PLAY PODCASTS
ئیشایا ٢٨: ١ - ٢٩: ٥
Season 36 · Episode 25

ئیشایا ٢٨: ١ - ٢٩: ٥

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

February 15, 202517m 44s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

ئیشایا ٢٨: ١ - ٢٩: ٥

  • 1قوڕبەسەر ئەو تاجەی سەرخۆشانی ئەفرایم شانازی پێوە دەکەن!
  • قوڕبەسەر ئەو شارەی دەسەڵاتدارە بەسەر دۆڵی بەپیت،
  • کە جوانی و شکۆمەندییەکەی وەک گوڵێکی سیسە.
  • قوڕبەسەر ئەوانەی شەراب ئەوانی کەواندووە!
  • 2ئەوەتا بەهێز و توند هی پەروەردگارە.
  • وەک لێزمەی تەرزە و ڕەشەبای وێرانکەر،
  • وەک لێزمەی ئاوی زۆری ڕاماڵ،
  • بە دەست فڕێیدەداتە سەر زەوی.
  • 3پێشێل دەکرێت
  • تاجی شانازی سەرخۆشانی ئەفرایم.
  • 4دەبێت بە گوڵی سیس بوو
  • جوانی شکۆمەندییەکەی،
  • ئەوەی لەسەر دۆڵی بەپیتە،
  • وەک پێگەیشتنی هەنجیر بەر لە هاوین،
  • ئەوەی دەیبینێت
  • هێشتا لە مستیەتی قووتی دەدات.
  • 5لەو ڕۆژەدا یەزدانی سوپاسالار
  • دەبێتە تاجەگوڵینەی جوانی و
  • تاجی شکۆمەندی
  • بۆ پاشماوەی گەلەکەی.
  • 6دەبێتە ڕۆحی دادپەروەری
  • بۆ دانیشتوو لەسەر تەختی حوکمدان و
  • پاڵەوانیێتی
  • بۆ بەرەنگاربووانی جەنگ لەبەر دەروازەکان.
  • 7ئەمانیش بە شەراب گێژن و
  • بە مەی گومڕان:
  • کاهین و پێغەمبەر بە مەی گێژن،
  • بە شەراب قووتدەدرێن،
  • بە مەی گومڕان،
  • کە بینینیان بۆ ئاشکرا دەکرێت گێژن،
  • کوێرانە حوکم دەدەن.
  • 8هەموو مێزەکان پڕ بوون لە ڕشانەوە و
  • هیچ جێگایەک بێ پیسایی نەماوە.
  • 9دەڵێن: «زانیاری فێری کێ دەکات؟
  • پەیام بۆ کێ ڕوون دەکاتەوە؟
  • بۆ لەشیربڕاوەکان،
  • یان بۆ لە مەمک بڕاوەکان؟
  • 10وەک گغە گغ بۆ گغە گغ،
  • بڤە بڤ بۆ بڤە بڤ،
  • کەمێک لێرە و کەمێک لەوێ.»
  • 11کەواتە خوداش بە لێوی بێگانە و زمانێکی نامۆ
  • قسە بۆ ئەم گەلە دەکات.
  • 12بۆ ئەوانەی پێی گوتن:
  • «ئەمە حەسانەوەیە،
  • با ماندوو بحەسێتەوە، ئەمە ئارامگایە.»
  • بەڵام نەیانویست گوێ بگرن.
  • 13جا فەرمایشتی یەزدان بۆیان دەبێت بە:
  • گغە گغ بۆ گغە گغ،
  • بڤە بڤ بۆ بڤە بڤ،
  • کەمێک لێرە و کەمێک لەوێ.
  • بۆ ئەوەی بڕۆن و بەرەو دواوە بکەون و
  • بشکێنەوە و ڕاو بکرێن و بگیرێن.
  • 14ئەی پیاوانی گاڵتەجاڕ، لەبەر ئەوە گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن،
  • ئەی فەرمانڕەوایانی ئەم گەلە کە لە ئۆرشەلیمن!
  • 15گوتتان: «پەیمانمان لەگەڵ مردن بەستووە و
  • پەیماننامەمان لەگەڵ جیهانی مردووان مۆر کردووە،
  • کە قامچی لافاو تێدەپەڕێت
  • لە ئێمە نزیک ناکەوێتەوە،
  • چونکە درۆمان کردووە بە داڵدەمان و
  • لەناو ساختە پەناگیر دەبین.»
  • 16لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:
  • «ئەوەتا بەردێک لە سییۆن دادەنێم،
