PLAY PODCASTS
زه‌بوره‌كان ٤٩: ١ - ٥٠: ٢٣
Season 29 · Episode 27

زه‌بوره‌كان ٤٩: ١ - ٥٠: ٢٣

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

August 31, 202423m 4s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

زه‌بوره‌كان ٤٩: ١ - ٥٠: ٢٣

  • 1ئەی هەموو گەلان، ئەمە ببیستن،
  • ئەی هەموو دانیشتووانی زەوی، گوێ بگرن،
  • 2پایەبەرز و پایەنزم،
  • هەژار و دەوڵەمەند پێکەوە.
  • 3دەمم باسی دانایی دەکات،
  • لێکدانەوەی دڵم تێگەیشتنە.
  • 4گوێ بۆ پەند شل دەکەم،
  • بە قیسارە مەتەڵەکەم ڕوون دەکەمەوە.
  • 5بۆ لە ڕۆژانی تەنگانە بترسم،
  • کاتێک فێڵبازە خراپەکارەکان دەورم دەگرن؟
  • 6ئەوانەن کە پشت بە سامانیان دەبەستن،
  • شانازی بە دەوڵەمەندییەکەیان دەکەن.
  • 7کەس ناتوانێت ژیانی براکەی بکڕێتەوە،
  • یان کەفارەتی ئەو بداتە خودا.
  • 8کڕینەوەی ژیان زۆر گران دەکەوێت،
  • هەرگیز ناتوانرێت نرخی تەواوی بدرێت،
  • 9تاکو بۆ هەتاهەتایە بە زیندووێتی بمێنێتەوە و
  • گۆڕ نەبینێت.
  • 10بێگومان هەموو دەبینن کە تەنانەت کەسە داناکانیش دەمرن،
  • نەزانەکان و گێلەکان وەک یەک لەناودەچن و
  • سامانیان بۆ ئەوانی دیکە جێدەهێڵن.
  • 11گۆڕیان ماڵی هەتاهەتاییانە،
  • شوێنی نیشتەجێبوونیانە نەوە دوای نەوە،
  • لەگەڵ ئەوەشدا زەویشیان بە ناوی خۆیانەوە ناودەنا.
  • 12مرۆڤ هەرچەندە دەوڵەمەند بێت نامێنێت،
  • وەک ئەو ئاژەڵانە وایە کە لەناودەچن.
  • 13ئەمە ڕێگای ئەوانەیە کە پشت بە خۆیان دەبەستن،
  • ئەوانەش کە دوایان دەکەون بە قسەکانیان پەسەندی دەکەن.
  • 14ئەوانە وەک مەڕن و چارەنووسیان مەرگە،
  • مەرگ دەبێتە شوانیان.
  • لە بەیانیدا سەرڕاستەکان فەرمانڕەوایەتییان دەکەن،
  • شێوەیان دادەڕزێت،
  • جیهانی مردووان دەبێتە ماڵیان.
  • 15بەڵام خودا گیانم لە چنگی جیهانی مردووان دەکڕێتەوە،
  • چونکە بۆ لای خۆی دەمبات.
  • 16ترست لێ نەنیشێت ئەگەر یەکێک دەوڵەمەند بوو،
  • شکۆمەندی ماڵەکەی زیاد بوو،
  • 17چونکە کە مرد هیچ لەگەڵ خۆی نابات،
  • شکۆیەکەی بەدوایەوە نابێت.
  • 18لەگەڵ ئەوەی کاتێک زیندووە خۆی بە بەختەوەر دەزانێت،
  • ستایش دەکرێیت کاتێک سەرکەوتوو بیت.
  • 19بەڵام ئەویش بۆ نەوەی باوباپیرانی دەڕوات،
  • ئەوانەی هەتاهەتایە چاویان بە ڕووناکی ناکەوێتەوە.
  • 20مرۆڤ دەوڵەمەندیش بێت ئەگەر تێنەگات،
  • وەک ئەو ئاژەڵانە وایە کە لەناودەچن.

