
Season 29 · Episode 19
زهبورهكان ٣١: ١ - ٣٢: ١
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
August 23, 202418m 30s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
زهبورهكان ٣١: ١ - ٣٢: ١
- 1ئەی یەزدان، من پەنا دەبەمە بەر تۆ،
- با هەرگیز شەرمەزار نەبم،
- بە ڕاستودروستی خۆت دەربازم بکە.
- 2گوێت بۆم شل بکە،
- بە زوویی فریام بکەوە،
- ببە بەو تاشەبەردەی پەنای بۆ دەبەم،
- بەو قەڵا سەختە بۆ ڕزگارکردنم.
- 3لەبەر ئەوەی تاشەبەرد و قەڵای منی،
- لە پێناوی ناوی خۆت ڕابەرایەتی و ڕێنماییم بکە.
- 4لەو تەڵەیەی بۆم نراوەتەوە ئازادم بکە،
- چونکە تۆ پەناگای منی.
- 5ڕۆحی خۆم بە دەستی تۆ دەسپێرم،
- ئەی یەزدان، خودای ڕاستی، بمکڕەوە.
- 6من ڕقم لەوانە دەبێتەوە کە دەست بە بتی پووچەوە دەگرن،
- من متمانەم بە یەزدان هەیە.
- 7من بە خۆشەویستی نەگۆڕی تۆ شاد و دڵخۆش دەبم،
- چونکە تۆ دەردی منت بینیوە و
- لە تەنگانەدا گیانی منت ناسیوە.
- 8نەتخستوومەتە بەردەستی دوژمنان،
- بەڵکو لەسەر شوێنێکی فراوان ڕاتگرتووم.
- 9ئەی یەزدان، لەگەڵم میهرەبان بە، چونکە لە تەنگانەدام.
- چاوەکانم کزبوون لە خەفەتان،
- ڕۆح و لەشم لە خەمان.
- 10ژیانم بە خەم و خەفەت فەوتاوە،
- ساڵانی تەمەنم بە ئاخ هەڵکێشان،
- لەبەر دەرد و بەڵا هێزم لێ بڕاوە،
- ئێسقانەکانم پووکاونەتەوە.
- 11بەهۆی دوژمنەکانمەوە،
- بە تەواوی بوومەتە مایەی شەرمەزاری لای دراوسێکانم،
- بوومەتە مایەی ترس بۆ ئاشناکانم،
- ئەوانەی لە شەقامدا دەمبینن، لێم دوور دەکەونەوە.
- 12لەبیرکراوم وەک ئەوەی مردبم،
- وەک قاپێکی شکاوم بەسەرهاتووە.
- 13گوێم لە چپەچپی زۆر کەس بووە،
- «لە هەموو لایەکەوە ترس و تۆقین هەیە!»
- هەموو پێکەوە پیلان لە دژم دەگێڕن،
- بیر لەوە دەکەنەوە ژیانم لەناو ببەن.
- 14بەڵام ئەی یەزدان، من پشتم بە تۆ بەستووە،
- دەڵێم: «تۆ خودای منیت.»
- 15ڕۆژگارم لەناو دەستی تۆدایە،
- لە دەستی دوژمنان و
- ئەوانەی ڕاوم دەنێن دەربازم بکە.
- 16با ڕوخسارت بەسەر خزمەتکاری خۆتدا بدرەوشێتەوە،
- بە خۆشەویستی نەگۆڕی خۆت ڕزگارم بکە.
- 17با شەرمەزار نەبم ئەی یەزدان،
- چونکە هاوار بۆ تۆ دەهێنم،
- با بەدکاران شەرمەزار بن،
- لەناو جیهانی مردووان خامۆش بن.
- 18با زمانە درۆزنەکانیان لاڵ بێت،
- چونکە بە فیز و وشەی ناشیرینەوە
- سووکایەتی بە سەرڕاستان دەکەن.
- 19چاکەت چەند مەزنە،
- کە هەڵتگرتووە بۆ ئەوانەی ترسی تۆیان لە دڵدایە،
- ئەوەی بە بەرچاوی خەڵکەوە،
- بەوانەی دەبەخشیت کە پەنات بۆ دەهێنن.
- 20لە پەنای خۆت دەیانشاریتەوە،
- لە پیلانەکانی خەڵکی،
- لەژێر سێبەری خۆت دەیانپارێزیت،
- لە زمانی سکاڵاکەران.
- 21ستایش بۆ یەزدان،
- چونکە خۆشەویستییە نەگۆڕە سەرسوڕهێنەرەکەی خۆی نیشاندام،
- کاتێک لە شارێکی ئابڵوقەدراو بووم.
- 22لە کاتی سەرلێشێوانم گوتم:
- «لەبەرچاوت نەماوم!»
- بەڵام تۆ گوێت لە دەنگی پاڕانەوەم گرت،
- کە هاوارم بۆت هێنا.
- 23ئەی هەموو خۆشەویستانی، یەزدانتان خۆشبوێت!
- یەزدان دڵسۆزەکان دەپارێزێت،
- بەڵام بە تەواوی سزای لووتبەرزەکان دەدات.
- 24ئازابن و دڵتان بەهێز بکەن،
- ئەی هەموو ئەوانەی هیواتان بە یەزدان هەیە.
زهبورهكان ٣٢
- 1خۆزگە دەخوازرێ بەوەی لە یاخیبوونەکانی بەخشراوە،
- گوناهەکانی داپۆشراوە.