PLAY PODCASTS
زه‌بوره‌كان ٢٢: ١ - ٢١
Season 29 · Episode 14

زه‌بوره‌كان ٢٢: ١ - ٢١

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

August 18, 202419m 43s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

زه‌بوره‌كان ٢٢: ١ - ٢١

  • 1خودای من، خودای من، بۆ وازت لێ هێنام؟
  • بۆ وا دووری لە ڕزگارکردنم، لە بیستنی ناڵەم؟
  • 2ئەی خودای من، بە ڕۆژ لێت دەپاڕێمەوە، وەڵامم نادەیتەوە،
  • بە شەویش ئارامیم نییە.
  • 3لەگەڵ ئەوەشدا، تۆ خودای پیرۆزیت،
  • لەنێو ستایشی ئیسرائیل دانیشتوویت.
  • 4باوباپیرانمان پشتیان بە تۆ بەست،
  • پشتیان بە تۆ بەست و تۆش ڕزگارت کردن.
  • 5هاواریان بۆ تۆ هێنا و تۆش دەربازت کردن،
  • پشتیان بە تۆ بەست و شەرمەزار نەبوون.
  • 6بەڵام من سەگم نەک مرۆڤ،
  • مایەی ڕیسوایی ئادەمیزاد و سووکایەتی خەڵک.
  • 7هەموو ئەوانەی دەمبینن گاڵتەم پێ دەکەن،
  • توانجم لێ دەگرن و بە بزەوە سەر بادەدەن و دەڵێن:
  • 8«پشتی بە یەزدان بەست، با یەزدان ڕزگاری بکات.
  • با فریای بکەوێت، ئەگەر یەزدان پێی دڵخۆشە.»
  • 9بەڵام تۆ لەناو سکی دایکم دەرتهێنام،
  • کاتێک لەبەر مەمکی دایکم بووم، دڵنیات کردم.
  • 10من لە کاتی لەدایکبوونمەوە بە تۆ سپێردراوم،
  • لە سکی دایکمەوە تۆ خودای منی.
  • 11لێم دوور مەبە، چونکە تەنگانە نزیک بووەتەوە و
  • کەس نییە یارمەتیم بدات.
  • 12گای زۆر دەوریان داوم،
  • گایە بەهێزەکانی باشان ئابڵوقەیان داوم.
  • 13وەک شێری دڕندەی بە نەڕەنەڕ،
  • ددانیان لێ تیژکردوومەتەوە.
  • 14وەک ئاو ڕژام،
  • هەموو ئێسقانەکانم لێک جیا بوونەتەوە.
  • دڵم بووە بە مۆم،
  • لە ناخمدا تواوەتەوە.
  • 15هێزم وەک پارچە گۆزە وشک بووە،
  • زمانم بە مەڵاشوومەوە نووساوە،
  • منت خستە ناو خاکی مەرگ.
  • 16سەگ دەوریان داوم،
  • تاقمێک بەدکار ئابڵوقەیان داوم،
  • دەست و پێیان کون کردووم.
  • 17هەموو ئێسقانەکانم دەژمێرم،
  • ئەمانە تەماشام دەکەن و سەرنجیان لەسەرمە.
  • 18جلوبەرگەکەم لەنێو خۆیان بەش دەکەن،
  • تیروپشک لەسەر کراسەکەم دەکەن.
  • 19بەڵام تۆ ئەی یەزدان، لێم دوور مەبە،
  • ئەی هێزی من، زوو بگە فریام.
  • 20ژیانم لە شمشێر دەرباز بکە،
  • ژیانی بەهادارم لە چنگی سەگ.
  • 21لە دەمی شێر ڕزگارم بکە،
  • لە قۆچی گای کێوی، دەربازم بکە.