  • کە دەبێتە سەنگی مەحەک،
  • گرنگترین و گرانبەهاترین بەردی بناغە بۆ بناغەیەکی پتەو،
  • ئەوەی پشتی پێ ببەستێت ناشڵەژێت.
  • 17دادوەری دەکەمە گوریسی پێوانە و
  • بە شاووڵ ڕاستودروستی دەکەم،
  • جا تەرزە داڵدەی درۆ ڕادەماڵێت و
  • پەناگاش ئاو دایدەپۆشێت.
  • 18پەیمانەکەتان لەگەڵ مردن دەسڕێتەوە و
  • پەیماننامەکەتان لەگەڵ جیهانی مردووان سەر ناگرێت.
  • کاتێک قامچی لافاو تێدەپەڕێت،
  • ئێوە بۆی دەبن بە پێشێل.
  • 19هەر کاتێک تێبپەڕێت دەتانبات،
  • چونکە هەموو بەیانییەک تێدەپەڕێت
  • بە شەو و بە ڕۆژ.»
  • بە تەنها تێگەیشتنی پەیامەکە
  • دەبێتە مایەی تۆقاندن.
  • 20دۆشەک کورت بووە بۆ ڕاکشان و
  • لێفەش تەنک بووە بۆ لەخۆپێچانەوە.
  • 21یەزدان هەڵدەستێت، وەک لە کێوی پەراچیم هەستا،
  • هەروەک لە دۆڵی گبعۆن، تووڕەیی دێتە جۆش
  • بۆ ئەوەی کارەکەی بکات، کارەکەی نامۆیە!
  • بۆ ئەوەی ئیشەکەی بکات، ئیشەکەی نامۆیە!
  • 22ئێستا گالتەجاڕ مەبن،
  • نەوەک کۆتتان توندتر بکرێت،
  • چونکە لەلایەن یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار،
  • گوێم لە کۆتایی پێهێنان و بڕانەوە بووە بەسەر هەموو خاکەکەدا.
  • 23گوێ شل بکەن و دەنگم ببیستن،
  • گوێ بگرن و قسەم ببیستن.
  • 24ئایا جوتیار هەموو ڕۆژێک زەوییەکەی دەکێڵێت،
  • هەڵیدەکۆڵێت و خەرتەی دەکات بۆ چاندن؟
  • 25ئەی کە ڕووەکەی تەخت کرد،
  • تۆوی دەکات بە کونجی و زیرەی تێدا دەوەشێنێت و
  • گەنم لە هێڵی جووتەکانی دادەنێت و
  • جۆ لە شوێنی نیشانکراو،
  • گوڵەبەڕۆژەش لە سنوورەکانی؟
  • 26جا خودای خۆی فێری دەکات،
  • بە دادوەری ڕێنمایی دەکات.
  • 27کونجی بە جەنجەڕ ناکوترێت،
  • چەرخەی عەرەبانەش بەسەر زیرەدا نایەت،
  • بەڵکو کونجی بە دار تێکدەدرێت و
  • زیرەش بە گۆچان.
  • 28دانەوێڵە بۆ نان دەکوترێت،
  • هەتاهەتایە جەنجەڕی بەسەردا ناهێنێت،
  • چەرخەی عەرەبانەکەی و
  • ئەسپەکەی وردوخاشی ناکەن.
  • 29هەموو ئەمانەش لەلایەن یەزدانی سوپاسالارەوە هاتوون،
  • ڕاوێژی سەیرە و دانایی مەزنە.

ئیشایا ٢٩

  • 1قوڕبەسەر ئەریێل، ئەریێل
  • ئەو شارەی داود تێیدا مایەوە!
  • ساڵ لەدوای ساڵ زیاد بکەن،
  • با جەژنەکان بسوڕێنەوە.
  • 2منیش تەنگ بە ئەریێل هەڵدەچنم،
  • جا دەبێت بە گریان و شیوەن و
  • بۆ من وەک ئاگردانی قوربانگای لێدێت،
  • 3وەک بازنە دەورت دەدەم،
  • بە قەڵا تەنگت پێهەڵدەچنم و
  • سەنگەر بە چواردەورتدا لێ دەدەم.
  • 4جا نزم دەبیتەوە و لە زەوییەوە دەدوێیت،
  • قسەکەت لەناو خۆڵ دەچەمێتەوە،
  • دەنگت وەک تارمایی دەبێت لە زەوییەوە،
  • قسەکەت لەناو خۆڵ چرپەی دێت.
  • 5ئاپۆرەی دوژمنانت وەک تۆزی کوتراو دەبن و
  • ئاپۆرەی زۆرداران وەک پووشی با بردوو دەبێت.
  • لە ساتێکدا لەپڕ ئەوە دەبێت،