
Season 29 · Episode 3
زهبورهكان ٢: ١ - ١٢
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
August 7, 202419m 13s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
زهبورهكان ٢: ١ - ١٢
- 1بۆچی نەتەوەکان دەوروژێن و
- گەلان پیلان لە شتی پووچ دەگێڕن؟
- 2پاشایانی زەوی خۆیان ڕێک دەخەن،
- سەرۆکەکانیان پێکەوە کۆدەبنەوە
- لە دژی یەزدان و مەسیحەکەی و دەڵێن:
- 3«با کۆتەکانیان بشکێنین و
- زنجیرەکانیان لە خۆمان بکەینەوە.»
- 4ئەوەی لە ئاسمان دانیشتووە پێدەکەنێت،
- پەروەردگار گاڵتەیان پێ دەکات.
- 5ئینجا بە تووڕەیی خۆی قسەیان بۆ دەکات،
- بە هەڵچوونی خۆی دەیانتۆقێنێت:
- 6«من پاشای خۆمم لەسەر سییۆن داناوە،
- لەسەر کێوی پیرۆزی خۆم.»
- 7من فەرمانی یەزدانتان پێ ڕادەگەیەنم:
- پێی فەرمووم: «تۆ کوڕی منی،
- من ئەمڕۆ بوومە باوکت.
- 8داوام لێ بکە، نەتەوەکان دەکەم بە میراتت،
- ئەوپەڕی زەوی دەکەم بە موڵکی تۆ.
- 9بە گۆچانێکی ئاسنین دەیانشکێنیت و
- وەک گۆزەیەکی گڵین وردوخاشیان دەکەیت.»
- 10بۆیە، ئەی پاشایان، وریابن،
- سەرۆکەکانی زەوی، ئاگاداربن.
- 11بە ترسەوە یەزدان بپەرستن،
- بە لەرزەوە دڵخۆش بن.
- 12کوڕەکە ماچ بکەن، نەوەک تووڕە ببێت و
- لە ڕێگای خۆتان بفەوتێن،
- چونکە تووڕەیی ئەو زوو دێتە جۆش.
- خۆزگە دەخوازرێ بە هەموو ئەوانەی پەنا دەبەنە بەر ئەو.