەک چۆڵەوانی،
  • لەوێ گوێرەکە دەلەوەڕێت و
  • لەوێ پاڵ دەداتەوە و
  • لقەکانی تێکدەدات.
  • 11کە وشک دەبێت پۆپکەکانی دەشکێن و
  • ژنان دێن ئاگریان تێبەر دەدەن،
  • چونکە گەلێکی تێگەیشتوو نییە،
  • لەبەر ئەوە دروستکەرەکەی بەزەیی پێیاندا نایەتەوە و
  • شێوەکێشەکەی لەگەڵیدا میهرەبان نابێت.
  • 12لەو ڕۆژەدا یەزدان دەیکوتێت لە ئاوەڕۆی فوراتەوە هەتا دۆڵی میسر، ئێوەش یەک بە یەک هەڵدەگیرێنەوە، ئەی نەوەی ئیسرائیل.
  • 13لەو ڕۆژەدا فوو بە کەڕەنایەکی گەورەدا دەکرێت، جا ونبووەکان لە خاکی ئاشور و دوورخراوەکان بۆ خاکی میسر دێن و کڕنۆش بۆ یەزدان دەبەن لە کێوی پیرۆز لە ئۆرشەلیم.