زه‌بوره‌كان ٥٠

  • 1خودای توانادار، یەزدان، دەفەرموێت،
  • لە ڕۆژهەڵاتەوە هەتا ڕۆژئاوای زەوی بانگ دەکات.
  • 2لە سییۆنەوە کە لە جوانیدا تەواوە،
  • خودا پڕشنگ دەدات.
  • 3خودامان دێت و بێدەنگ نابێت،
  • ئاگر لەپێشیەوە هەڵدەلووشێت،
  • گەردەلوولێکی بەهێز لە دەوریەتی.
  • 4بانگی ئاسمان دەکات لە بەرزایی،
  • هەروەها زەوی، بۆ دادگایی گەلەکەی:
  • 5«بۆم کۆبکەنەوە خۆشەویستانم،
  • کە بە قوربانی پەیمانیان لەگەڵ بەستووم.»
  • 6ئاسمان ڕاستودروستییەکەی ڕادەگەیەنێت،
  • چونکە خودا خۆی دادوەرە.
  • 7«ئەی گەلی من، گوێ بگرن هەتا قسە بکەم،
  • ئەی ئیسرائیل، هەتا شایەتیت لەسەر بدەم:
  • من خودام، خودای تۆم.
  • 8سەرزەنشتت ناکەم لەسەر قوربانییەکانت،
  • قوربانی سووتاندنەکانت هەمیشە لەبەردەممە.
  • 9من پێویستیم بە گای ماڵەکەت نییە،
  • پێویستیم بە گیسکی ناو پشتیرەکەت نییە،
  • 10چونکە هەموو گیانلەبەرانی دارستان هی منن،
  • هەروەها مێگەلەکانی سەر هەزارەها گرد.
  • 11هەموو باڵندەی چیاکان دەزانم،
  • هەموو زیندەوەرانی دەشتودەر هی منن.
  • 12ئەگەر برسی بم، بە تۆ ناڵێم،
  • چونکە جیهان و هەرچی تێیدایە هی منە.
  • 13ئایا من گۆشتی گا دەخۆم،
  • یان خوێنی گیسک دەخۆمەوە؟
  • 14«قوربانی سوپاسگوزاری بۆ خودا بکە،
  • نەزرەکانت بەرامبەر هەرەبەرز بهێنە دی،
  • 15لە ڕۆژی تەنگانەدا نزام بۆ بکە،
  • دەربازت دەکەم و شکۆدارم دەکەیت.»
  • 16بەڵام خودا بە بەدکار دەڵێ:
  • «تۆ کێیت باسی فەرزەکانم دەکەیت،
  • یان پەیمانی منت بەسەر زماندا دێت؟
  • 17تۆ کە ڕقت لە تەمبێکردنە و
  • فەرمایشتی منت پشتگوێ خستووە.
  • 18کاتێک دزێک ببینیت، بە کردارەکەی ڕازی دەبیت،
  • بەشت لەگەڵ داوێنپیسانە.
  • 19دەمت بە خراپە دەکەیتەوە،
  • زمانت فێڵبازی دادەهێنێت.
  • 20دادەنیشیت و لە دژی براکەت قسە دەکەیت،
  • بوختان بۆ کوڕی دایکت هەڵدەبەستیت.
  • 21ئەمانەت کردووە و من بێدەنگ بووم،
  • وات زانی منیش وەک تۆم.
  • بەڵام من سەرزەنشتت دەکەم و
  • ڕووبەڕوو تاوانبارت دەکەم.
  • 22«ئەی ئەوانەی خوداتان لەبیر کردووە، ئەمە لەبەرچاو بگرن،
  • دەنا پارچەپارچەتان دەکەم، کەسیش نایەتە فریاتان.
  • 23ئەوەی قوربانی سوپاسگوزاری پێشکەش بکات، شکۆدارم دەکات،
  • ئەوەی ڕێگای خۆی ڕێک بکات، ڕزگاریی خودای نیشان دەدەم.»