PLAY PODCASTS
ئیشایا ١١: ١ - ١٦
Season 36 · Episode 15

ئیشایا ١١: ١ - ١٦

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

February 5, 202520m 47s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

ئیشایا ١١: ١ - ١٦

  • 1چڵێک لە بنەداری یەسا دەردەچێت،
  • لقێکی نوێ لە ڕەگەکەیەوە دەڕوێت.
  • 2ڕۆحی یەزدان لەسەری دەنیشێتەوە،
  • ڕۆحی دانایی و تێگەیشتن،
  • ڕۆحی ڕاوێژ و ئازایەتی،
  • ڕۆحی زانین و لەخواترسی،
  • 3بە لەخواترسی شادمان دەبێت.
  • بەگوێرەی بینینی چاوی خۆی دادوەری ناکات،
  • بەگوێرەی بیستنی گوێی خۆی بڕیار نادات،
  • 4بەڵکو بە ڕاستودروستی دادوەری بۆ هەژاران دەکات و
  • بە ڕاستی بڕیار بۆ نەدارانی جیهان دەدات.
  • بە داردەستی دەمی لە زەوی دەدات،
  • بە بای لێوەکانی بەدکاران دەکوژێت.
  • 5ڕاستودروستی دەبێتە پشتێن و
  • دڵسۆزیش دەبێتە کەمەربەند بە ناوقەدیەوە.
  • 6گورگ لەگەڵ بەرخ نیشتەجێ دەبێت،
  • پڵنگ لەگەڵ کارەبزن پاڵ دەداتەوە،
  • گوێرەکە و بەچکە شێر و دابەستە پێکەوەن و
  • منداڵێکی بچووک بەڕێوەیان دەبات.
  • 7مانگا و ورچ پێکەوە دەلەوەڕێن،
  • بێچووەکانیان پێکەوە پاڵ دەدەنەوە،
  • شێر وەکو گا کا دەخوات.
  • 8کۆرپەی شیرەخۆرە لەسەر کونی ماری کۆبرا یاری دەکات،
  • لەشیربڕاوە دەست دەباتە ناو کونی مارەوە.
  • 9خراپە و گەندەڵی ناکەن لە هەموو کێوی پیرۆزم،
  • چونکە زەوی پڕ دەبێت لە ناسینی یەزدان
  • هەروەک ئاو دەریا دادەپۆشێت.
  • 10لەو ڕۆژەدا ڕەگەکەی یەسا کە چەقاوە وەک ئاڵای گەلان، نەتەوەکان داوای ئەو دەکەن و شوێنی حەوانەوەی شکۆدار دەبێت.
  • 11لەو ڕۆژەدا پەروەردگار دووبارە دەستی درێژ دەکاتەوە بۆ کڕینەوەی پاشماوەی گەلەکەی خۆی، ئەوەی ماوەتەوە لە ئاشور، لە پاشایەتی باکووری میسر و پاشایەتی باشووری میسر، لە کوش، ئیلام، بابل، حەمات و لە دوورگەکانی دەریا.
  • 12ئاڵایەک بۆ نەتەوەکان بەرز دەکاتەوە و
  • دوورخراوەکانی ئیسرائیل کۆدەکاتەوە،
  • پەرتەوازەکانی یەهودا خڕدەکاتەوە
  • لە هەر چوار لای زەوییەوە.
  • 13بەغیلی ئەفرایم نامێنێت و
  • هەراسانی یەهوداش دەبڕدرێتەوە،
  • ئەفرایم بەغیلی بە یەهودا نابات و
  • یەهوداش ئەفرایم هەراسان ناکات.
  • 14پێکەوە ڕووەو دەریا بەلای زوورگەکان پەلاماری فەلەستییەکان دەدەن و
  • خەڵکی ڕۆژهەڵات تاڵان دەکەن.
  • ئەدۆم و مۆئاب ژێردەستەیان دەبن،
  • عەمۆنییەکانیش گوێڕایەڵیان دەبن.
  • 15یەزدان کەنداوی دەریای میسر
  • تێکوپێک دەدات،
  • بە بایە سووتێنەرەکەی
  • دەستی ڕادەوەشێنێت بەسەر فوراتدا،
  • لێی دەدات و دەیکاتە حەوت جۆگە
  • بە پێڵاوەوە بەناویدا دەڕۆن.
  • 16دەبێت بە ڕێگا بۆ پاشماوەی گەلەکەی
  • ئەوانەی لە ئاشور دەمێننەوە
  • وەک ئەوەی بۆ ئیسرائیل بوو
  • لەو ڕۆژەی لە خاکی میسرەوە هاتنە دەرەوە.