PLAY PODCASTS
زه‌بوره‌كان ١٩: ١ - ٢٠: ٩
Season 29 · Episode 12

زه‌بوره‌كان ١٩: ١ - ٢٠: ٩

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

August 16, 202419m 45s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

زه‌بوره‌كان ١٩: ١ - ٢٠: ٩

  • 1ئاسمان باسی شکۆی خودا دەکات،
  • گەردوون کارەکانی دەستی ڕادەگەیەنێت.
  • 2ڕۆژ لەدوای ڕۆژ وتەی بەرز دەبارێنن،
  • شەو لەدوای شەو زانین ڕادەگەیەنن.
  • 3هیچ قسە و زمانێکیان نییە،
  • دەنگیان نابیسترێت،
  • 4بەڵام پەیامیان دەگاتە هەموو زەوی،
  • وتەکانیان بەوپەڕی جیهان.
  • لە ئاسمان چادری بۆ خۆر هەڵداوە،
  • 5کە وەک زاوایەکە لە ژوورەکەی بێتە دەرەوە،
  • وەک پاڵەوانێکە کە شادە بە ڕاکردن لە گۆڕەپان.
  • 6لەو سەری ئاسمانەوە هەڵدێت و
  • دەسووڕێتەوە هەتا ئەو سەری،
  • هیچ شتێک لەبەر گەرماییەکەی ناشاردرێتەوە.
  • 7فێرکردنی یەزدان تەواوە،
  • دەروون دەبووژێنێتەوە.
  • شەریعەتی یەزدان جێی متمانەیە،
  • ساویلکە دەکەنە دانا.
  • 8ڕێنمایی یەزدان دروستە،
  • دڵ خۆش دەکات.
  • ڕاسپاردەی یەزدان پاکە،
  • چاو ڕۆشن دەکات.
  • 9لەخواترسی بێگەردە،
  • هەتاهەتایە سەقامگیرە.
  • حوکمی یەزدان ڕاستە،
  • بە تەواوی ڕاستودروستە.
  • 10ئەوانە لە زێڕ دڵگیرترن،
  • لە زێڕی بێگەردی زۆر،
  • لە هەنگوین شیرینترن،
  • لە دڵۆپی شانەی هەنگوین.
  • 11خزمەتکارەکەت بەوانە ئاگادار کراوەتەوە،
  • پەیڕەوکردنیان پاداشتی زۆرە.
  • 12کێ لە هەڵەکانی خۆی تێدەگات؟
  • گوناهە شاراوەکانم ببەخشە.
  • 13خزمەتکارەکەت لە گوناهی یاخیبوون بپارێزە،
  • وا مەکە بەسەرمدا زاڵبێت.
  • ئیتر بێ کەموکوڕی دەبم،
  • لە گوناهی گەورە بێبەری دەبم.
  • 14با قسەی دەم و لێکدانەوەی دڵم
  • جێی ڕەزامەندی تۆ بێت،
  • ئەی یەزدان، تاشەبەردی من و ڕزگارکەرم.

زه‌بوره‌كان ٢٠

  • 1با یەزدان لە ڕۆژی تەنگانەدا بە دەنگتەوە بێت،
  • با ناوی خودای یاقوب بتپارێزێت.
  • 2با لە پیرۆزگاکەیەوە یارمەتیت بۆ بنێرێت و
  • لە سییۆنەوە پشتگیریت بکات.
  • 3با هەموو قوربانییەکانی تۆی لەبیربێت و
  • هەموو قوربانی سووتاندنەکانی تۆ قبوڵ بکات.
  • 4با ئارەزووی دڵت بهێنێتە دی و
  • هەموو مەبەستەکانت بە ئەنجام بگەیەنێت.
  • 5هەلهەلە لێدەدەین بۆ ڕزگاربوونت و
  • بە ناوی خودامانەوە ئاڵا بەرز دەکەینەوە.
  • با یەزدان هەموو داواکارییەکانت بەجێبهێنێت.
  • 6ئێستا زانیم کە یەزدان دەستنیشانکراوەکەی ڕزگار دەکات،
  • لە پیرۆزگا ئاسمانییەکەی خۆیەوە بە دەنگییەوە دێت،
  • بە توانای ڕزگاریی دەستی ڕاستی.
  • 7هەندێک شانازی بە گالیسکە دەکەن و هەندێک بە ئەسپ،
  • بەڵام ئێمە شانازی بە ناوی یەزدانی پەروەردگارمان دەکەین.
  • 8ئەوان چەمانەوە و کەوتن،
  • بەڵام ئێمە هەستاین و چەسپاین.
  • 9ئەی یەزدان، پاشا ڕزگار بکە!
  • کە لێت دەپاڕێینەوە بەدەنگمانەوە وەرە!